کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پێشمەرگەیەکی دیکەی حیزبی دیموکرات لە کەمپی کۆیە کوژرا

Wednesday, 13/03/2013, 12:00


پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە نێوی ئەیوب حەسەنزادە لە کۆیە بە فیشەک کوژرا.
ئەیوب حەسەن زادە ماوەی دو ساڵە پێشمەرگەیە لە کەمپەکانی حیزبی دیموکرات و بە هۆیەکی نادیاردەڵێن خۆی کوشتوە.
ئەیوب حەسەن زادە تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی چەمەنزار و دانیشتوی شاری جوانرۆ دوای دو ساڵ پێشمەرگایەتی بە فیشەک کوژرا و دەڵێن خۆی کوشتوە. بۆ پێداچونەوەو دەست خستنی زانیاری زیاتر پەیوەندی کراوە بە چەن پێشمەرگەی دیموکرات و هەرکام بە شێوەیەک ڕوداوەکە دەگێڕنەوە. هەنێک دەڵێن عاشق بووە و خۆی کوشتوە، هەندێکیش دەڵێن کێشەی بنەماڵەی هەبووە بۆیە دەستی داوەتە خۆ کوشتن هەندێکیش گومانیان لەحیزب هەیە کە کاری خۆی بێت. تا ئێستاش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەو ڕوداوەی نەک هەرئاشکرا نەکردوە بەڵکوو سەرپۆشی کردوە و هۆکاری ئەو کوستنەیشی ڕانەگەیاندوە. شایەنی باسە ڕووداوی لەم شێوەیە ئەوەڵ جار نییە لە کەمپەکانی دیموکرات ڕو دەدات و هۆکارەکانی نازانرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە