ئێران چ پیلانێكی بۆ سەركوتكردنى داعش داڕشتووە؟
Thursday, 12/06/2014, 12:00
1559 بینراوە
ئەوەى لە ناوچە سوننە نشینەكانی ئێراق دەگوزەرێ دوای ئەو هەڵمەتە كتوپڕ و چاوەڕوان نەكراوەى گروپی دەوڵەتى ئیسلامى ئێراق شام ناسراو بە (داعش) لەڕێی تەمویلی وڵاتانی دراوسێوە بۆ پەكخستنى حكومى شیعە و لاوازكردن و لەولاوە جیاكردنەوەى بەشە سووننە ئاینزاكەى بەجۆرێ لە هاوكێشەكەدا وەكو قەلێكى ماقووڵی لێ بكەن.
ئەو ڕووداواەى زۆر بە خێرایی دەڕسكێ لە گرتنى پارێزگای موسڵ و شۆڕ بوونەوە بۆ ڕوخانى حكومەت لە سلێمان بەگ و سامەڕا و تكریت وەكو دوا هەوڵی ئەو گروپە و داڕشتنى پلانى دیكە بۆ گەڕانەوەی هەموو ئەو شوێن و ناوچانەى سوونەیان تێدا نیشتەجێ یە.
ئەو هەنگاوە بۆ ئەمریكا شكستى سیاسەتەكەى دەردەخات كە نەیتوانى ئەو ئازادی و دیموكراسیە بەرقەرار بكات كە هەموو لایەك لێی چاوەڕوان دەكرد.
بۆ ئێران ئەو ڕووداوانە بوونە مایەى شۆك و واقوڕمانى بەرپرسانى لەكاتێكدا داعش بە دوژمنى سەرسەختى خۆی دەزانێ و لە پاوانخوازى و داگیركردنى سنوورێكى بەرفراوان نەخاسمە ئەو ڕێیانەى دەچنەوە سەر سوریا و جیاكردنەوەى، ئەرك و پەیامى ئێران دەخاتە دووڕیانێكەوە زۆر بەئەستەم دەتوانێ خۆی لێ ڕزگار بكات بەتایبەت بۆ تەمویلی دارایی و لۆجستى بۆ ڕژێمى ئەسەد، ئەمەش دوور و نزیك وادەكات پێگەى ئێران لەناوچەكە هێندەى دیكە بەرتەسك ببێتەوە تا ئەو ئاستەى حوكمى بەغدا بێ دەسەڵات و هێندە لاوازببێ نەتوانێ ئاڕاستەكانى خۆی لەو نێوەندە دیار بخات بەتایبەت هەموو لایەك ئەوە دەزانن ئێران بەئاشكرا و ناڕاستەوخۆ لەئێراق شەڕی ئەمریكا دەكات و لە پووكانەوە و بێهێزبوون و ڕووخانى ئەو دەسەڵاتە(ناوەند) ئێران هەیمەنە و هەیبەتى لەناوچەكە بەو شێوەیە نامێنێ و بۆ دەسەڵاتدارانى سوریایش وەكو شیعە مەزهەب ناتوانێ لە گۆڕەپانەكەدا تاراتێن بكات و ئامانجەكانى بپێكێ.
هاتنى وەغدی ئێران و بەپەلە كۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە شیعەمەزهەبەكان ئەوەى لێ دەفامرێ:
1-ئێران كار بۆ كۆكردنەوەى تەواوى لایەنەكان دەدات كە بەرامبەر بەو بوارە نەخوازراوە كێشەكانیان بەلاوە بنێنن.
2-بۆ ئێران ناكرێ بەشێوەى ڕاستەوخۆ و بەئاشكرا دەست وەرداتە كاروباری ناوخۆیی و ئەوەى ڕوو دەدات بە كێشەی ناوخۆیی ناوەزد دەكرێ،لەوەشدا ئێران نایەوێ وەكو تەماشاكارێك سەیری ئەو شتە بكات لەوەشدا دەیەوێ كارئاسانى بۆ دەستوەردانى چەكدارانى لەوەشدا پاسداران وەك پیادە بەشدار پێ بكات تا لەماوەیەكى كەمدا كۆنترۆڵی هەموو ئەو شوێنانە بكاتەوە كە لەم ئان و ساتەدا داعش دەستى بەسەر داگرتووە.
3-پێ دەچێ ئەگەر ئەمریكایش چاوپۆشی لەو دەستوەردانە بكات بەلایەوە ئێران ئەگەر دوژمنى سەرسەختیەتى بەڵام پێی لە گروپێك باشترە كە تێڕوانینى ئەو بۆ ئەو گروپە وەكو تیرۆرست دەبینێ و بەمەترسی بۆ سەر هەیمەنەى ئەمریكا و جیهانى دەزانێ.
4- ئەو گەمە سیاسیە پێ دەچێ درێژەى هەبێ و ناوچەكە جارێكى تر دەبێتەوە سۆتماك و داڕوخانێكى زۆری ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتى لێ دەكەوێتەوە.