با هه‌موو پێکه‌وه به‌ره‌و شاری دێرینی وان بۆ جه‌ژنی قوربان
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
وا جه‌ژنی قوربانه به قوربان با هه‌موو پێکه‌وه
بڕۆین بۆناوچه‌ی وان بۆ جه‌ژنی قوربان
وا هه‌موو موسوڵمانانی کورد ده‌ست له ناوده‌ست هه‌موو
کۆمه‌ڵانی میلیشیا وحیزبه‌کان، گه‌ورو بچووک
هه‌تا جوله‌که‌ومه‌سیحیه‌کانی کوردوستان ده‌ڕۆین پێکه‌وه وه‌ک برا
هه‌موو به بزن مه‌ڕو ولاخ و سامانی ئاماده‌کراو بۆ قوربانی
بۆ یارمه‌تی خوشک وبراو که‌وسوکارمان، هێزی ئه‌ژنۆمان له ناوچه‌ی وان
هه‌ر چه‌ند گه‌ر بۆ جارێکیش بێ با ئه‌م جه‌ژنه له ماڵ نه‌بین
هه‌موو به‌ڕێوه، جلی جه‌ژن له‌به‌رنه‌که‌ین جه‌ژنانه مان ئاماده‌که‌ین
له‌گه‌ل هه‌مووبه‌خشیشی جلوبه‌رگ و پێلاوو نان و خوان
به‌ڕێکه‌وین به‌ره‌و شاری دێرینی وان.
با هه‌موو جیهان بزانن بۆ کارێکی وا
سنووری به‌زۆرسه‌پێنراو بشکێنین بۆ خزمه‌تێکی مێژوویی
بۆنیشاندانی مرۆڤایه‌تی، بۆ برایه‌تی بۆ یه‌کیه‌تی
بۆزاڵ بوون به‌سه‌ر کینه‌و ڕق و دووبه‌ره‌کی دا
با ئه‌م جه‌ژنه ئاگردانه‌کانمان ساردبێ هه‌روه‌ک ئاگردانه
ڕووخاوه‌کانی که‌لاوه‌کانی ناوچه‌ی وان
با به‌خشیشه‌کانی جه‌ژنمان هه‌موو بده‌ین به‌و منداڵانه‌ی که بریندارن
و‌ماون، به‌ومندالانه‌ی که باوک‌و دایک‌و خوشک و برایان له‌ژێر که‌لاوه‌ی ڕووخاوا
به کاره‌ساتێکی دڵ ته‌زێنی وا له ماڵ و دێ و شاری خۆیانا گۆڕکراون
ئه‌وانه‌ی که ماڵی خۆشه‌ویستی و جاده‌و کۆڵان ودێ و شاریان له پڕێکا
بوو به‌گۆڕستان، وا زۆر ڕوون و ئاشکرایه له‌سه‌رتای ئه‌م
کاره‌ساته دا که‌س نه‌هات، نه‌یان هێشت که‌س بێت بۆیارمه‌تیدان.
با ئێمه خۆمان، ئێمه‌ی کوردی موسولمان با ته‌نها بۆ یه‌ک جار
نیشانی ده‌ین که ڕاست ده‌که‌ین کوردی پاک و ڕاست موسولمانین.
با ئه‌م یاده بکه‌ین به ڕۆژی ڕاستی یه‌کێتی هه‌موو کورد‌و کوردوستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست