یەكگرتنەوە لە پێش بەرەى كوردستانى یەوەیە
Sunday, 31/10/2010, 12:00
دوو حیزبى دیموكراتى كوردستان و دوو رێكخراوى خەباتى نەتەوایەتى كوردستان و یەكێتى شۆڕشگێڕانى كوردستان و پارتى ئازادى كوردستان و (5) كۆمەڵەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان هەنگاوى یەكەمیان دەبێ لە یەكگرتنەوەكانیانەوە دەست پێ بكەن ئینجا باسى پێكهێنانى بەرى كوردستانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان بكەن كۆمەڵەكانى عەبدوڵڵاى موهتەدى و عومەرى ئیلخانى زادەو ساعیدى وەتەن دۆست و عەبدوڵڵا دلێر لە ڕووى بیرو باوەڕو ئامانجى رامیاریەوە تەواو هاوشێوەو وێك چوون و دەكرێت واز لە ناكۆكى و خۆخۆرى لەسەر پاوان خوازى دەسەڵات بهێنن و هەردوو خەبات و هەردوو دیموكرات و یەكێتى شۆڕشگێڕان و پارتى ئازادیش هەربەهەمان شێوەن بەڵام كۆمەڵەى رێبەرایەتى ئیبراهیم عەلى زادە لە ڕووى بیرو باوەڕو ئامانجەوە لە چوار كۆمەڵەى تر جیاواز و پێچەوانەیە بۆیە یەكگرتنەوەیان لەگەڵ 4 كۆمەڵەكەى تردا زۆر دوورە دیموكرات لە ساڵى 1945 بە ڕێبەرایەتى قازى محەمەدى پێشەوا دامەزراوەو كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان لە كۆتایى ساڵى 1969 بە ڕێبەرایەتى كاك فوادى مستەفا سوڵتانى دامەزراوەو خەبات لە ساڵى 1980بە ڕێبەرایەتى مامۆستا شێخ جەلالى حوسێنى دامەزراوە یەكێتى شۆڕشگێڕان لە ساڵى 1991 بە ڕێبەرایەتى سەعیدى یەزدانپەنا دامەزراوە كە چەند ساڵ لەمەوبەر بوو بە پارتى ئازادى و عەلى قازى كوڕى پێشەوا قازى محەمەدیان كردە سەرۆكى خۆیان دواى ئەوە بوونە دووبەش و پارتى ئازادى عەلى قازى سەرۆكیانەو یەكێتى شۆڕشگێڕان سمكۆى یەزدان پەنا سەرۆكیانە خەبات لە ساڵى 1987دابوو بە دووبەشەوە بە شێكیان شێخ جەلال سەرۆك و بەشەكەى ترى مەلا خدر سەردەشتى كە هەردوكیان لە ژیاندا نەماون .
كۆمەڵە لە ساڵى 1983 دا پۆلێك دەستەى خۆ بە چەپ و سۆسیالیست و كۆمۆنیست زانى ئێرانى ڕەگەز پەرستى كوێرى دەمارگیرى نەتەوەیى فارس بە ناوەكانى چریكە فیدایى و پەیكارو سەهەندو سەربەداران لە ڕێگاى عەبدوڵڵاى موهتەدى یەوە هاتنە ناو كۆمەڵەوە و حیزبى كۆمۆنیستى ئێرانیان پێك هێناو كۆمەڵەیان كردە رێكخراوى كوردستانى حیزبى كۆمۆنیستى ئێران و لە ساڵى 1990دا ئەوانەو عەبدوڵڵاى موهتەدى وەكو بەشى زۆرایەتى كۆمەڵەو حیزبى كۆمۆنیست لە كۆمەڵەو حیزبى كۆمۆنیست جیا بوونەوەو چوونە ئەوروپاو حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى ئێرانیان دامەزراندو لە باشوورى كوردستانیش دا حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراقیان دامەزراند كە مەنسورى حیكمەت سەرۆكیان بوو لە ساڵى 1991 دا عەبدوڵڵاى موهتەدى و بەشێك لەو حیزبە كۆمۆنیستە كرێكارى ئێرانە گەڕانەوە ناو كۆمەڵەو حیزبى كۆمۆنیستى ئێرانەوەو ساڵى 2000دووبارە بەناوى ساغ كردنەوەى كۆمەڵە لە كۆمەڵەو حیزبى كۆمۆنیست جیا بوونەوەو كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستانیان دامەزراندو بە دواى یەكدا بەهەمان ناوى كۆمەڵەوە كۆمەڵەى عومەرى ئیلخانى زادەو عەبدوڵڵا دلێر لە كۆمەڵەى عەبدوڵڵاى موهتەدى جیابونەوە و لە ساڵى 2009دا دەستەیەكى تر لە كۆمەڵەى ئیبراهیم عەلى زادە جیا بوونەوە بە سەرۆكایەتى ساعیدى وەتەن دۆست كۆمەڵەكان لە شارى سلێمانین و دیموكراتەكان لە شارى كۆیەن و چوار لایەنەكانى تریش لە شارى هەولێرن چوار كۆمەڵەى هاوشێوەو وێكچوو دوو دیموكراتەكە لەناوەندى ساڵى 2003وە هەتا ئێستا كە پێشمەرگەیان چوونەتەوە ڕۆژهەڵاتى كوردستان زۆرایەتیان شەهیدبوون و بە بریندارى و بەساغى و بە شەهیدكراوى یەوە كەوتنە ژێردەستى رژێمى ئێران و زۆركەم هەبووە كە بەساغى گەڕاینەوە باشورى كوردستان كە ئەوە خۆى لە خۆى دا نیشانەى نەمانى هاوكارى و پشتیوانى گەلە بۆیان .
كۆمەڵەى ئیبراهیم عەلى زادە پێشمەرگەى خۆى نانێرێتەوە ڕژهەڵاتى كوردستان لە كاتێكدا ئێستاش لە چوار كۆمەڵەى تر بە هێزترە و بە جەماوەرى ترەو بە كاریگەرترە لە ڕۆژهەڵاتى كوردستانداو بارودۆخى باشوورو ڕۆژهەڵاتى كوردستانیان زانستیانە لەبەرچاو گرتوەو خۆشى رادەستى هیچ هێزێك ناكات و سەربەخۆیى رامیارى خۆى پاراستوە بۆیەشە لەلایەن ئەمریكاو زۆر كەم كە هاوكارى دارایى كراوە كە لەراستى دا گەمارۆى زۆر توندیشیان لەسەرە لەبەرئەو هەڵوێستە روون و ئاشكرایەى هەیان بووەو سازشیش هەرناكەن و خۆیان رادەستى هیچ لایەنێك ناكەن دەبێ هەردووك دیموكرات ببنەوە یەك دیموكرات و هەردووك خەبات ببنەوە یەك خەبات و یەكێتى شۆڕشگێڕان و پارتى ئازادیش ببنەوە یەكو چوار كۆمەڵەكەش ببنەوە یەك كۆمەڵە ئینجا بەرەى كوردستانى رۆژهەڵاتى كوردستان دابمەزرێنن و پارت و رێكخراوە رامیارى یە ئێرانیەكانیش ئەوكاتە لێیان نزیك دەبنەوە كە بخوازن بەرەى ئێرانیش دابمەزرێنن بەڵام دەبێ سەرەتا دان بە بوونى كوردو كوردستاندا بێنن لەگەڵ دان نان بە گەلانى ترى ژێر دەستە لە ئێران و رۆژهەڵاتى كوردستاندا وەكو مافى چارە نووسى گەلان و لە بیرو باوەڕو ئامانجى رەگەز پەرستى كوێرانەى نەتەوەى سەردەستى فارس و دوور بكەونەوە گەلانى ژێردەستە كە زیاتر ستەمى نەتەوایەتى و ئاینى و مرۆڤایەتى یان لەسەرە گەلى كورد یەكەمەو گەلى بەلوج دووەمەو بە دواى ئەواندا توركمان و ئازەرى و كلدانى و سریانى و ئەرمەنى و عەرەب و گەلانى و تریش دێن توركومان و ئازەرى و تورك هەموویان هەر توركن و سەرانى دەوڵەتى ئیسلامى ئێرانى شیعەگەرێتیش نیوەى لە سەرانى ئەوان وەك تورك پێكهاتووە لە ڕووى زۆرایەتیشەوە ئەوان لە هەموو نەتەوەكان زیاترن و وەكو مافى نەتەوایەتى هەر ژێردەستەن نازانم ناوى پارت و رێكخراوەكانیان چى یە لە ساڵى 1946دا فیرقەى دیموكراتى ئازەربایجانیان و دەوڵەتى ئازەرباینجانى ئێرانیان هەبووە كە هاوپەیمان بوون لەگەڵ حیزبى دیموكراتى كورستان و حوكومەتى كوردستانى مهاباد جەعفەر پیشەوەرى سەرۆكى توركان بوو پێشەوا قازى محەمەدیش سەرۆكى كوردان بوو هەردووك لا دەوڵەتى سۆڤیەتى رووخاندنى و پشتى تێیان كردو وابزانم جوڵانەوەیەكى ترى نەتەوایەتى توركان لە ئێراندا دروست نەبۆوە كە پایتەختەكەیان شارى تەورێز بوو پیشەوەرى و سەرانیان بەبێ شەڕ هەڵاتن بۆ ڕوسیا بۆ ئازەریایجانى سۆڤیەتى و رژێمى رەزاخانى پەهلەوى ئێرانى جۆگەلەى خوێنى لەناو تەورێزدا لە تورك كوشتن دورست كرد پێشەواى كوردان لەوە دڵنیا بوو كە گەلى كوردى زۆر زۆر لە گەڵى توركى هاوئاینى فارسان زیاتر كۆمەڵكوژ دەكەن بۆیە شەڕى نەكردو پێشوازى لە سوپاى ئێرانى كردو خۆیى و هاورێكانى بەسەر بەرزى یەوە چوونە ژێر خاكى كوردستانەوە لە كاتى لە سێدارەدانى پێشەواو هاوڕێكانى دا كە جەللادەكان چاویان بە ستبوون پێشەوا فەرمووى چاوم مەبەستن من لەبەرامبەر گەلەكەم دا شەرمەزار نیم جوتە پێڵاوەكانم لەسەرى رەزاخانى سەرۆكتان گەورەترن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست