په‌خشانه شیعرێک بۆ هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه؛ '' حه‌مه‌جه‌زا''
Sunday, 03/10/2010, 12:00
بۆ ماڵئاوایی و له کۆچی تۆدا؛
که بۆت گریان، چه‌ند که‌س نه‌بوون؛
به ملیۆنان بۆ تۆ گریان؛
که تۆ ساتێک له هونه‌رو
هه‌ست و سۆزی کوردایه‌تی، دا نهبڕای،
له سه‌نگه‌رو مه‌ته‌رێزی مه‌ردایه‌تی
دهرنهکرای؛
زمان شیرین و ڕۆح سووک بووی،
ئه‌تۆ! چاوگه‌ی ئارامبه‌خشی،
دڵ و مێشک و چاوه‌کان بووی،
ته‌مه‌نێکیش له هه‌نده‌ران
ژینت پر بوون له کاره‌سات
پڕ له ڕه‌نج و ئێش و ئازار،
چ ئه‌و کاته‌ش له وڵات، و
له نێو جه‌رگه‌ی ده‌ردو خه‌می
میله‌ته‌که‌ت، هاوسه‌فه‌ر بووی،
هه‌ر به هێزو به جه‌رگ بووی؛
ئه‌تۆ! به‌رز بووی، گه‌روویی هه‌ناسه‌ی خه‌بات و
ده‌نگ و هاواری گه‌لێک بووی؛
تۆ به گه‌روو، ئاوازی عیشق و ئازادیت ئهچریکاند، و
وره‌ت به پێشمه‌رگه ئه‌دا.
به ده‌ست و هزرو هه‌سته‌وه
هاوارێکی حهماسهیی و ده‌نگی زوڵاڵی شۆڕش بووی.
له هه‌شتاکان که به‌عسیان
ده‌یانه‌ویست خاک و خۆڵی وڵاته‌که‌ت بێژنگ بێژکهن
گه‌ره‌کیان بوو، میلله‌ته‌که‌ت بێناسنامه خۆڵ به سه‌رکه‌ن
ژن و مناڵ، پیرو پاتاڵ، دهسبهسهرکهن؛
له‌و کاتانه، تۆ و سه‌نگه‌ر و شۆڕشگێرانی به ئیمان
تروسکه‌ی هیوای میلله‌ت بوون؛
گه‌شانه‌وه‌ی ژیڵه‌مۆی، خۆڵه‌مێشی، کوانووه‌کانی کوردستان بوون.
ئه‌و کاتانه که من بۆ خۆم به ئه‌سپایی،
له قوژبنی شار‌و لادێ و ده‌ر و ده‌شتا، به سرود و لاوانه‌وه؛
ده‌نگی حه‌ماسه‌ی تۆم ده‌بیست،
ئه‌ویندارانی ئازادی، گه‌نج و لاوانی کوردستان
ده‌سته ده‌سته‌و شه‌پۆل شه‌پۆل به‌ره‌و چیا هه‌ڵده‌کشان؛
چاویان له لوتکه‌ی ئاسۆ بوو؛
به سرودو به گۆرانی، خۆراکی هه‌ناوی گه‌ل بووی.
ئه‌و کاتانه که ناو و نه‌وار و وێنه‌ت له چیاوه بۆ ناو گوند و شار‌و لادێ
به ده‌س خه‌باتکارانی ئازادی، وه‌ک شه‌ونامه ده‌هاتنه خوار؛
شۆڕش کڵپه‌و په‌ره‌ی سه‌ندبوو؛
ئه‌و کاتانه دوژمن ترسی لێنیشتبوو؛
گوێ قوڵاخ بوو،
ته‌نانه‌تیش؛ له سێبه‌ری خۆی ده‌ترسا.
ئه‌و کاته بوو، له قرمه‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه،
دوژمن په‌له‌قاژه‌ی ئه‌کرد،
ئێوه دینه‌مۆی شۆرش بوون،
به ده‌نگ و نه‌وای سه‌رکه‌وتن،
وڵات گه‌ز گه‌ز باڵای ئه‌کرد.
بۆ ماڵئاوایی و له کۆچی تۆدا؛
که بۆت گریان، چه‌ند که‌س نه‌بوون؛
به ملیۆنان بۆ تۆ گریان.
3/10/2010ز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست