کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌ردار قڕگه‌يی نه‌قيبی فه‌لەک و رۆژنامەنووسی پاراستن لە گازینۆی شەعبی سلێمانی وەک سیخووڕ دانراوە

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنی لقی 4 وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ (زانيار سه‌ردار قرگه‌يی)، كه‌ نه‌قيبی فه‌لەکە‌ له‌ هه‌واڵگریی له‌ فه‌رمانده‌يی پيشمه‌رگه‌ی سلێمانی و‌ باره‌گاكه‌ی له‌ كه‌سنه‌زانه‌، له‌ هه‌مانكاتدا پێناسه‌ی سه‌نديكای رۆژنامه‌نووسانی بۆ كراوه‌، له‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌ياندنی پارتی بۆ كاری به‌ ناو رۆژنامه‌نووسی به‌كارده‌هێنرێت، كاری سه‌ره‌كيی سيخوریكردنه‌ به‌ سه‌ر نووسه‌ر، رۆشنبير و رۆژنامه‌نووسانی سلێمانیيه‌وه‌، به‌تايبه‌تی له‌ گازينۆ شه‌عب!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد،‌ كه‌ له‌ رووداوه‌كان و خۆپيشاندانه‌كانی 17 ی شوباتدا له‌ ماوه‌ی 60 رۆژدا 120 راپۆرتی سيخوڕیی به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانيه‌وه‌ گه‌ياندۆته‌ پاراستن، بەتایبەتیی بەهێمن هه‌ورامی له‌ سه‌لاحه‌دين و هه‌واڵگری فه‌رمانده‌ی سلێمانی، جگە لەوەیش له‌ زۆربه‌ی كۆڕ و كۆبووه‌نه‌وه‌كانی رۆشنبيران له‌ قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوریی راوبۆچونی به‌شداربووانی گه‌ياندۆته‌ پاراستن، (زانيار سه‌ردار قرگه‌يی) يه‌كێكيش بووه‌ له‌وانه‌ی له‌ دوای خۆپيشاندانه‌كان زۆربه‌ی ڕێ و شوێن و ماڵی كه‌سه‌ دياره‌كانی، ئەوانەی کە پاراستن مەبەستی بووە، ئەم بۆ پاراستنی ده‌ستنيشان كردووه‌!
هه‌رله‌م رووه‌ هيمن هه‌ورامی به‌ 3 جار زياتر له‌ 7000حه‌وت هه‌زار دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە بۆ (زانيار سه‌ردار قرگه‌يی) سه‌رف كردووه‌.
شایانی باسە ئه‌مرۆش له‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ڕيكلامیان بۆ ئه‌و ناميلكه‌یە كردووه‌، کە به ‌ناوی (شه‌به‌نگی يادگارييه‌ زێرينه‌كان) دەری کردووە.‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ دكتۆر عزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ، سەبارەت بە مەلا مستەفا، د. عیزەدین وەڵامی ته‌واویی پرسیاریيه‌كانی داوەتەوە، ئەویش بە پێداهه‌ڵدانی‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ئەمەش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ د. عيرفانی قانعی فه‌رد. بۆیە عزه‌دين مسته‌فا بۆ رازيكردنی پارتی زۆر باش به‌ مه‌لا مسته‌فایدا هه‌ڵداوه‌.
ئه‌وه‌ی شايانی باسه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی ئاری هه‌رسين به‌رپرسی لقی 21 ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ (زانيار سه‌ردار قرگه‌يی) بۆ ئه‌و ناميله‌كه‌يه‌ پاره‌ی له‌ زۆربه‌ی ده‌زگا حیزبيه‌كانی پارتی له‌ سليمانی وه‌رگرتوووه‌، له‌ كاتيكدا ئه‌ركی چاپدانی ئه‌و ناميلكه‌ 2000 تيراژه‌ و په‌يمانگای ديراساتی پارتی له‌ هه‌ولێر له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە