ئاسایشى شارەزوور وەك قائیمقامەكەى هەڵەبجە خیانەتی لە هەڵەبجەییەكان كرد
Friday, 25/09/2009, 12:00
"هەموو كەسێك ئەوە دەزانێت كە پێش ئەوەى پارێزەرى سەرو ماڵى هاووڵاتیان بن پارێزەرى دزو گەندەڵ و سیخوڕو ئەنفالچى و جاش و فایلدارەكانى كوردستانن,ئێوە ئیشى یەكەمتان دابینكردنى ئەمن و ئاسایشى خەڵك نییە؟بەڵكو ئیشى یەكەمتان پارێزگاریكردنە لە بەرپرسەكان و كۆمپانیاو سەرمایەكانیان كە بە خوێن و ئێسقانى خەڵكە داماوەكەى كوردستان پێكەوەیان ناوە"
ئەو چەند دێڕەى لەسەرەوە دەیخوێننەوە بەشێكە لە وتارێك ساڵى 2007 لەسایتى كوردستان پۆستى ئازیزدا بڵاومكردووەتەوە سەبارەت بەدەزگاى ئەمن غەدرستان و دەزگاى ئەمنى شارەزوریش بەشێكە لەو هێزەى كە بووتە پارێزەرى دزو گەندەڵەكان.
ئەو كاتەى لەسەر بڵاو كردنەوەى وتارێك لەبارەى خیانەتى پێشمەرگەدێرینەكان لەلایەن ئەمنى شارەزورەوە بانگرام بۆ لێكۆڵینەوە بە ئامادەبوونى چەندین كەس ئەگەر لەبیرى مابێت بە بەڕێوبەرى ئەمنى شارەزوورم گووت (ئەگەر ئێوە پارێزگارى نەكەن لە دزو گەندەڵەكانى ئەم شارە و نەیانپارێزن یەك بەرپرسى حكومى و حیزبى ناتوانێت دینارێكى هەڵەبجە بدزێت,بەڕێوبەرى ئەمنیش ووتى من بەهیچ شێوەیەك پارێزگارى لەهیچ دزو گەندەڵێك ناكەم)بەڵام بەداخەوە چەندین بەڵگە هەیە كە بەڕێوبەرایەتى ئەمنى شارەزوور نەك هەر دژیان ناوەستێتەوە بەڵكو زۆر بەئاشكرا بەرگریان لێدەكات,لێرەوە پێویستە ئەو دەزگایەش وەك دزو گەندەڵەكان لێكۆڵینەیان لەگەڵدا بكرێت ئەوەش بەهۆى كەمتەر خەمى و ئیهمالیان لە دەستگیرنەكردنى دزو گەندەڵەكان,دەستگیر نەكردنى فوئاد ساڵەح قائیمقامى هەڵەبجەى شەهید و هەڵهاتنى بەبەرچاوى ئەمنى شارەزوور و بەرپرسە خۆ بە عەبقەریزانەكانیەوە هەمان خیانەتى ئەم دەزگا بەناو ئاسایشەیە كە نواندى بەرامبەر ئەو مافیانەى كە لە فرۆشتنى باخچەكەى گەڕەكى شەهیداندا دەستیان هەبوو,ئەو باخچەیەى كە ڕێباز ئەحمەدى پەیامنێرى هاووڵاتى لەسەر دادگایكرا بەڵام مەلەفەى تەواوى ئەو مافییانە لەبەر دەستى بەڕێوبەرى ئاسایش و دەزگاكەیدا و جورئەتى ئەوەش ناكەن لە ناو بازاریشدا سەیریشیان بكەن,بەڵام كاتێك كۆمەڵێك گەنج لە دڵسۆزیان بۆ هەڵەبجە و بنبڕكردنى گەندەڵیىەكانى بەرپرسان ,ئەمنىشارەزوور وەك وەفاو هاوپشتیەك بۆ دزو گەندەڵەكانى ناو هەڵەبجە چەند كەسێك دەنێرێتە ناو باخى گشتى بۆ چاودێریكردنى ئەو گەنجانەى كە سەرپەرشتى كەمپینى دژە گەندەڵى دەكەن.
كاتێك ڕێباز ئەحمەد لە وتارێكیدا لە ڕۆژنامەى هاووڵاتى ووتى مافیا حوكمى هەڵەبجە دەكات و ئەو مافییایانە دەتوان تەحەكم بكەن بە هەموو ئیدارەى شارى هەڵەبجە بەگشتى و زەویەكانى شارەوانیەوە بەتایبەتى,ئێوە هاوارتان لێهەستاو داواى ڕوونكردنەوەتان لە شارەوانى و قائیمقامیەت كرد كە ئەو مافیایانە كێن؟كاتێك بۆتان ڕوون بوویەوە بەڵێ راستە مافیا حوكمى شار دەكات نەك حوكمەت نەك هەر بێدەنگیتان لێكرد بەڵكو ببونە پشتو پەنایان و پشتگیریتان لێكردن و یەكێك لەو مافیانە كە قائیمقامى هەڵەبجە بوو خۆتان ئاسانكاریتان بۆ كرد و دەستگیرتان نەكرد بۆ ئەوەى هەڵبێت و بڕوات,ئێوەش هێندەى قائیمقامى هەڵەبجە تاوانبارن بەرامبەر خەڵكى هەڵەبجە و مێژووى ئەو شارە ناوتان لەگەڵ دزەكاندا تۆمار دەكات.
تێبینى:
چاوەڕوان بن لە وتارى داهاتوودا ڕاپۆرتێك دوور و درێژ بڵاو دەكەمەوە سەبارەت بە قائیمقامەكەى هەڵەبجە و ئەوانەى كە پشتگیریان لێدەكرد
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست