کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئيمزا دژی (محه‌مه‌د كه‌مال) به‌رپرسی لقی ٣ ی پارتی كۆده‌كرێته‌وه‌

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ كه‌ركوك
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يك له‌ مسته‌فا قه‌يته‌وانی كه‌ سيخوری پاراستنی پارتیيه‌ له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ زياتر له‌ ٢٠ كادری پێشكه‌وتووی ناو لق و ناوچه‌كانی لقی ٣ی كه‌ركوك ئيمزايان له‌ دژی محمه‌د كه‌مال به‌رپرسی ئه‌و لقه‌ كۆكردۆته‌وه‌، كه‌ زياتر له‌ ٤ مانگه‌ له‌ سه‌دا ٧٥ بودجه‌يی لقی به‌وه‌سلی ته‌زوير پڕكردۆته‌وه‌ و هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی كوتله‌كه‌ی خۆی نه‌بێت كه‌سی ديكه‌ی نه‌كردووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ محمه‌د كه‌مال زياتر له‌ ٥٠ پارچه‌ زه‌وی نيشته‌جيبوون و شوێنی بازرگانی وه‌رگرتووه‌ له‌و كاته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاريزگای كه‌ركوك بووه‌، ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ريكی گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵیيه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ٢٩ كه‌س له‌ كه‌سو كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ماده‌ی ١٤٠ تۆمار بكات كه‌ له‌ ژيانياندا بۆ چه‌ند شه‌وێك له‌ كه‌ركوك نه‌ماونه‌ته‌وه‌.
شایانی باسە سەرچاوەیەک لە دەزگای پاراستنەوە ئەوەی ئاشکراکرد، کە محمه‌د كه‌مال يه‌كێكه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ ناوی به‌ ڕه‌مز له‌ كتيێبه‌كه‌ی خاتوو خه‌نده‌ حمه‌مه‌جه‌زا هاتووە كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ ديارده‌ی له‌شفرۆشی و كاره‌قێزونه‌كانی به‌رپرسانی پارتی و يه‌كيتی له‌ كه‌ركوك ئه‌نجاميان دابوو. به‌ پێی قسه‌كانی مسته‌فا قه‌يته‌وانی پياو‌ی مه‌سرۆر بارزانی، ئەوەی باسکرد، کە محمه‌د كه‌مال ٣ خانووی نهينی له‌ كه‌ركوك له‌ گه‌ره‌كی عه‌ره‌فای مه‌سيحيی نشينه‌كان هه‌يه‌.
له‌ دوای ده‌ست به‌كاربوونی محمه‌د كه‌مال وه‌ك به‌رپرسی لق له‌ دوای محمه‌دی سه‌يد خورشيد ڕيژه‌ی وازهينانی پيشمه‌رگه‌و كاديرانی ئه‌و لقه‌ زيادی كردووه‌ و تا ئه‌وه‌ی ٣ ناوچه‌ی ئه‌و سنوره‌ ٢٠ كادريان وازيان هێناوه‌ و بۆنه‌ته‌ پۆليسی و سه‌ربازی سوپای عيراقی تا واز له‌ پارتی بهێنن به‌ هۆی محه‌مه‌د كه‌ماله‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە