کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیکتاتۆر هەیە و دیکتاتۆریلەش!

Thursday, 22/09/2011, 12:00






بەرزانی و قەزافی، تاڵەبانی و پینوچییە، هەموویان دیکتاتۆرن بەڵام دیکتاتۆر هەیە و دیکتاتۆریلەش، جا کامیان دیکتاتۆرە و کامیان دیکتاتۆریلە ئەوە با خوێنەر بڕیاربدات. هەمویان بە گەورەیی میللەتی خۆیان چەوساندۆتەوە بەڵام هەندێکیان خزمەتگوزاریی زۆر لاوازیان پێ پێشکەش نەکراوە بۆیە ئەوانەیان دیکتاتۆریلەن!

بارزانی و تاڵەبانی تا ئێستا نەیانتوانیوە و لە توانای ئەقڵو قودرەتیاندا نەبووە کارەبا بۆ سێ شار دابین بکەن. باسی پینوچییە ناکەم با خوینەر خۆی ئاوڕیکی لێبداتەوە کە کاتێک چیللی لەدەست دەرهات بە کوێی گەیاندبوو بێگومان لەڕووی مافی مرۆڤ و ئازادییەکانەوە نا بەڵام لەڕووی میعمارەوە، باسی قەزافی دەکەم و بەرزانی و تاڵەبانیش بۆ خوێنەر جێدێڵم.

موەلیدە ئەهلییەکان بەسە بە بەڵگە بۆهێنانەوە کە ئەوان لەگەڵ ستالیندا چەند جیاوازیان هەیە، ئەمەی دواییان کارەبای کردبوو بە دروشم و ئەوانەی خۆشمان موەلیدەی ئەهلیی!

لە کاتێکدا ئەو شارانەی لیبیا کە لەسەر دەریا بوون و بەدەست بێئاویەوە دەیانناڵاند و نرخی پاککردنەوەی هەر لیترە ئاوێکی سوێر لە دۆلارێک زیاتری تێدەچوو و جۆرەکەشی خراپ بوو، وە ژمارەی دانیشتوانی لیبیا لە ملیۆنی تێدەپەڕاندبوو دیکتاتۆرەکەی لیبیا بیری لەوە نەکردەوە کارگە ئەهلییەکانی ئاوپاککردنەوە ڕابسپێرێت ئاو بۆ دانیشتوان دابین بکەن بەڵکو پەنای بۆ پسپۆڕە ئەمەریکی و بیانییەکان برد و پارەیەکی زۆری بۆ تەرخانکردن تا خەڵکی تینووی لیبیا تێرئاوی شیرین بکەن.

لە ناوچە بیابانییەکاندا، لەو شوێنانەی دەیان هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ئاوی باران بە چینەکانی زەویدا چۆڕابونەوە خوار و لە کانیاوەکانی ژێر قوڵایی زەمیندا کۆببونەوە و لەڕووی پاکی و شیرینییەوە لە ڕیزی ئاوە مەعدەنییە پاکەکاندا بوون بە کەڵکی ئەوە دەهاتن خەڵکی تینوی لیبیا تێر ئاوبکەن، بۆیە قەزافی بیری لەوە کردەوە ئەو ئاوە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە بگەیەنێتە شارەکانی سەر کەناری دەریا و پایتەخت و ئاوی شیرینی پاک بۆ دانیشتوانەکانی دابین بکات.
بۆ ئەو مەبەستەش سیستەمێکی لە بۆری زەبەلاحی بە ژێر قوڵایی زەمیندا بە درێژایی ٢٨٠٠٠ کیلۆمەتر ڕاکێشا، لە بیابانەوە بۆ شارەکان و ئاوی بۆ خەڵک دابین کرد. ئەو دیکتاتۆر بوو بەڵام خەونی عەزەمەتیشی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەرجەستەکرد، هەر بە خەنجەر و وێنەی عومەر موختار و باوکی و بە کتابولئەخزەر نەیڕازاندەوە بەڵکو بە بۆریە زەبەلاحەکانیش، بەوەی کە پێی دەوترێت "گەورەترین ڕوباری دەستکردی مرۆڤ"، واتە
.The great Manmade river

فەرموو خۆتان لەبارەی ئەو بۆریە زەبەلاحە پڕ ئاوانەوە کە قەزافی بۆ خەڵکی دابینکردبوو بخوێننەوە:
http://en.wikipedia.org/wiki/Great_Manmade_River

ئەم نوسینە لە ستایشی قەزافیدا نییە بەڵکو بە بیرهێنانەوەیەکە بۆ جیاوازییەکانی نێوان دیکتاتۆرەکان.

ئەوانەی لای خۆمان ئێستاش پارکی ئازادی و باخی شار بە دەستکەوتی مەزن بۆ میللەت دادەنێن، گەر بڵێیت وانییە دەروێشەکانیان پەلامارت دەدەن و دەڵێن خۆ لە کاتی سەدامدا ئەوەش نەبوو!

لە بیرمان دەبەنەوە کە لە کاتی سەدامدا زۆربەی ناوچەکانی شارەکان دابەشنەکرابوون و نەکرابوون بە دوکان و بازاڕ و فەزای پڕ ئۆکسجین بوون بۆ خەڵکی!

ئەو پرۆژەیەی قەزافی وا دادەنرێت کە لە ماوەی تەمەنی پڕۆژەکەدا ٣٠ ملیار دۆلاری تێچووبێت، بەڵام پارکی ئازادی و پارکی شاریش پێدەچێت هەمان مەبلەغیان تێچووبێت.

ئەوەی قەزافی گلەیی ئەوەی لێدەکرێت کە ئاوەکەی زۆر لە پێویست زیاترە و بەشێکی زۆری بە خەسار دەچێت، باخەکانی لای خۆشمان بەشی سەد خێزان ناکەن تیایدا بحەوێنەوە...

گەر هەواڵەکانتان لەبیر مابێت لە ڕۆژانی ڕزگارکردنی تەڕابلوسدا خەڵکی بەدەست بێئاویەوە دەیانناڵاند، ئەوە
بەهۆی گیرانەوەی ئاوی بۆریە گەورەکانەوە بوو.

لای خۆشمان ئاوی بانیخێڵان و سوی تورکیان لێکردوین بە مۆدە لەبری ئاوی پاکی بۆریەکان!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە