داعش ، تاڵیبانى عێراق ..
Thursday, 12/06/2014, 12:00
قسە لەسەر داعش ئاوكێشە.. ، (دوور لە داكۆكى لە عەرەبى سوننە و نزیك لە بابەتى بوون) ..
تەشەنەكردنى داعش و كۆنترۆڵكردنى شارێكى گەورەى وەكو موێڵ لەرۆژێكدا و كۆنترۆڵكردنى تكریت رۆژى دواتر ، كارى كردە نییە و چەندین پرسیار و سەرنج و لێكۆڵینەوە هەڵدەگرێت .. لەوانەش : دوور نییە داعش ێناعەتێكى ئێرانى بێت لە عێراقدا ، بە موبارەكەى ئەمریكا و بەدەعمى مالیكى ، لەساڵانى رابوردودا ئێران توانى تۆڵەى جەنگى هەشت ساڵەى بكاتەوە لە عێراق ، بەچەندین قاتیش ..كوشت و بڕى زۆرى ئەهلى سوننە ، پیاوانى عەسكەرى ، زانایانى ئاینى ، و فڕۆكەوانەكان ..زانایانى بوارەجیاجیاكان ..كە بە هەزارانیان لێكوژرا و بەهەزارانیش ئاوارەى وڵاتان بوون و سەرى خۆیان هەڵگرت ..تاڵان وبڕۆى ئێران لە عێراقدا بێ ئەندازە .. نەوت و سەروەتى نەوتى و غاز و مەعادن هەمووى لەژێر دەستى ئێراندایە بەتایبەتى لە خواروى عێراقدا ، بۆڵەبۆڵى شەهرستانى و مالیكى لەسەر نەوتى كوردستان بۆ پەردەپۆشكردنى تاڵانبردنى نەوتى رومەیلە و میسان و بەێرەیە لەلایەن ئێرانەوە.. ئەمە وێڕاى ئەوەى عێراق بووەتە بازاڕێكى گەورەى ساغكردنەوەى كاڵاى خراپى ئێرانى ..تەنانەت عێراق بووە بە ئوستانێكى ئیرَانى و قاسم سولەیمانى حوكمى هەموو عێراق دەكات ..لەساڵانى رابووردودا كێشە هەبوو لە بێرە ، لێژنەیەك لە ئەنجومەنى نوێنەران چووبون بۆ بێرە بۆ بەدواداچوونى ئەو مەسەلەیە ، كە هاتبوونەوە ، وتوبویان بەێرەى چى ؟ ئیرَانە بەڵام عەلەمیان هەڵنەكردووە ..
ئێران و رەهبەرەكەیان و مەرجەعەكانى شیعە هاودەنگن لەسەر ئەوەى كە ئەم عەێرە سەردەمى زێڕینى شیعەیە و ئەبێت بەهەر نرخێك بێت پارێزگارى لەدەسەڵاتى شیعە بكرێت ، بۆ ئەو مەبەستە ، پێشنیاركراوە بۆ ئەمریكا لەرێى مالیكیەوە ، لەبەرانبەر مانەوەى مالیكى لە عێراقدا و بەشار لە سوریادا ، ئێران ئامادەیە چاو بخشێنتێتەوە بە بەرنامە ئەتۆمیەكەیدا ..ئێستا ئێران حاكمى رەهاى ناوچەكەیە ، لەبەحرەینەوە سەیرى بكە هەتا شیعەكانى سعودیە و حوسییەكانى یەمەن ، بۆ عێراق و لوبنان و سوریا و عەلەویەكانى توركیاش بەشێكن لەبەرنامەى ئیمپراتۆریەتى شیعە لە جیهاندا ..ئایا سەیر نییە كە شەو و رۆژ ئێران هاوار دەكات مەرگ بەر ئەمریكا و ئیسرائیل ، كەچى یەك ئێرانى و یەك شیعە زیندان نین لە گوانتانامۆ ..؟
ئایا كۆ دەنگى ئەمریكا و ئێران لەسەر سیاسەتى ناوچەكە و مانەوە و پشتیوانى مالیكى ماناى چى دەگەیەنێت ؟
ئێستاش بۆ پشتیوانى لە ئاغاى مالیكى و مانەوەى لە حوكمدا بە بەردەوامى ، بۆ ناردنى یارمەتى سەربازى بەئاسانى بۆ سوریا و رژێمى ئەسەد ، داعش بەئاسانى ئەو ئەركە جێبەجێدەكات .. چونكە داعش لە دیالەوە كە هاوسنورە لەگەڵ ئێراندا تەراتێن دەكەن هەتا رەبیعە كە سنوورى سوریایە ..
تاڵان و بڕۆ شتێكى ئاساییە لاى ئەم گروپە چەكدارانە ، وەكو پاداشت و ئەركى ماندووبونیان ، دزین و تاڵان كردنى سەدان ملیار دینار حەڵاڵیانە ..سەدان سەیارەى سەربازى و هەزاران پارچە چەك ، بۆچى و لەپاى چى و چییان لێدێت ..!؟
ناشیرین كردنى ئیسلام بە گشتى ، ئەهلى سونە بە تایبەتى وەكو درێژە پێدەرى ئیشەكانى ێدام لە (ئەنفال و قادسیە و هتد..)..لەبەرگێكى نوێدا ..
رووسپى كردنى شیعە و تاقمە پیاوكوژەكانى وەكو (فیلقى بەدر و جەیشى مەدى و انێار الحسین و اخوات زینب و هتد ..
ئەگەر داعش دژى شیعەیە ، ئیشى چییە لە موێڵ و فەلوجە و ئەنبار و تكریت ؟
ئێستا بەرە و سامەڕا ئەڕۆن بۆ روخاندن و تەقاندنەوەى مەرقەدى هەردوو ئیمامى عەسكەرى .. كە بەمەش سۆزى شیعەى دونیا رادەكێشن و رێخۆشكەرە بۆ هاتنى ئێران بۆ ئەو ناوچە گرنگانەى كە بەلاى شیعەوە پیرۆزن هەر چۆن دە ساڵە نەجەف و كەربەلا و كوفە هیچ كێشەیەكیان تووش نەبووە و بوونەتە موڵكى ێرفى شیعە ..ئەنێاریش كاتى خوى مەرقەدى شێخەكانى بیارەیان تەقاندەوە و هەڵیانتەكاندن ..بۆ ناشیرینكردنى ئیسلام ..
بنەماڵەى نوجەیفى دژى شیعەبوون ، ئەوانیش لەوانەیە بەدەردەكەى هاشمى و عیساوى ببرێن .. موێڵیش مەلًبەندێكى گەورەى سوننەیە و بەتەما بوون ببنە هەرێمێك و لەگەڵ كوردا بەتەماى دژایەتى شیعە و مالیكى بوون ، بەتەماى دروستكردنى هەرێمى نەینەوا بوون و عەجایەب نییە كە لە داهاتوودا ویلایەتى موێڵ سەرهەڵبداتەوە و پێگەى توركیا بەهێز تر بێت ...
نزیك بونەوەى كورد و سووننە و موێڵ لە توركیا ، وە بەرنامەى ئەوە هەبوو كێڵگە نەوتیەكانى موێڵیش لەڕێى بۆرى نەوتى كوردستانەوە نەوت هەناردەى توركیا بكەن هاوشێوەى كوردستان ..كە ئەمەش باجى قورسى دەبێت و ئەوە بەشێكە لە باجەكە و كورد و سوننە خەریكە ئەو باجە دەدەن ..
بەر لە هاتنى داعش هەموو یەكەكانى ئەمنى و عەسكەرى و پۆلیس ئاگاداركراون كە شوێنەكان بەجێبهێڵن بێ مقاوەمە ..؟واتە رێخۆش بكەن بۆ هاتنى داعش ..
داعش چیین لەماوەیەكى كەمدا وەكو سن و كیسەڵە و كوللە دەدەن بەسەر شارەكاندا و شار لەدواى شار تەسلیم دەبن و حوكمى خواى تیا جێبەجێدەكریت ؟ هاوشێوەى تاڵیبان لە ئەفغانستاندا ..
لەبەرئەوەى مالیكى تەنها بەرپرسى ئەمنى و عەسكەرى هەموو عێراقە و هەموو جومگە ئەمنیەكانى بەدەستە ئەوا بەرپرسى یەكەم لەم نا ئەمینیەى رووى كردوەتە ئەو پارێزگایانە ، ئەگەر قەرار بێت كەسێك بەرپرس بێت ئەوا تەنها مالیكیە و كەسى تر ..
پێشرەوى داعش بەم خێراییە ، بۆ ئەوەیە كە حیساب نەكرێت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران و لەبەر خاترى بەردەوامى مالیكیە لە حوكمدا ، بەتایبەتى مالیكى كە حیسابى بۆ پەرلەمانەكەى نوجەیفى نەدەكرد ئێستا هاناى بۆ هێناوە بۆ ئەوەى بە یاسا بارى نائاسایى رابگەیەنرێت وەكو بەشێكى شانۆگەرییەكە ..
كە بارى نائاساییش رابگەیەنرێت و عەجایەب نیە (ئەمریكا بگەڕێتەوە) ئەوا حوكمى عەسكەرى و عورفى ئیعلان دەكرێت و دام ودەزگا مەدەنیەكان و پەرلەمان و شوێنەكانى تر دادەخرێن و رێگا ئەوەندەى تر كراوە بێت لەبەردەم مالیكیدا ..
لە عێراقى سدام حسین و مالیكى و شیعەدا سیاسەت واتە درۆ ، پیلانگێڕى.. تاَلان و كۆكوژى .. ناشیرینكردنى ئیسلام و موسڵمانان ..كۆكردنەوەى دژەكان ..پاراستنى بەرژەوەندییەكان ..سەركوتكردنى ئازادیخوازان ..بۆیە ئەو ئەگەرانەى سەرەوە لەوانەیە دوور نەبن .. هەرچەندە هێشتا زووە و رۆژگاریش بەخێرایى راستیەكان روونتر دەكاتەوە .. گرنگ ئەوەیە سەركردایەتى كورد هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە خێرایانەدا بكات و لەبەرەى دۆڕاوەكاندا نەبین ..
تاها سۆلەیى - چاودێرى سیاسى ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست