کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆڵه‌ به‌ سه‌بره‌ ئه‌مما به‌زه‌بره‌

Sunday, 06/05/2012, 12:00







بیرتانه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاو کۆتایی چالاکیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک بوو. ئه‌و ڕۆژانه‌ فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌یشیڕاند و ئێمه‌ی وردو درشت، ئێمه‌ی برسی ئازای گه‌ل و وڵات هه‌زاران جار ده‌مان وت ده‌ستان خۆش و خۆزگه‌مان ده‌خواست به‌شێکبواین له‌و چالاکیانه‌ یان له‌کونێکه‌وه‌ دیمه‌نێکی ئه‌و قاره‌مانێتیانه‌مان ببینیبایه‌. وه‌لێ ئه‌فسوس ڕۆژگار هات وڕۆیی و مییله‌ت پاش هه‌زاران شه‌هید و هه‌زاران ڕۆژانی ناسۆر و قوربانی و پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو وه‌رچه‌رخا، تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و داره‌ده‌سته‌ کورت بیناکانی ده‌وروپشتی هیچ نه‌ڕێزیان ‌له‌مێژوی حیزبه‌که‌یان گرت و نه‌ له‌خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ قوربانیان بۆدان. هه‌رهێنده‌ی ڕژێمی به‌غدای ڕوخا خێرا پشتیان له‌میلله‌ت کرد و بێشه‌رمانه‌ سه‌نگیان هه‌رهیچ نه‌بێ بۆحیزبه‌که‌ی خۆیان دانه‌نا چونه‌وه‌ باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وبونه‌ پاسه‌وانێکی بێنرخی سه‌ری ڕه‌ش. تاڵه‌بانی هه‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌مونافه‌سه‌ حیزبیه‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانی دا سه‌ربکه‌وێ هیچ لای گرنگ نه‌بو که‌ ی.ن.ک به‌رێت و وه‌ک کورد ده‌ڵێ له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی دا وه‌ک مه‌ڕ بیکاته‌ قوربانی، ته‌نها له‌پێناوی پاروه‌ نانێکی ده‌ستکه‌وتی سیاسی. خۆی ده‌یزانی چی کرده‌وه‌، به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌ خه‌ڵه‌فاوه‌که‌ی فریودا به‌ ئیتیفاقیه‌ی ستراتیجی و ئه‌وه‌تا کۆتایی یه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌کێتیان وه‌ها لاسوک بوه‌ هه‌رئه‌وه‌ماوه‌ به‌ په‌ڕۆیه‌ک کلکی بگرن وفڕێ ی ده‌نه‌‌ ده‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بن له‌ هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ گۆڕان. ئۆباڵی هه‌ره‌سی ی.ن. ک یش تاڵه‌بانی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رانی یه‌کێتی به‌هه‌رچوارلادا، به‌دزی یه‌وه‌، وه‌ک جاشه‌کانی سه‌ر به‌حکومه‌تی به‌عس له‌ مانگه‌کانی 12 و 1 و 2 ی ساڵی 1991 له‌ په‌یوه‌ندی کردندان به‌ گۆڕانه‌وه‌ و خواخوایانه له‌ له‌حزه‌ی هه‌ره‌سی یه‌کێتی دا ده‌رگاکه‌یان لێدانه‌خرێت نه‌با توشی کاره‌سات ببن. ئێمه‌ش لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن ڕابوردوتان دیاره‌و ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆیشت میلله‌ت چاوپۆشی له‌ تاوانه‌کانتان بکا بکات. ده‌رگاکانی دادگا چاوه‌ڕوانی هه‌موتانه‌ و کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه‌ خۆی به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رچێ.
له‌مه‌ش سه‌یرتر لێره‌و‌ له‌وێ ده‌ست وپێوه‌نده‌کانیان که‌وتونه‌ته‌ بۆڵه‌بۆڵ وڕاگه‌یاندنی دۆڕاوانه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی گۆڕان له‌ گه‌ڵ پارتی و گوایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌ نه‌سیحه‌ت که‌رو ڕێنیشانده‌ری با‌رزانی. کورد ده‌ڵێ "تا ساحێب ماڵ دزی گرت دز ساحێب ماڵی گرت"‌ یه‌کێتی خۆیان له‌بیر چو که‌ چی کاره‌ساتیان به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی هێنا هه‌ر له‌ شه‌ڕی براکوژیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و پاشانیش به‌ ئیتیفاقیه‌تی ستراتیجی که‌دیسانه‌وه‌ پاش ئه‌و هه‌مو داوایه‌ی میلله‌ت به‌ڕێکه‌وتن ووازهێنان له‌شه‌ڕ که‌چی کاتێ ڕێکه‌وتن له‌دژی میلله‌ت ڕێکه‌وتن ئێستاش چی بوه‌و ته‌نها پارتی و گۆڕان چه‌ند دانیشتنێکیان کردوه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا هیچ ڕویدابێت که‌وتونه‌ته‌ حه‌مله‌ی پروپاگه‌نده.‌ لێره‌وه‌ ئێمه‌ ده‌ست خۆشی له‌هه‌مو قه‌ڵه‌مه‌ ئازه‌ده‌ بێلایه‌نه‌کان ده‌که‌ین که‌ له‌مینبه‌ره ‌ئازاده‌کانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان به‌گشتی ده‌گرن له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی. حه‌قی خۆیانه‌، بێسێودو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی یه‌کێکن له‌فاکته‌ره‌کانی نه‌هامه‌تی له‌ کوردستان. ڕه‌خنه‌گرتن له‌ گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕه‌وایه‌، به‌ڵام به‌ڕێزان با واقیعی بین. کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگایه‌ک نی یه‌ خۆڕێکخستن بزانێت . ئه‌ی نه‌هاتینه‌ سه‌رجاده‌. ئه‌ی ئه‌وه‌ یه‌کێتییه‌کان خۆیان نه‌بون له‌گه‌ڵ پارتیه‌کان له‌سه‌رای ئازادی له‌ خۆپیشانده‌رانیان هه‌ڵدا . ئه‌ی ئه‌وه‌ د. بێبه‌رهه‌م نه‌بو ئه‌مری کرد به‌ربنه‌ جه‌سته‌ی کوڕی شاره‌که‌ی خۆی؟ ئه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌؟ ئه‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ نه‌بو که‌ هاته‌ وێزه‌ی گیانی خه‌ڵکی شار. هه‌ردوێنێ بوو قایمقامێکی ئه‌و شاره به‌به‌‌رچاوی‌ منداڵه‌کانی یه‌وه، هه‌مو شار چاویان لێبوو خنکێنرا؟ ئه‌ی خه‌ڵک چی وت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ وه‌ڵام ،،،‌هیچچچچچچچچچچچچچ!!!!!!
به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا تازه‌ خاک نافرۆشێ! ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێک بوو ده‌کرد... به‌ڕێزان قه‌ڵاکانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان ئێستا زۆره‌له‌وه‌ سه‌ختر تر بوون به‌ لوله‌ی کلانشینکۆف، یان شه‌ڕه‌به‌رد، یان ئه‌م واتارانه‌ی ئێمه‌و و ئێوه‌‌، له‌ق بن یان‌ کون بن.. ده‌بێ بچینه‌ ناو ئه‌و قه‌ڵایانه‌ و یه‌ک یه‌ک پایه‌کانیان به‌نوێڵ بشکێنین. ده‌بێت خۆیان ده‌رگاکانمان بۆبکه‌نه‌وه‌. ده‌بێت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ بچینه‌ ژوره‌وه‌ و که‌ چوین دڵیان خۆش که‌ین.. ده‌بێت وابزانن بۆ خوان ده‌چین، تا به‌سه‌ریاندا ده‌یڕوخینین.
به‌ڕێزان ئێوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ سه‌رکۆنه‌ی گۆڕان مه‌که‌ن. گۆڕان و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ و کۆمه‌ڵگا له‌هه‌موکات زۆرتر پێویستی به‌ ئێوه‌یه‌. ئه‌و ئه‌رکه‌ ده‌خوازێ ئێوه‌ لێره‌بن. قه‌ڵه‌مه‌کانتان تیژ که‌نه‌وه مه‌وه‌ستن له‌ ڕه‌خنه‌. به‌ڵام چاوه‌ڕوان مه‌بن هه‌مو گه‌مه‌کان فێربن‌. گه‌مه‌کان زۆرگرانن. ‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە