خۆزگە پزیشكەكانى ڕانیە هەرخەمى گیرفان و پارەیان نەدەبوو
Wednesday, 11/04/2012, 12:00
پزیشكە بەڕێزەكان حەقى خۆیانە دابمەزرێن حكومەت خزمەتیان بكات مافى خوێندن و خول و ناردنە دەرەوەیان بۆ دەستەبەر بكات حەقى خۆیانە هەر داواكاریەكیان هەبێت بەڵام بائێمەش بپرسین ئایا ئەوانیش لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەدان كەلەسەر شانیانە بەرامبەر بەمیللەتەكەیان لەئاست سەدان كێشەى ئەم میللەتە یەك دەنگ و یەك هەڵوێستن بەداخەوە ئەو پزیشكە بەڕێزانە نەك هەرلادێى دوورە دەست ئامادەنین بێن لەناحیەكانیش خزمەت بكەن دكتۆر هەیە بووە بەبازرگان یارى بەچارەنووس و گیانى سەدان مرۆڤى كوردەوە دەكا كام دكتۆرە هەیە لەگەڵ دەرمانخانەو سۆنەرو تاقیگەو تیشك شەریك نەبێت ئەى بۆ لەئاست ئەواندا هەڵوێستان نیە نووسەرانى خەمخورى تەندروستى رانیە لەنمونەى كاك رێبوار بیتوێنى ، دكتۆرى باش و بەڕێز كەم بووە لەگەڵ ڕێزم بۆیان زۆریان بەدواى پارە كۆكردنەوە كەوتوون بەدكتور .... ى مدیرعامیشەوە نەخۆش بەیانیان دەچێتە لایان لەنەخۆشخانە گرنگى ئەوتۆى پێ نادەن بەڵام دواى نیوەڕۆ چووبۆعیادەكەى دەینێرێتەوە بۆ نەخۆشخانەو دەیخەوێنێت و ئەوپەڕى خزمەتى دەكات دەبێ لەعیادەكەى ئەویش دەرمان بكڕێت واى دەنووسێت لەدەرمانخانەكانى دەرەوە نەخوێندرێتەوە ئەم دیاردە ناشیرینە نائینسانیە لەقەزاو ناحیەكانى ئەم سنوورە زۆرەو بەئاشكرا هەستى پى دەكەى بۆ لەئاست ئەوانە هەڵوێست وەرناگرن و سەرزەنشتیان ناكەن نووسەرانى خەمخورى تەندروستى رانیە لەنمونەى كاك رێبوار بیتوێنى خەڵك ئەوەندەی بێ ڕێزى دیوە لەدەست ئەم دكتۆرانەوە تێكراى خەلك باسیان دەكا بۆئێوەى بەڕێز لەئاست ئەوانە هەڵَوێست وەرناگرن لەچەند ساڵى ڕابردوو دەیان كارەسات ڕوویدا ئێوە هەڵوێستێكتان نەنواند دەبوو بەر لەهەموو كەسێك ئێوە هەڵوێستان هەبووایە بۆ لەئاست ئەو هەموو گەندەڵى و دزیەیى چەند ساڵى ڕابردوو هەڵوێستێكتان نەبوو من هەست دەكەم هەر ئاسەوارە خراپەكانى ئەوانە ئێستاش ماوە ڕۆژێك هاتن كەمپینێك پێكبهێنن و وەك تیمى گەڕۆك و خۆبەخش سەردان بكەن و لەبنكە تەندروستیەكانى لادێكان دابنیشن و چارەسەرو ڕێنمایى تەندروستى بدەن بەخەڵكى لادێكان كەبەسەدان ڕێكخراوى خێرخوازى و گەنجان و كەناڵى ڕاگەیاندن ئامادەییان تێدایە هاوكاریتان بكەن ڕۆژێك هاتن تیمێك پێك بهێن و سەردانى بنارى قەندیل و گەریلا خۆڕاگرەكان بكەن دوایى ئەو هەموو تۆپبارانە بەردەوامەى فڕۆكەكانى توركیا كەبەفیت و پیلانى پارتى و یەكێتى لەسەریانەو دەكرێ و لەتەندروستیان بپرسن چارەسەریان بۆ بكەن دەسەڵات و دوژمنانمان شەرمەزارو ڕیسوا بكەن ڕۆژێك هاتن ناڕەزایى دەرببڕن بەرامبەر بەهەڵوێستى دووفاقى و درۆزنى سەركردەكان بڵێن بەسە تاكەى خزمەتكارى عەرەب و تورك دەبن و درۆ لەگەڵ ئەو میللەتە دەكەن دەسەڵاتى گەندەڵ لەخەمى پارەو دزینى سەروەت و سامانى ئەو میللەتەدایە دەئێوە ببنە پێشەنگ و ڕێگە مەدەن ئەو دكتۆرانە لەخەمى گیرفان و پارەدابن نووسەرانى خەمخورى تەندروستى رانیە لەنمونەى كاك ریبوار بیتوێنى نەفس نزمى دكتۆر گەیشتۆتە ئەو ئاستەى لەناو عیادەكەى خۆى زۆر بێ شەرمانە مامەڵەى بازاریانە وەكو ئەوەى تەماتەو خەیارت پێ بفرۆشێ دەلێ وەرە نەخۆشخانە تایبتەكەى سەیداوا ئەم شەو نەشتەرگەریت بۆ دەكەم شەرمیش ناكا مامەڵە لەگەڵ نەخۆش و خەڵكى فەقیرو بێ دەرامەت دەكا ئەى بۆ لەئاست ئەو چاوچنۆكى و بێ ویژدانیە تەماح كارانە هەڵوێستێك دەرنابڕن سەندیكاومەندیكاى چى هەمووى كەوتونەتە گیانى خەڵك ئەى بۆ جارێك هەڵوێستان وەرنەگرت ئەگەر ئێوە ڕەخنە لەهاوپیشەكانى خۆتان لەنێو ماڵ و سلكەكەى خۆتاندا نەگرن چۆن كۆمەڵگایەكى تەندروست بەرهەم دێن و ڕەخنە لەدەسەڵاتێكى گەندەڵ و مافیا دەگرن بۆ لەئاست ئەو دەست وەردانانەى حزب هەڵوێست وەرناگرن ئێوە لەئاست ئەو هەموو گەندەڵى و ناعەدالەتیە بێ دەنگن حەق وایە هەڵوێستان هەبێت لەئاست ئەو هەموو جیاوازیە زۆرەى لەنێوان كەسوكارى بەرپرسان و كەسانى حزبیدا دەكرێت لەناو ئەم بەریوبەرایەتیە دەئێوە كەرتى تەندروستى بخەنەوە سەر ڕێچكەى جارانى خۆى چەند ساڵە هەڵوێستان نەبووە خێرە ئێستا ئاوا هاتوونەتە دەنگ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست