ڕوونکردنه‌وه‌ی ژماره (1) سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌کانی ڕۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی
Monday, 04/01/2010, 12:00
له ڕۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) و چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌ی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتیمانیی، نامه‌یه‌کی پۆڵا سه‌عید بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان، که ئازاد جوندیانی به‌رپرسێتی، به سروودی سه‌رکه‌وتنه‌وه، ئه‌و نامه‌یه خوێندرایه‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا پۆڵا سه‌عید چه‌ند تۆمه‌تێکی خستۆته پاڵ کوردستانپۆست، ئێمه‌ش به پێویستمانزانی وه‌ڵام و ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆمانی له سه‌ر بده‌ین:
پۆڵا سه‌عید له 16 - 04 - 2008 له سه‌ر سانسۆرکردنی
هۆنراوه‌یه‌ک که تێیدا ڕووده‌کاته ئاسمان و قسه به خوا ده‌ڵێ، ئێمه هۆنراوهکهیمان سانسۆرکرد، پێی وابوو ئه‌مه پێشێلکاریی بیرورای ئازاده، بۆیه ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کاک لوقمانی حاجی که‌ریم سایتێکیان دانا، له‌وێ بوو به سه‌رنووسه‌ر، به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌وێ مایه‌وه، دوای ئه‌وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009دا جارێکی تر وه‌ک نووسه‌ر، نه‌ک وه‌ک ئه‌ندامی ستاڤ، گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستانپۆست و جارجاره نووسینی بۆمان ده‌نارد، تا ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ی مافیای تاڵه‌بانی، زۆربه‌ی نووسینه‌کانی پۆڵا دژی به‌ختیار عه‌لی بوون.
ئه‌و نامه‌یه‌ی پۆڵا سه‌عید، به‌ئاشکرا پێناسه‌ی که‌سایه‌تیی خۆی تێداکردووه، پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ته‌سلیمبوونه‌وه. نامه‌ی که‌سێکی تر نییه له لای پۆڵا پاریزراوبێت، به‌ڵکو نامه‌ی ڕق و تۆڵه‌ی خۆیه‌تی بۆ که‌سێکی تری ناردووه، ئه‌مجاره‌یان چونکه له سه‌ر خه‌زووری نووسراوه، ده‌یه‌وێت تۆڵه بکاته‌وه. که‌س نامه‌ی خۆی ناکاته به‌ڵگه، ئه‌و نامه‌یه کاتێک ده‌بووه به‌ڵگه و قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرا، که که‌سی دووه‌م بڵاوی بکردایه‌ته‌وه، یان نامه‌که بۆ سهلماندنیی هه‌ڵوێست و ڕووداوێکی مێژوویی، جیاوازیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌که‌ی، که له‌مڕۆدا ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وسا وه‌ک به‌ڵگه ده‌بوو بخرێته به‌رچاو و هه‌ڵوێستیی ڕاست و درووستی تێدا نیشان بدرێت. ئه‌گه‌ر پۆڵا وشیاربوایه ده‌یتوانی له‌بری ئه‌و نامه‌یه له نووسینێکدا هه‌رچیی زووخاوی خۆی له هاناودایه به ناوه‌رۆکی ئه‌و نامهیشهوه، ههڵڕبشتایه، بۆیه نامه‌که وه‌ک به‌ڵگه چاوی لێناکرێت، تا بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێبدرێ، به‌ڵام ئه‌مه به‌لای ته‌له‌ڤیزیۆنی گه‌لی کوردستانه‌وه گرنگه، بۆیه سرودی سه‌رکه‌وتنیان به‌دوایدا لێدا.
دروست پۆڵا سه‌عید خاوه‌نی ئێتیک و مۆڕاڵێکی هۆشیارانه نییه، ده‌نا ده‌یزانی چلۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ بار و دۆخی ئه‌مڕۆی کوردستاندا بکات، دروست ئه‌گه‌ر که‌سێکی بلیمه‌ت و وریابووایه، له خۆیه‌وه چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی تاوانبار نه‌ده‌کرد. ئه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید له‌و نامه‌یه‌دا باسی کردووه، چه‌ند درۆیه‌کی دروستکراوه بۆ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک، جگه له له ناشێرینکردنی خۆی و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی بۆ لایان گه‌ڕاوه‌ته‌وه،جوانیی تێدا نییه.، بۆیه لێره‌دا هه‌موو تۆمه‌ته‌کان ره‌تده‌که‌ینه‌وه.
1) له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێت: نه‌وشیروان موسته‌فا و قادری حاجی عه‌لی پاره‌یان داوه به کوردستانپۆست، به ناوی خوازراوه‌وه له کوردستانپۆستیشدا ده‌نووسن و هه‌واڵیان بۆی ناردووه. ئێمه‌ش ده‌ڵێن: ئه‌مه سه‌رتاپای درۆیه، په‌یوه‌ندیی ئێمه چه‌ند جارێکبووه، وه‌ک کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌وڵمان داوه ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بهگیربهێنین و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ین. وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بووه، که بار و زروفهکهیان ناسکه، ناتوانن بۆ ئه‌مڕۆ هیچ قسه و چاوپێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه لێره‌دا تێگه‌یشتنمان بۆ پاساوه‌کانی ئه‌وان هه‌بووه. ئه‌م جۆره پهیوهندییانهشمان له گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتیی و یه‌کێتییدا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له به‌رپرسانی پارتی له بری چاوپێکه‌وتن زانیاری‌یان پێداوین. ئه‌مه‌ش کارێکی ئاساییه، نه‌نگیی نییه، تا ڕووخساری کوردستانپۆستی پێی ناشیرین بێت.
بووختانی هاریکاریی مادیی نه‌وشیروان مسته‌فا و قادری حاجی عه‌لیی، هه‌واڵێکی نوێ نییه، گۆڤاری خه‌ڵک که ژنبراکه‌ی (مه‌لا به‌ختیار) بهرپرسیتیی، گۆڤاری به‌ڵگه که جه‌مال عه‌بدوڵڵا لێپرسراوێتیی، ئه‌وانیش هه‌مان تۆمه‌ت و بووختانیان کردووه، ئێمه زوو زانیارییمان پێگه‌یشت که پۆڵا سه‌عید له ڕێگای خه‌زوریه‌وه به سه‌عدی پیره و ئازاد جوندیانی ڕاگه‌یاندبوو.
2) پۆڵا سه‌عید به‌و تاکه درۆکردنه‌وه نه‌وه‌ستاوه، هاتووه د. فائیق گوڵپیش، که که‌سایه‌تییه‌کی به‌ڕێزه، ئه‌ویشی تێوه‌گلاندووه، لێره‌دا به خه‌ستیی گومان له سه‌ر ناپاکی پۆڵا دروست ده‌بێت، گوایه ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ی سه‌ره‌وه پاره‌ی به کوردستانپۆست داوه و به‌ناوی خوازراوه‌وه له کوردستانپۆستدا ده‌نووسێ. تراژیدیای که‌سایه‌تی شپرزه‌یی و ساویلکه‌یی پۆڵا لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ، که ئێخه‌ی سه‌رۆکێکی پێشووی حیزبێک ده‌گرێ، ده‌زانیت ئه‌ویش وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لات پیشیی لێده‌خواته‌وه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها جارێک له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید له سیمینارێکدا وه‌ک رۆژنامه‌نووس چاومان به‌و به‌ڕێزه که‌وتووه و چاوپێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانیمان هه‌مان باس و قسه‌ی له شوێنی تردا کردووه، بڵاومان نه‌کردۆته‌وه. د. فائهق گوڵپی سه‌رۆکی حیزبێک بووه، وه‌ک پارتیی و یه‌کێتیی، پاره‌یان ههڵنهڕشتووه، به‌ڵکو به یارمه‌تیی و ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان به‌ڕێوه ده‌چن، نه‌ک یارمه‌تیی کوردستانپۆست بده‌ن. ئه‌و تۆمه‌ته‌ی پۆڵا سه‌عید ناپاکیی و خیانه‌تێکی گه‌وره‌یه، که‌سایه‌تیی خۆی خستۆته ژێرپرسیاره‌وه.
له به‌شه‌کانی تری ڕوونکردنهوهکانماندا، تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر په‌یوه‌ندیی و گومانه‌کان، که له سه‌ر پۆڵا سه‌عید و ژن و خه‌زووره‌که‌ی که‌ڵه‌که بوون، چونکه ئه‌وانیش ڕۆڵییان له لادان و تێکشکاندی پۆڵا سه‌عیدا هه‌یه.
3) پۆڵا سه‌عید باس له په‌رله‌مه‌نتارێکی عێراقی ده‌کات، پۆڵا ئه‌و درۆیه‌ی بۆ ئه‌ویش ڕێکخستووه، نه ئێمه دیومانه، نهپهیوهندییشی به کوردستانپۆسته‌وه هه‌بووه، له‌و باره‌یه‌وه کاک لوقمانی حاجی که‌ریم ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆی له سه‌رداوه، پۆڵا سه‌عید کاتێک باسی ئه‌م په‌رله‌مه‌نتاره ده‌کات، ئه‌و کاته، وازی له کوردستانپۆست هێنابوو، له‌گه‌ڵ کاک لوقمان حاجی که‌ریمدا پێکه‌وه ماڵپه‌ڕێکیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، واته پۆڵا سه‌عید نه‌ک خیانه‌تی له کوردستانپۆست، ته‌نانه‌ت خیانه‌ت و ناپاکیشی به‌رامبه‌ر به هاوڕی و شوێنێکی تریش کردووه.
4) پۆڵا سه‌عید باس له که‌سایه‌تیی نه‌ژادی حاجی برایم ده‌کات، ده‌ڵێ گوایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه و سه‌ر به لیستی گۆرانه، ئێمه ده‌ڵێن با ئاشکراکردنی نهێنی ئه‌و که‌سایه‌تییه، ببێته زووخاوێک و به‌ناو ناخ و ده‌روونی (کاک پۆڵا) و (کوردستانی نوێ) و (پی یۆ که‌ی میدیا) و (چاو‌دێر)دا بچێته خوارێ.
ئێمه وه‌ک ستاڤی کوردستانپۆست لێره‌دا خوێنه‌ره به‌ڕیزه‌کانمان دڵنیاده‌که‌ین، که له جاران زیاتر چالاکانه‌تر، گورجوگۆڵتر و بێلایه‌نانه کاری ڕاگه‌یاندنی خۆمان ده‌که‌ین، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کمان به هیچ گرووپ و لایه‌نێکی سیاسییه‌وه نییه، جوانی خۆمان له بێلایه‌نی و خزمه‌تی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بینیوه‌ته‌وه. ئێمه سه‌ر به گۆرانی گرده‌که نیین، به‌ڵکو بۆ خۆمان زیاد له حه‌وت ساڵه بیرۆکه‌ی گۆڕانمان داڕشتووه، ئاساییه نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوا به گۆڕان بهێنێت و بۆ یه‌که‌مینجار لیستێک به ناوی گۆڕان، به‌ڕێ بکات، لێ ئێمه تف له‌و سه‌رچاوه‌یه ناکه‌ین له ماڵی کوردستانپۆسته‌وه گۆڕانی به‌ڕێخستووه، که هه‌موو گۆڕانخوازێک لێی ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له گۆڕانی سه‌ر گرده‌که جیاکردۆته‌وه، ئه‌وه‌یه، که ئێمه بڕوامان به‌نه‌مان و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتییه، بڕوامان به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه، ئیدی نابێت چاره‌نووسی کورد ئه‌و دوو بنه‌ماڵه دز و خائیانه بهڕێوهیبهرن. ئێمه بڕوامان به بوونی ده‌وڵه‌تیی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له فارغۆنێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سواربووین و ده‌بینرێین، ئه‌وه حه‌تمییه‌تێکی مێژووییه، یان ده‌بیت له‌گه‌ڵماندا بڕۆن و دانه‌به‌زن، یان که دابه‌زین فارغۆنهکه به‌چۆڵی نه‌مێنێته‌وه، کورد ده‌بێت ئازاد بێت و ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک پۆڵا ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێ رووی ئۆپۆزیسیۆن، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی هزریی لاواز و وه‌ک ڕووی ناشرینی ده‌سه‌ڵات بناسێنن، ته‌نها لاوازیی و ناشێرینی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ناشیرینیش ده‌بێ، گرنگ نییه درۆ به سه‌ر ناشیرییهکانی خۆیدا بکات، یان فایلی دروستکراو بخاته روو.
چاوه‌ڕوان بن له به‌شی دووه‌مدا قسه له سه‌ر به‌شێکی تری تۆمه‌ته‌کان و هۆکار و مه‌ترسییه‌کانی ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی پۆڵا ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست