کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ،پیلانێکی گلاو بۆ رۆژئاوای کوردستان ئاماده‌ده‌که‌ن!

Wednesday, 25/07/2012, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت و نزیک له‌ ده‌زگای پاراستن به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان و ئازادکردنی گوند و شار و شارۆچکه‌کان ، که‌ توانیان بێ خوێنڕشتن و به‌ هۆی فشاری جه‌ماوه‌ریی و گه‌مارۆدانی سیاسی، هێزه‌کانی رژێمی فاشی به‌شار ئه‌سه‌د شار به‌ده‌ر بکه‌ن، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی مه‌ده‌نی ئه‌و شارانه‌ بگرنه‌ ده‌ست .ئه‌م ره‌وشه‌ تازه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جێگای دڵه‌راوکێ و ناره‌حه‌تییه‌کی زۆربوو، بۆیه‌ ده‌زگای میت و هه‌روه‌ها پاراستن ئێستا خه‌ریکی پیلانگێرییه‌کی گه‌وره‌ن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و کوردکوشتن.

سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتیکرده‌وه‌، که‌ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژئاوای کوردستان له‌و پیلانه‌ تێبگه‌ن و به‌ جدیی وه‌ربگرن ، هه‌رچی زووه‌ ته‌گبیری پێویست و خێرا ئاماده‌بکه‌ن.

کوردستانپۆستیش لێره‌وه‌ بانگه‌وازێکی به‌په‌له‌ و خێرا ئاراسته‌ی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان ده‌کات، تا نه‌که‌ونه‌ داوی ئه‌و پیلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود بارزانی و ریزه‌کانی خۆیان تۆکمه‌تر و توندتر بکه‌ن و یه‌کریزی گه‌ل بپارێزن ، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش کوردستانپۆست رووی ده‌می ده‌کاته‌ په‌که‌که‌ که،‌ هه‌رچی زووه‌ هۆشداری بداته‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و هێلێکی سووری بۆ بکێشێت و نه‌هێڵێت ده‌ستوه‌ربداته‌ نێو ره‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژئاوای کوردستان، هه‌رکاتێکیش ئه‌مه‌ روویدا و هێلی سووری به‌زاند پێویست ده‌کات هه‌موو بنکه‌ و باره‌گا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابورییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌ کۆمپانیاکانی نه‌وت، که‌ له‌ باشور کارده‌که‌ن بکاته‌ ئامانج . بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ ره‌وشیکی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خراپدان، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که‌ چه‌ند بچوکیش بێت کاریگه‌ری گه‌وره‌ ده‌خاته‌ سه‌ر شێوازی کارکردنیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە