وەك راماڵینى بوركـــان و تۆفـــــان... توڕتان ئەدەینە ئەودیو كوردستان
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
مەسعودى پیاو كوژ جەلالى روورەش
لــەدەباشان بن یـــان لــەسەرى رەش
تـــاڵانـــچى قووتـــى دەمــى میللەتن
دابــــڕاو لێمان لــــەناو خەڵــوەتـــن
* * *
گــــا دزینى نەوت گــــا وەعــــــدى درۆ
گـــــا شەڕواڵپیسى گــا شەڕى ناوخــــۆ
خەڵكى رەش و رووت تووڕە و برسیــە
كـــۆیلەى یەكـــێتى كـــوشتەى پارتیە
* * *
هەموو چاوەڕێ و تامەزرۆى تۆڵەن
رۆڵەى دڵسۆزى ئەم خاك و خۆڵەن
ئەم دەسەڵاتە ئـــەبێ كــۆتاى بێ
رۆژى حسابى زوڵم و خەتاى بێ
* * *
دژى دەسەڵات شۆڕش بەرپاكــەین
كۆشكى ستەمیان تەفرو توناكەین
سەرى گەندەڵیان پان بكــەینــەوە
كوردستان لێیان پاك بكەینـــەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست