پارتى و یەكێتى و كوردێكى دنیا دیدە !!

Wednesday, 13/04/2011, 12:00


لەكوردێكى دنیا دیدەیان پرسى ..
باشترین شت چیە كەپارتى و یەكێتى هەیانبێت ؟
ووتى .. وازبهێن و دەست لەكار بكێشنەوە تامیللەتیش لەدەست گەندەڵی دەربازى بێ .
ووتیان .. ئەگەر ئەو عەقڵەیان بەكارنەهێنا ، چى بكرێت باشە ؟ .
ووتى .. دروشم و دیمەنەكانى بەردەركى سەرایان نیشان بدەنەوە .
ووتیان .. حزب و ڕۆشنبیرى سیاسى تریش وەك ئەوانیان لێهاتووە .. چى تر هەبێت باشە ؟
ووتى .. ڕابردووى پارتى و یەكێتی بیرى ئەوانیش بخەنەوە جارێكى تر .
ووتیان .. ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى ئاگر ئەكەنەوە و خەریكە شەڕ دروست ئەكەن ؟
ووتى .. ئاخر هەمان قەڵەمەكانى شەڕى ناوخۆن هەرچى زووە ڕاوانەى بەردەم دادگایان كەن .
ووتیان .. وەڵا ووتەبێژەكەنیان زۆر چەواشەكارن ، درۆش توڕە بووە لێیان چى تر باشە ؟
ووتى .. هێنانە پێشەوەى چەند كەسێكى سیاسى پاك لەڕۆشنبیران و خەڵكى بێلایەن تا نموونەیەكى باش پێشكەشى كۆمەڵگا بكەن .
ووتیان .. وەڵا بابە سەركردایەتى پارتى و یەكێتى پڕە لەخاوەن فایل و ملیاردێر و سەرۆك جاش و پاكەكەیان تۆمەتبارە بەئازادكردنى تاریق ڕەمەزان و بردنى 18 ملیۆن دۆلار ... ئێ ئێ .. شتێكى تر بڵێ ..
ووتى .. دادگایەكى سەربەخۆ و پیلانێكى بەپەلە بۆ تاوانبارانى 17 ى شوبات و چارەنووسى گرێ بەستە نەوتیەكان .
ووتیان .. وەڵا بەرهەم ساڵح هەر ئەڵێ چاكى ئەكەم و ناگاتە بیست ساڵى تر .
ووتى .. ڕاست دەكا بەنزیك بوونەوەی پارتى و یەكێتى لەئێران و توركیا و سوریا و دووركەوتنەوە لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دەتوانێ ..
ووتیان .. پارتى و یەكێتى لەمەشدا هەر عەكسن و عەقڵى خۆیان داوەتە دەست بەشار ئەسەد و ئاردۆغان و نوجێفى !
ووتى .. وەك بەژدارى كردنیان لەسەركوتكردنى خۆپیشاندەران و پاراستنى بارەگاكانى ئۆپۆزسیۆن بەناقیلەى شەخسى .
ووتیان .. خەریكە سیاسەتەكانى پارتى و یەكێتى ، هەموو كۆمەڵگا ئەكا بەگژیەكدا و برا ئەكا بەدوژمنى برا .
ووتى .. بۆ پیشاندانى نموونەیەكى جیاوازە لەسەركوتكردن لەكوردستان .
ووتیان .. ئەڵێى ئاگات لێ نیە ؟ بەرپرسەكانى پارتى و یەكێتى یان ناچنە دەرەوە یان كەچوون ملیاران دۆلار ئەبەن و كڕنووش بۆ خانمى ساركۆزى ئەبەن ؟
ووتى .. چۆن ، یەعنى گۆرانى وەیش وەیش بەئاوازى بێگانەى هەڵكەوت زاهیر ئەڵێنەوە ؟
ووتیان .. وەڵا وەیش وەیشى سەركردەكانى پارتى و یەكێتى بەس بۆ میللەت و مادەى 140 نیە .
ئەگەر پێشنیارێكى تر یان بیرۆكەیەكى ترت هەبێت ؟
پیاوە دنیادیدەكە ووتى .. كوڕە بابە پێشنیارى چى و حاڵى چى ؟ خۆمن دڵم تەقى .. باوكم ئەوانە هیچیان تێدا نەهێشتۆتەوە .. یاڕەببى خوا هیدایەتیان بدات .. بەس ئەترسم بەیاننامەیەك دەربكەن و بڵێن ئەوە خەونى شاعیرانەیە ..
ووتیان .. بەخوا لەدەستیان دێت كەمیان كرد خیانەت و دەست ماچكردنى دوژمنان !!
ووتى .. خوایە گیان هیدایەتى پارتى و یەكێتى بدەى تا هەرچى زووە دەست لەكار بكێشنەوە و بڕۆن وازبهێنن ..
منیش ئەڵێم .. خوایە دڵیان نەرم بكەى وەك موبارەك بڕۆن نەك وەك قەزافى .
امین یارب العالمین .
(ئەمە وەڵامێكە بۆ نووسینێكى لاوەند نەوزاد بەناوى گۆڕان و كوردێكى دنیادیدە) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە