کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانى و شەرم مەزار كردنى مرۆڤى كورد.

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


هەرچەندە جەلال تاڵەبانى وەكو سیاسیەكى كورد ناسراوە و بە پێى وتەى خۆى 50 ساڵ خەباتى لەپێناوبەدیهێنانى دادپەروەرى و ئازادیدا كردوە بۆ نەتەوەى كورد ،بەڵام تائیستا نەم دیوە گوتارێكى سیاسى ڕۆشن و ڕەوان ى هەبێت بۆ نەتەوەكەى , بەڵكو بەپێچەوانەشەوە زۆر جار دەبینین گوتارەكانى لەدژى نەتەوەى كورد دەوەستنەوە,ئە مەش واى كردوە كە زۆرجار ئەم گوتارانەى تاڵەبانى مرۆڤى كوردیان پێ شەرم مەزار ببێت, تاڵەبانى سیاسیەكى نەتەوەیى نەبوە ,بەڵكو سیاسیەكە كە هەموو هەول َ و قودرەتى خۆى خستۆتە گەڕ بۆ فەرشە سورەكەى ژێرپێی ,ئیدى گوێ ى لێنیە ژیان چۆن دەگوزەرێت و لەتەنیشت ئەوەوە چى ڕوودەدات,لاى ئەو هێندە گرنگە كە بتوانێت خۆیى و گۆچانەكەى بتوانن بەسەر فەرشەكەدا ڕێبكەن , هەركاتیك ئەم پیاوە قسەدەكات ,من ترسى ئەوە دەمگریت غەڵەتێكى گەورە بكات ,بۆیە هەمیشە دووعاى ئەوە دەكەم كەتاڵەبانى دوربێت لە وتار دان و سەردانى هیچ وڵاتیك نەكات , چونكە موستەحیلە قسە بكات و كەتنێك نەنێتەوە، سەردانى هەروڵاتێك دەكات بەجۆرێك قسەدەكات كە دەسەڵاتى ئەو وڵاتە بیانەوێت ,بابەنمونە باس لەهەندێك حاڵەتى ئەم پیاوە بكەین . ئەوكاتێك سەردانى توركیاى كرد ,دەوڵەتى كوردى بەخەونى شاعیرانە وەسفكرد ,بەوەشەوە نەوەستا و سەردانى گۆڕى كەمال ئەتا توركى كرد , كەیەكێك بوە لەسەرسەختترین دوژمنەكانى كورد , تاڵەبانى سەردانى فەڕەنساى كردو بەبەردەم چاوى هەموو ژنە شەهیدو ژنە بەجێماوەكانى ئەنفالەوە سوژدەى بۆ ژنى نیكۆلا سەركۆزى برد ,كەیەكێكە لە بێئەدەبترین ژنەكانى دونیا , كاتێكیش سەردانى وڵاتى ئێرانى كرد ,لەڕێگادا كەتەنها 2 كاتژمێر لەنێو فڕۆكەدابوو 2 دەفتەر دۆلارى دایە ڕۆژنامەنوسێكى فەڕەنسى ,خۆشبەختانە ڕۆژنامەنوسەكە پارەكەى تاڵەبانى ڕەفزكردەوە و لێى وەرنەگرت , , وتمان سەرۆك كوردەو كەركوكمان بۆ دەگەڕێنێتەوە ,كەچى سەردانى كەركوكى كردوو بەناوى پڕۆژەى چارەسەرەوە , كەركوكى بەخشیە عەرەب و توركمان ,هەموو دونیا داواى دەست لەكار كێشانەوەى حوسنى موبارەكى دەكرد , بەڵام تاڵەبانى یەقینى پێدەبەخشى , ئەو دانى بەهەڵەى خۆیدا نەناوەو وائێستەش پشتگیرى لە بەشار ئەسەدى دوژمنى كورد دەكات, بۆ ئەوەى لە سەرۆكایەتیەكەیدا بمێنێتەوەو خەریكى قەتڵوعامكردنى كوردبێت ,جەلال تاڵەبانى هەرئەمانەى نەكردوە ، بەڵكو هەمیشە پشتگیرى لە بكوژان تۆمەت بارانیش كردوە ,ئەوەبوو بڕیارى ئازادكردنى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوانى دا ,كە دەستى هەبوو لەشەهید كردنى 5000 كەسى هەڵەبجەیدا , جەلال تاڵەبانى دەچێتە هەروڵاتێك ماسكیك دەكاتە دەموچاوى ,لە ئەمریكا وەكو مرۆڤێكى ئەمریكى هەڵسوكەوت دەكات ، دێتەوە بۆ ئیران و خومەینى بەباوە گەورەى سەیر دەكات ,لەگەڵ ئیسلامیدا دادەنیشێت و خۆیدەكاتە سۆفى , كە چاوى پەچەپەكانیش دەكەوێت بەڵێنى ئەوەیان پێدەدات كە قورئانەكان بەگوێدرێژ بنێرێتەوە بۆ سعودیە , ,قسەیەك دەكات دوژمنەكەى بەدڵى بێت , هەرگیز دەست نانێت بەڕووى بێگانەوە , گیانى لێبوردەیى بەرامبەر بەهەمووتاوانبارێك تێداە كەتاوانى بەرامبەر گەلەكەى كردبێت, باشە سەرۆكێك كەئەمە گوتارو رەفتارو ئاكارو كردەوەى بێت ، نامانگەیەنێتە ئەوبڕوایەى كە بڵێن,
ئایا ئەنجامدانى ئەم هەموو كردەوانە ى تاڵەبانى لەدواجاردا نابنە هۆى شەرم مەزار كردنى مرۆڤى كورد ؟ باشە ئەگەر ئەمانە خیانەت نەبن بەرامبەر نەتەوەیەك ,دەبێت چى دیكە ناوى خیانەتى لێبنرێت ؟ ئەگەر تۆزێك سەرنجى كارو كردەوەكانى تاڵەبانى بدەیت ,خێرا دەگەیتە ئەو دەرئەنجامەى كە ئەم پیاوە هێندەى خەریكى شەرمەزاركردنى مرۆڤى كوردبوە نیو هێندە خەریكى سیاسەت نەبوە بۆ بەدیهێنانى ئاواتەكانى مرۆڤى كورد , هەرچەندە تائیستەش نەیتوانیوە پرسیكى بچوكیش چارەسەر بكات , دەبێَت بپرسین ئایا تاڵەبانى تاكەى خەریكى ئەم گوتارانە دەبێت ؟ كەى وازدەهێنێت لەكولتورى ڕاگرتنى دڵى دوژمنەكانى و برینداركردنى دڵى دۆستەكانى ؟


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە