بڕیاری بایکۆتکردنی لیستی هیوا له‌لایه‌ن ده‌سته‌لاتی باشور محکوم و ڕیسوا ده‌که‌ین
Thursday, 04/06/2009, 12:00
لیستی هیوا له به‌رواری 22،04،2009 داوای پێشکه‌ش به کۆمیسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ولێرکرد بۆ به شداری کردن له هه‌لبژاردنه‌کانی باشوری کوردستان له پاش لێکۆلینه‌وه و بوونی سه ر‌جه‌م مه‌رجه یاساییه‌کان و نه‌بونی کێشه ووه‌رگرتنی بڕی 25 ملیۆن دینار وه‌ک تامیناتی هه‌ڵبژاردن به پێی سیسته‌می په‌سه‌ندکردنی کیانی سیاسی ژماره 2 ساڵی 2009 کۆمیسیۆنی باڵا بڕیاری دا که لیستی هیوا وه‌ک کیانێکی سیاسی بناسێت وه ژماره‌ی په‌سه‌ند کردنی 895 ی وه‌رگرت وه مافی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق پێدرا ئه‌م بڕیاره له به‌رواری 28،04،2009 به ئیمزای قازی (قاسم حه‌سه‌ن عه‌بودی)سه‌رۆکی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به فه‌رمی راگه‌یاندرا.
له‌سه‌رو به‌ندی تیروو پشکدا بۆژماره‌ی لیسته‌کان له به‌رواری31،05،2009ته‌نها ژماره‌ی لیستی هیوا ڕانه‌گه‌یه‌ندرا وه کۆمیسیۆن پێی راگه‌یاندن که داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار کراوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 3 رۆژدایه‌کلایی نه‌که‌نه‌وه مافی کیانی سیاسیان لێده‌سه‌ندریته‌وه،به‌م جۆره کۆمسیۆنی باڵاش که‌وته زه‌لکاوی چه‌په‌ڵ و پلانگێری ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی کوردی له باشووری کوردستان وه بێ لایه‌نی خۆی له‌ده‌ست دا،وێررای ئه‌وه‌ی که تۆمه‌ته‌که‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌کان ئاشکرا نه‌کردوه به‌ڵام وه‌ک تاوانبار سه یری لیستی هیوای کردوه که ئه‌وه‌ش مافی ئه‌ونییه،هه‌روه‌ها بریاری به‌شدارنه‌کردنی لیستی هیوای داوه به‌م جۆره زه‌بری کاریگه‌ری له د‌یموکراتیزه‌بونی باشوری کوردستان دا.
واپێویسته که یاسا و کۆمیسیۆنی باڵابێلایه‌ن بن گه‌روانه‌بن پێویستی بونیان نیه له ئێستاوه بونیان به لایه‌ن ئه‌وا هه‌ڵبژاردن ده‌خاته ژێر گومانه‌وه ،بڕیاری بایکۆتکردنی لیستی هیوا له بنه‌ره‌تدا بریاری پێشوه‌خته‌ی ده‌سه‌ڵاته له باشوور که سه‌رجه‌م بنه‌ماکانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه گه‌نده‌ڵی سته‌مکاری و کۆنه‌په‌ره‌ستی و وابه‌سته بونیان به ده‌ره‌وه گه‌له‌که‌مانی له باشوور گه‌یاندۆته ئه‌و باوه‌ریه که چیتر هیوایه‌کیان پێی نه‌مێنێت،له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵات چه‌نده پلانگێری ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌نده‌ش کاردانه‌وه‌ی دیموکراتیانه و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی گه‌ل کار‌یگه‌رترده‌بێت.
ده‌وله‌تی عێراقیش هه‌ر زوو ده‌رفه‌تی خۆی وه‌رگرت زۆر گه‌مژانه که‌وته پلانه‌که‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده په‌شۆکاوی و هه‌لپه‌ره‌ستی پێوه دیاره په‌نا بۆیاسایه‌ک ده‌بات که سه‌رده‌مانێکه ئێکسپایه‌ر بووه‌و له‌سه‌رده‌می برێمه‌ردا کاری پێکراوه،نه‌ک هه‌ر ئه‌وه ش له بڕیاری لیژنه‌ی کۆمیسیۆندا لیستی هیوا به حیزب ناوده‌بات وه باس له یاسای پارته سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌کات که گوایا له ساڵی 1993 ده‌رچووه که خۆی له بنه‌مادا له ساڵی 1992 دا بووه،هه‌روه‌ها بیانووی بونی چه‌ند ئه‌ندامێکی PCDK له‌لیستی هیوا بۆ بایکۆتکردنی ئه و‌لیسته جارێکی‌تر نایاساییه، به پێی هه‌مان یاسا که دیاره ئه‌وان باشی لێ حاڵی نه‌بوون PCDK پارتێکی یاساییه، چونکه له ناوه‌رۆکی یاساکه‌دا هاتووه که هه‌ر کیانێک بۆ پێکهێنانی پارتی سیاسی ده‌بێت داوای مۆڵه‌تبکات ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 3 مانگ له پاش داواکه‌ی تێبینی و کێشه‌ی یاسایی نه‌بوو پارتێکی مۆڵه‌ت دراوه.ده‌سه‌لاتی کورسی په‌ره‌ستی باشوور بۆ گورز وه‌شاندن له PCDK وخۆده‌ربازکردن له دێوه‌زمه‌ی گه‌یشتنه په‌رله‌مانی لیستی هیوا پێکهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێک که ناچاری ده‌ستبه‌رداری وابه‌سته‌یی ده‌وله‌تانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازوو کارکردن به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وداخوازیه‌کانی گه‌لی بکات پلانی بایکۆت کردنی لیستی هیواو قه‌ده‌غه‌کردنی PCDK بووئه‌م بیره دۆگمایه‌ی ده‌سه‌ڵات جورئه‌تی دا به ده‌وڵه‌تی هه‌ل په‌ره‌ستی ناوه‌ند له به‌رامبه‌ر لابردنی ده‌مامکی نیازپاکی و ئاشکراکردنی روخساری خیانه‌تکارانه‌ی و پلانگێریه‌کانی دژ به گه‌لی کورد به‌گشتی وه له ناوچه دابراوه‌کان و‌شاری که‌رکوک به تایبه‌تی، هه‌وڵه‌کانی کۆنترۆڵکردنی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن فیرقه‌ی12ی سوپاکه‌ی، PCDK وه‌ک پارتێکی قه‌ده‌غه‌کراوپێناس بکات وه نه‌خشه‌ی مارژیناڵکردن و داخستنی له که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کان دارێژێت.هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند PCDK وه‌ک تاکه ئاسته‌نگی له پێش پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانه نه‌گریسه‌کان ده‌بینێت بۆیه هه‌ر زوو زۆر قۆڵی پلانگێری خۆی لێ هه‌ڵماڵیی، ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی دژه به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورده و ده‌سه‌ڵاتی باشوور هه‌رگیز به ئه‌رکی خۆی نه‌زانیوه ته‌نانه‌ت له‌و مه‌رجانه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم دانراوه خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ پاڵێوراوان به بنه‌ما ناگرێت دیاره هۆکاره‌که‌شی ئاشکراو روونه بۆ، ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتگیری کردن له لیستی هیوا له وڵاتی به‌ریتانیا داوا له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین که چی زووتره له‌و هه‌ڵویسته وابه‌سته‌یی و دژه دیموکراتیه په‌شیمان بێته‌وه وده‌ستبه‌رداری جێبه‌جێکردنی بریاری ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌ران بێت،هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌ست به‌رداری پلانگێری دژ به لیستی هیوا و گه‌لی کورد بێت،له‌هه‌مان کات ده‌سه‌ڵاتی باشوور ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵوێسته نه‌گریسه‌دژ به‌ئازادی و دیموکراسی یه په‌شیمان نه‌بێته‌وه ئه‌وا له‌پێش چاووی میدیاکانی جیهانی له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له ووڵاتی به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن خۆپێشاندانێک بۆڕیسواکردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته دژه‌ئازادی، دیموکراسی ،نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رانی کورسی په‌ره‌ستی باشوور ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
بژی ئیراده‌ی ئازادی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان
سه‌رکه‌وتن بۆ لیستی هیوا مه‌شخه‌ڵی ئازادی و دیموکراسی نه‌ته‌وه‌یی
ووڵاتی به‌ریتانیا-له‌نده‌ن 04،06،2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست