کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌ درۆکردن..کتومت سه‌عدی پیره‌یه‌ له‌ سێ خاڵی هاوبه‌ش!.

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


به‌ کورتی ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌ گۆته‌ی مه‌سعود بارزانی بده‌م ، کاتێ له‌ کۆنگره‌ی 13ی شوومی پارته‌که‌ی وتی: شوکر ئێمه‌ فایلدارمان له‌ نێو دانییه‌ . بۆ ئه‌و گۆته‌یه‌ی دیاره‌ قسه‌ی زۆری له‌سه‌رکرا ، که‌ گرنگترینیان دیاره‌ ئه‌وه‌بوو م که‌ ده‌یووت: راست ده‌کات مه‌سعود بارزانی له‌ نێو حزبه‌که‌ی که‌سی فایلداری نییه‌ ، چونکه‌ خۆی خاوه‌نی ده‌یان فایله‌ ، ته‌نها رێگا به‌خۆی ده‌دات فایلی هه‌بێت ، که‌سانی دیکه‌ له‌ نێو حزبه‌که‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت فایلداربن تیرۆرده‌کرێن یا ترۆ ده‌کرێن ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ سه‌رۆکی فایلدارانی کوردستانه‌.
بۆیه‌ ئه‌و گۆته‌یه‌مان ئاماژه‌ پێدا ، چونکه‌ وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کانی راگه‌یه‌نراوی ده‌سه‌ڵات باسی لێوه‌ده‌که‌ن ، مه‌سعود بارزانی دوای کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییه‌که‌ی شه‌ممه‌ی رابوردوو ، پێشوازییه‌کی گه‌رمی له‌ سه‌عدی پیره‌ فایلدار کردووه‌ ، سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌ زاری سه‌عدی پیره‌ پێڕاگه‌یاندین: مه‌سعود ستایشی سه‌عدی پیره‌ی کردووه‌ بۆ خاپاندنی ئۆپزسیۆن و ده‌ستی به‌ده‌ستی پێکردنیان.
لێره‌دا سێ سیفه‌ت مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌عدی پیره‌ کۆده‌کاته‌وه‌ ، له‌وانه‌:
1- درۆکردن ، له‌وه‌ش زیاتر کاتێ درۆ ده‌که‌ن شه‌رم ناکه‌ن.
2- فایلداری ، هه‌ردووکیان فایلداری موحته‌ریفن.
3- له‌ رووی ده‌ستدرێژی سێکسی ژماره‌ی یه‌که‌م له‌ نێو به‌رپرسانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ پێکده‌هێنن ، سه‌عدی بۆ ناوخۆ ، مه‌سعودیش بۆ ده‌ره‌وه‌(فه‌زیحه‌ی کچه‌ هۆلیوده‌که‌ هۆله‌ندی که‌ له‌گه‌ڵ مه‌سروری کوڕی له‌ هۆتێڵێکی 5 ئه‌ستیره‌ یه‌ک به‌دوای یه‌ک لاقه‌یان کردبوو).
دوو فایلدار ، دوو درۆزان ، سه‌روکاری کۆبوونه‌وه‌ی 5 قۆڵی ده‌که‌ن !. خه‌ڵکی کوردستان تا دنیا دنیایه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێ بن ، نه‌ک هه‌ر یه‌ک بکوژ نادرێته‌ دادگا به‌ڵکو ئه‌گه‌ر کار وابڕوات ئۆپزسیۆن ته‌سلیم به‌ گه‌مه‌کانی ده‌سه‌لات بێته‌وه‌ ، خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی راپه‌ڕین تۆمه‌تبار ده‌کرێن که‌ بۆچی رێگه‌یان به‌ منداڵه‌کانیان داوه‌ خۆپیشاندان دژی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ ! بکه‌ن ، له‌وه‌ش زیاتر سه‌ددام ئاسا ، وه‌ک راپۆرتی هیومن رایتیس ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌شوبهێنێت به‌ به‌عس، دوور نییه‌ حه‌قی فیشه‌که‌کانیش له‌ خانه‌واده‌کانیان وه‌ربگرێته‌وه‌؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە