کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێك بۆ خۆپیشاندان دژ به‌ عه‌لی باپیر و ماره‌بڕینی ژنی سێیه‌م

Tuesday, 10/11/2009, 12:00


ڕۆژنامه‌کانی کوردوستان بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، مامۆستا عه‌لی باپیر، ژنی سێیه‌می هێنا و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵیش ده‌ڵێن ژنی یه‌که‌می مامۆستا کۆچی دواییکردوه‌و جه‌نابی مامۆستا به‌م ژنه‌ تازه‌یه‌وه‌ ته‌نها دوژنی هه‌یه‌ نه‌ك سیان. من لێره‌وه‌ بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ هه‌مو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ له‌پێناوی مافی ژناندا تێده‌کۆشن، هه‌مو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان به‌ یه‌کسانی ژنان و پیاوان هه‌یه‌، هه‌مو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ نایانه‌وێت ڕۆژێك له‌ رۆژان ببن به‌ کۆیله‌ و دیلی ده‌ستی پاره‌داران، هه‌مو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ نایانه‌وێت به‌ر پرسه‌ سیاسیه‌کان، جائیتر عه‌لمانیبن یان ئیسلامی، بیانکه‌ن به‌ که‌ره‌سی سێکسی، داواتان لێده‌که‌م که‌ هه‌مومان پێکه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌کته‌بی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر کۆببینه‌وه‌و پێکه‌وه‌ مانبگرین تا ئه‌و کاته‌ی عه‌لی باپیر واز له‌و کیژۆڵه‌ نازداره‌ ده‌هێنێت که‌ ته‌نها خۆی و خوا ده‌زانن چۆن ده‌ستی بڕاوه‌و چۆن هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌.
ئێوه‌ش ئه‌ی یه‌کسانیخوازنی کوردوستان، به‌ پیاوان و ژنانه‌وه‌، ئێوه‌ش ئه‌ی مرۆڤدۆستانی کوردوستان، به‌ پیاوان و ژنانه‌وه‌، وه‌رن یارمه‌تیمانبده‌ن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانێك دژ به‌م تاوانه‌ نوێیه‌ی که‌ به‌ به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه‌و یه‌کێك له‌ سه‌رکرده‌کانی کوردوستان به‌رامبه‌ر به‌ ژنێکی ئه‌نجامده‌دات. بێده‌نگبونمان، نه‌ڕژانه‌ سه‌ر جاده‌کان، ماننه‌گرتنمان ڕاسته‌وخۆ به‌شداریکردنه‌ یان ڕازیبونه‌ به‌وه‌ی که‌ مامۆستا عه‌لی باپیر دو ژن له‌ یه‌ك ماڵدا کۆبکاته‌وه‌و له‌ شه‌وێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوکیاندا بخه‌وێت ! ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر خۆی له‌ خۆیدا تاوانێکی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵکو تاوانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌، چونکه‌ ئێمه‌ هه‌رازان گه‌نجمان هه‌یه‌ که‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینن خێزانێك دروستبکه‌ن، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیان ڕێگایان پێنادات. ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و دادپه‌روه‌ریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌ مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد !
خوشکان، دایکان، برایان، باوکان، ئێوه‌ ئه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که‌ ناتانه‌وێت کچه‌کانتان، خوشه‌کانتان ببێت به‌ ژنی دوهه‌م و سێیه‌م و چوارهه‌می مامۆستا عه‌لی باپیره‌کان، په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یله‌وه‌و با هه‌مومان خۆمان ڕێکبخه‌ین و بیسه‌لمێنین به‌م پیاوه‌ مونحه‌ریفانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان به‌ یه‌کسانی ژن و پیاو نیه‌، که‌ ئێمه‌ لێره‌ین و موقاوه‌مه‌ ده‌که‌ین و ده‌ڕژێینه‌ سه‌رجاده‌کان و له‌ مافه‌کانمان بێده‌نگ نابین.
داواتان لێده‌که‌م که‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م نوسینه‌گه‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵدا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە