سەیركەن كێ بەكێ دەڵێت درۆزن!!!
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
سەیركەن چۆن لێدوان دژى نەتەوەكەمان دەدەن بۆ خۆشیرین كردنیان لاى دوژمنى نەتەوە لەسەر حسابى گەل ...بەرهەم ساڵەح ى بەناو سەرۆكى حكومەت كەلە ڕاستى دا تەنها سەرۆكێكى كارتۆنیە لەدیدارێكى دا لەگەڵ یەكێك لەمیدیاكانى دەوڵەتى داگیركەرى توركدا ڕوبەڕوى پرسیارێكى كەناڵەكە دەبێتەوە كە دەڵێت ئایا ئێوە ڕاتان چیە لەو قسەى بەڕێز موراد قەرەیەڵان سەرۆكى كۆما جڤاكین كوردستان كەدەڵێت كاربەدەستێكى دەوڵەتى تورك دیدارى لەگەڵ بەڕێز عبدللە ئۆجالان لە زینداندا ئەنجام داوە ؟؟بەرهەم سالەح یش وەك پیشەى هەمیشەیى خۆی و سەرۆكەكەى بەو پەڕى بێڕێزیوە دەڵێت موراد قەرەیەڵان درۆ دەكات شتى وا نەبوە..ئاشكرایە لاى درۆزن هەمو كەس درۆزنە..بەرهەم ڕەنگە بیری چوبێتەوە كەتەواوىكورد دەزانن حكومەتەكەى چەند درۆزنن چەند بەڵێن بەخەڵك دەدەن بەدرۆ .چەند خۆفرۆشن چەند خیانەت لەم گەلە دەكەن بۆ مانەوەى كورسیەكەیان..ئەیانەوێت لەسەر حسابى گەل ى كورد بەم قسانەیان دڵى داگیركەران خۆشبكەن..بۆزان تەكین جێگرى موراد قەرەیەلان بەوتەیەكى جوان وەڵامى بەرهەم ساڵەح ى دایەوە بەڕیزى وتى..با بەرهەم بڕوات بە تالەبانى سەرۆكى بڵێت پاشان دەزانێت كێیە درۆزن!.
كەلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست