ژماره‌ی ئه‌نفالچیه‌كانی ئەم ئەزمونەو ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئێمه!!
Monday, 07/11/2011, 12:00
هێشتا نازانین ژمارەی قوربانیەکانی هەر یەکە لەهەڵەبجەو ئەنفال چەندە؟دوای بیست ساڵ تاوانبارانی خۆماڵی هیچ کەسێکیان ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە..دەسەڵاتوو و ئۆپۆزسیۆنیش هاوڕان لەسەر مانەوەی ئەم ئەزمونە، کەلەماوەی بیست ساڵی تەمەنی نەیتوانیوە لەسەدا دەی ئیسک و پروسکی ئەنفالکرەوکان بدۆزێتەوە یاخود بهینێتەوە، هیشتا دەیان برینداری کیمییا بارانی هەڵەبجە پیویستیان بە چارەسەری دەرەوەی وڵات هەیە!!
یەکەم: ژمارەی جاش و ژمارەی قوربانی
به‌پێی هه‌موو ئاماره‌کان ژماره‌ی ئه‌و جاشانه‌ی که‌به‌شداری ئه‌نفالیان کردووه زیاتره له ژماره‌ی قوربانیه‌کان و ئه‌نفال کراوه‌کانمان، کاتێکیش ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن کۆنه موسته‌شارێک یان ئه‌نفالچیه‌ک ده‌دوێنێ هه‌موویان سه‌دان جار قه‌رز بار‌مان ئه‌که‌نه‌وه، زۆر بێ شه‌رمانه‌و به ڕاشکاوی پێمان ئه‌ڵێن ئه‌و ئه‌نفالچیانه سه‌دان هاوڵاتیان ڕزگار کردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وان تۆزقاڵێ ڕاستی تێدابوایه... زیاتر له دوو سه‌د هه‌زار جاش به‌شداری ئه‌نفالیان کردووه، ئه‌نفال کراوه‌کانیش به زیاتر له دوو سه‌د هه‌زار قوربانی مه‌زه‌نده ده‌کرێن، دوو سه‌د هه‌زار جاش / دووسه‌د هه‌زار قوربانی ، ئه‌گه‌ر هه‌ر جاشێک که‌سێک، منداڵێکی کو‌ردی ڕزگار بکردایه که‌واته... یه‌ک که‌سیش ئه‌نفال نه‌ئه‌کرا.... که‌واته ئه‌و 182 هه‌زار ئه‌نفال کراوه،،، له ئه‌ستێره‌یه‌کی تروه هاتوون خه‌ڵکی کوردستان نین. ده‌یان گوند.. گوند نشین پاشماوه‌ی ئه‌نفال ئه‌گێڕنه‌وه... ئه‌وان تاکه سه‌ربازێکی ڕژێمی به‌عسی گۆڕ به گۆڕیان نه بینیوه،،، جاش هاتوون ئه‌وانیان ئه‌نفال کردووه، باشترین نموونه‌ش له‌کاتی داگایی کردنی سه‌رانی پێشووی ڕژێم شاهیده چاو نه‌ترسه‌کان به‌ڕاشکاوی ئه‌مه‌یان ده‌درکاند سه‌ڕای ته‌مێ کردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کو‌ردی نه‌ک هه‌ر شاهیده‌کان به‌ڵکوو به‌ڕاشکاوی به تیمی پارێزه‌رانی کو‌ردی به‌شدار له پرۆسه‌ی داگایی کردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال ووتبوو که‌نابێ باسی کۆنه جاش و موسته‌شاره‌کان بکه‌ن.ئافه‌رین ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵوو ئه‌نفالچی کو‌ردی؟؟؟؟ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له کوردستان دادگایه‌کی بێ لایه‌نی یاسایی دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی هه‌بوایه هه‌موو ئه‌و ئه‌نفال چی و سه‌رۆک جاشانه‌ی دادگایی بکردایه‌و ئێمه‌ی کورد داوامان له حکومه‌تی مه‌رکه‌زی بکردایه تاوانباراکانی به‌شدار بووی ئه‌نفالمان ته‌سلیم بکات، له‌به‌غداوه داوای تاوانباره کورده‌کانمان لێ ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و گه‌نده‌ڵوو ئه‌نفالچی کو‌ردی؟؟؟ داڵده‌ی تاوانباره‌کان ده‌دات .
په‌ساپۆرتی سه‌فه‌رکردنیان بۆ ساز ئه‌کات له‌کاتی ڕاکردنیاندا، هه‌ندێکیشیان تائێستا له‌گوڵ کاڵتریان پێ نه‌وتراوه‌و مووچه‌و دیوه‌خانانه‌و هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه‌یان ماوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناویان وه‌ک تاوانباری به‌شدار بوو له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال هاتووه؟؟؟
دووەم: دادگایی جاش و گوڵە حاجیلە
به‌هاری کوردستان هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی کورته، به‌ڵام تاموو بۆنێکی تایبه‌ت به ژیان ده‌به‌خشێ، کێ هه‌یه له‌ئێمه گوڵه حاجیله‌ی نه‌بینیبێت، ناوکێکی زه‌ردو په‌ڕه‌ی سپی، که‌مناڵ بووین ئه‌و گوڵه ناسکانه‌مان له‌به‌هار ئه‌تۆراندوو چه‌پک چه‌پک هه‌ڵمان ئه‌پڕوکاندن ، به‌ختمان پێ ئه‌گرتنه‌وه..... په‌ڕیه‌کمان لێ ئه‌کرده‌وه ئه‌مانووت ده‌ر ده‌چین په‌ڕه‌ی دووم ئه‌مان ووت ده‌رناچین. به‌کورتی سه‌دان گوڵمان سه‌ر ئه‌بڕی..و په‌ڕ په‌ڕمان ده‌کردن ئاخۆ له‌تاقی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه ده‌ر ده‌چین یان ده‌ر ناچین.
که گه‌وره بووین خه‌ون و هیواکانیشمان گه‌وره بوون، به‌ڵام گووڵه حاجیله‌کان له‌ده‌ستمان هه‌ر ڕه‌ها نه بوون، ئه‌مجاره به‌ختی خۆمان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی تاقی ئه‌کرده‌وه، فڵانه کچ بۆ ئه‌بێت بۆم نابێت، فڵانه کوڕ خۆشی ئه‌وێم خۆشی ناویم.
ئێمه وا پیر ئه‌بین وخه‌ماکانمان پیر ئه‌بێت و گوڵه حاجیله‌کانمان هه‌موو به‌هاران سه‌وزو زه‌ردو سپی سه‌ر ده‌ر ده‌هێنن وئه‌مجاره به‌ختی نه‌زۆکی خۆمان له‌وه تاقی ئه‌که‌ینه‌وه ، ئاخۆ جاش و ئه‌نفالچیه‌کان دادگایی ئه‌کرێن یان ناکرێن. دادگایی ده‌کرێن دادگایی ناکرێن!؟ ده‌سه‌ڵاتی مافیای کو‌ردی ئه‌چێته ژێر باری ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆنه جاش و ئه‌نفالچیانه ڕاده‌ستی داگای باڵای تاوانه‌کان ده‌کات یان نایکات.
دادگایی ده‌كرێن و دادگایی ناكرێن!!!
ده‌كرێن و ناكرێن!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست