کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان ناتوانن واز له‌ کورسی حوکم بهێنن، پێشمانی ده‌فرۆشن که‌ گوایا چاکه‌ مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن

Thursday, 03/10/2013, 12:00

1935 بینراوە






جا لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌گوو ڕیشه‌ی چاکه‌ و چاکه‌ کردن، هه‌وڵدانه‌ بۆ ڕووتکردنه‌وه‌ی پاشه‌ڵی ئه‌م که‌سه‌ چاکه‌کارانه‌
چاکه‌ له‌ ڕوانگه‌ جیاکانیه‌وه‌
خێر کردن له‌لایه‌ن که‌سێکی هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ که‌سێکی هه‌میشه‌ هه‌ژار، نموونه‌یی ترین جۆری چاکه‌یه‌، جا زۆر جار ئه‌م جۆره‌ چاکه‌ یه‌ش ده‌کرێ به‌پێوه‌ر بۆ دیاری کردنی هه‌موو جۆره‌کانی چاکه‌کان وه‌ له‌ هه‌موو ڕوانگه‌ جیاوازیه‌کانیه‌وه‌،
هه‌میشه‌ وشه‌ی چاکه‌ چه‌نده‌ها وشه‌ی وه‌ڵاشیشی لێ پاشه‌که‌وت ده‌بێ، وه‌ک وه‌فا، منه‌ت، بێسفه‌ت، سپڵه‌، پێزانین، له‌به‌رچاو، خ...راپه‌، ویژدان، .
چاکه‌ کردن له‌ مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌کرێ وه‌ هه‌ر مرۆڤیش به‌ پێی نه‌ڕێتی کۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێ، ده‌شتواندرێ چاکه‌ بۆ هه‌ڵگرێک بکرێ، به‌ڵام هه‌ر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ئه‌م چاکه‌یه‌ له‌ هه‌ڵگره‌که‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، ئه‌وجا ئه‌وکاته‌ پێی ده‌زاندرێ
جا ئه‌م هه‌ڵگره‌ش له‌وانه‌یه‌ وڵات بێ یان ، شارێک یان ناوچه‌یه‌ک، بیروڕایه‌ک، داهێنانێک، سروشت، چینێکی دابڕاوی بێده‌سه‌ڵات له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک، هونه‌ر و ئه‌ده‌ب . .
چاکه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ چێژ ـ له‌زه‌ت ـ یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن، گه‌ر چێژ له‌ کاره‌که‌ نه‌بیندرێ چاکه‌که‌ ئه‌نجام نادرێ، جا ئه‌م چێژه‌ش هه‌روه‌ک کاری چاکه‌ که‌ جۆراو جۆره‌،
وه‌ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی چاکه‌دانه‌وه‌ش ده‌کرێ له‌ خودی چاکه‌ که‌ وه‌ له‌کاتی چاکه‌ کردنه‌که‌شدا، وه‌ چاکه‌دانه‌وه‌ش خۆی له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن وه‌ بۆچونی مانای چاکه‌که‌، ده‌گونجێنێ،
منداڵ درووستکردن، به‌رهه‌می هونه‌ری یان سیاسی و ئه‌ده‌بی، ناوداریه‌تی، باوه‌ڕێکی به‌هێز به‌ ئاین، هه‌مووی یه‌که‌ی سه‌رمه‌دیه‌تن، چاکه‌ ش یه‌که‌یه‌که‌ و ده‌تواندرێ بخرێته‌ پاڵیان، به‌به‌رده‌وام ده‌بیسترێ که‌ که‌سانی چاکه‌کار هه‌میشه‌ زیندوو ن وه‌ نه‌مرن، جا مه‌به‌ست له‌م نه‌مریه‌یه‌دایه‌، چونکه‌ مرۆڤ زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ هیچ - عدم - دوای مردن قبوڵ بکا، به‌کاری چاک و ڕه‌فتاری چاک هه‌تاهه‌تاییه‌ک مسۆگه‌رده‌کرێ

چاکه‌ش به‌گشتی خۆی له‌ سێ جۆردا ده‌دۆزێته‌وه‌
چاکه‌ ی میتافیزیکی
چاکه‌ ی کۆمه‌ڵایه‌تی
چاکه‌ ی هونه‌ری یان ده‌تواندرێ به‌ فه‌لسه‌فیش ناو ببردرێ،

چاکه‌ی میتافیزیکی
ئه‌م جۆره‌ چاکه‌یه‌ یه‌ که‌ له‌ هه‌موو ئاینه‌کانی سه‌رزه‌مین ئاماژه‌ی پێده‌کرێ، وه‌ بنه‌ڕه‌تی وشه‌ی چاکه‌ی له‌سه‌ر بنیات کراوه‌، کارێکی باشه‌ له‌ که‌سێکی به‌توانا بۆ که‌سێکی بێتوانا، پاڵده‌ری کاره‌که‌ش بیروباوه‌ڕێکی میتافیزیکیه‌
ده‌تواندرێ به‌ پێناسه‌ی کۆنترین شێوه‌ی چاکه‌ دابندرێ وه‌ ڕه‌گوڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کانی ناو جه‌نگه‌ڵه‌کان، وه‌ هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ به‌ هه‌مان سیفاتی خۆی به‌ بێێ گۆڕانکاری هاته‌ ناو کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گی وه‌ دواییش له‌ کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیدا ڕووکه‌شه‌که‌ی گۆڕدرا به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌که‌ی به‌بێ ده‌ستکاری کردن هه‌روه‌کوو خۆی مایه‌وه‌
لێره‌دا چاکه‌کار ئامۆژگاری یه‌زدانی پێده‌کرێ که‌ چاوی له‌ چاکه‌دانه‌وه‌ نه‌بێ وه‌ خواوه‌ند له‌و دونیار چاکه‌ی ده‌داته‌وه‌.،
خه‌ستی بیروباوه‌ڕی چاکه‌کار ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ سه‌ر چاوه‌ڕوانی بۆ چاکه‌ دانه‌وه‌ له‌م دونیایه‌مان دا، به‌ باسکردن یان به‌رگوێکه‌ووتنه‌وه‌ی کاره‌ چاکه‌که‌ی، چێژ ده‌بینێ و توانای به‌رده‌وام بوونی پێێده‌درێ، خولیای چاوه‌ڕوانی چاکه‌دانه‌وه‌ی ئیلاهیش له‌و دونیادا چێژێکی تڕی پێده‌دا له‌ ژیانی سه‌رزه‌مینیدا.
به‌ڵام هیچ کاتێکیش پێی خۆش نیه‌ که‌سی چاکه‌ پێێکراو له‌م باڵا تر بێ وه‌ هیچ کاتێکیش وه‌ هه‌تا بتوانێ بوار نادا که‌ ئه‌م که‌سه‌ له‌ ڕووی پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ مه‌قامی خۆی دابنێ، چونکه‌ ئه‌وکاته‌ ماهیه‌تی چاکه‌کردنه‌که‌ پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌
ڕاوێژکاره‌کانی ئه‌م جۆره‌ چاکه‌یه‌ش چاکه‌کانی تریان لا ناپه‌سنده‌، وه‌ هه‌میشه‌ داوای دڵفراوانی و چاکه‌دانه‌وه‌ی یه‌زدانیش به‌بیر ده‌هێننه‌وه‌، داواش ده‌که‌ن که‌ چاکه‌که‌ نه‌کرێ به‌ منه‌ت به‌سه‌ر که‌سه‌ بێده‌سه‌ڵات یان هه‌ژاره‌که‌.،
پیره‌مێرد ده‌ڵێ:
چاکه‌ بکه‌ و بیده‌ به‌ ئاوا
عاله‌م نایزانێ لای خودا نووسراوه‌

چاکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌ستکاریکردنی چاکه‌ی میتافیزیکیه‌ به‌ مه‌به‌ستی گونجاندنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا، هه‌ر گه‌لێک هه‌ر ناوچه‌یه‌ک وه‌ بۆ پاراستنی بناخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی پێویستی به‌ پاراستنی ئه‌ندامه‌کانی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ خۆی، جا هاندان بۆ پشتگیری له‌یه‌ک کردن ده‌بێ به‌ په‌یامێک بۆ هاوکاری چاکه‌ کردن به‌ گوێره‌ی نه‌ڕێتی کۆمه‌ڵگاکه‌، به‌ به‌رده‌وام بوونیش له‌سه‌ر به‌کارهێنانی نه‌ڕێته‌کان یاسایه‌کی نه‌نووسراو له‌ناو جه‌رگی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا خۆی ده‌سه‌پێنێ،
یاسایه‌کی به‌رفراوان دێته‌ کایه‌وه‌ که‌ نرخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌رزه‌کانی پێ دیاری ده‌کرێ
وه‌ که‌سێکیش که‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م یاسایه‌نه‌ بکا، له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ به‌ ڕه‌ووشت به‌رز ناویلێدێ، خۆناسین به‌ڕه‌ووشت به‌رزیش مایه‌ی چێژ بینینه‌، ڕێز لێڕاگرتنیشی له‌ناو خه‌ڵکاندا جۆرێکه‌ له‌ چاکه‌دانه‌وه‌، چاکه‌ی ئه‌و دونیاش به‌ملاوه‌.

چاکه‌ی هونه‌ری یان فه‌لسه‌فی
لێرده‌ا مه‌به‌ست له‌ بۆچونی فه‌یله‌سوفه‌کان نیه‌ بۆ چاکه‌، به‌ڵکو چاکه‌ که‌ خۆی بنه‌ڕه‌تێکی فه‌لسه‌فی یان هونه‌ری هه‌یه‌،
که‌سێێکی هونه‌رمه‌ندی میوزیکژه‌ن باوه‌ڕی به‌ هونه‌ره‌که‌ی خۆیه‌تی وه‌ ده‌یه‌وێ له‌ ڕوانگه‌ی هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ بیر و ڕاو و که‌سایه‌تی خۆی ده‌رببڕێ، ئاوازێێک ده‌نووسێ، به‌م جۆره‌ هونه‌رمه‌نده‌که‌ چاکه‌ی به‌سه‌ر هونه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هونه‌ر ته‌نها هه‌ڵگری چاکه‌که‌یه‌ وه‌ ده‌بێ مرۆڤ نرخی کاره‌ هونه‌ریه‌که‌ دیاری بکا، به‌ گوێدانی ئاوازه‌که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ چاکه‌ی هونه‌رمه‌نده‌که‌ ده‌درێته‌وه‌ وه‌ چێژێکی زۆری لێێ ده‌بینێ. وه‌ هیچ کاتێکیش به‌مه‌به‌ستی چاکه‌ دانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگر چاکه‌ ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوانی له‌ مرۆڤه‌، که‌ کاره‌ هونه‌ریه‌که‌ په‌سند بکا، جا ئه‌م تێزه‌یه‌ زۆره‌ها بواری تر ده‌گرێته‌وه‌، له‌ بواری ئه‌ده‌بی، سروشت دۆستی . . . ، لایه‌نگری بێتوانا، نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌ چاکه‌یه‌ن، وه‌ پێشمه‌رگایه‌تی و خۆ فیداکردن بۆ نیشتیمان نموونه‌یه‌کی هه‌ره‌ به‌رزیین،

نموونه‌یه‌کی دووره‌گی له‌چاکه‌دا:
یارمه‌تی دانی شێت و په‌ک که‌ووته‌ تێکه‌ڵه‌یه‌کی چاکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و چاکه‌ی فه‌لسه‌فین، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ چونکه‌ یه‌کێکی ناو کۆمه‌ڵ یارمه‌تی ده‌درێ، فه‌لسه‌فیشه‌ چونکه‌ چاوه‌ڕوانی له‌ که‌سی شێته‌که‌ نیه‌ که‌ چاکه‌ بداته‌وه‌، به‌ڵکو شێت لێره‌دا ته‌نها ڕۆڵی هه‌ڵگر ده‌بینن،
وه‌ دڵخۆش کردنی ئه‌م که‌سه‌ له‌لایه‌ن چاکه‌کاره‌وه‌، مایه‌ی چێژ لێبینیه‌

دوولایه‌نی چاکه‌::
چاکه‌کان له‌ باری جیا جیادا تێکه‌ڵاو به‌یه‌کیش ده‌بن، زۆر جاریش چاوه‌ڕوانی پاداشتی جۆرێکی چاکه‌ خۆی له‌ جۆرێکی تردا ده‌بینێته‌وه‌.، وه‌ هه‌روه‌ها زۆر جاریش هه‌یه‌ که‌ چاکه‌ خراپه‌ی لێێده‌که‌وێته‌وه‌
نموونه‌؛
سواڵکه‌رێک دانی به‌ چاره‌نووسی خۆی ناوه‌ که‌ سواڵکه‌ره‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو نوزانه‌وه‌یه‌ک و پاڕانه‌وه‌یه‌ک به‌شێک له‌ کبریائی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، سواڵکه‌ری ده‌بێ به‌پیشه‌، وه‌ که‌سی سواڵکه‌ر به‌ خێرکه‌ریش ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌م دونیایه‌دا چاکه‌ی پێنادرته‌وه‌ و به‌س ده‌توانێ دوعای خێر بۆ خێرکار بکا و ئه‌میش قبوولیه‌تی و چاوه‌ڕوانی هیچی لێناکا.
به‌ڵام که‌سێک که‌ هه‌بوو بووبێ وه‌ دوای به‌سه‌رهاتێک تووشی شکستی بووبێ، زۆر گرانه‌ لای داوای یارمه‌تی بکا وه‌ ئه‌گه‌ر ناچاریش بوو ده‌ست له‌ که‌سێک پانبکاته‌وه‌، ئه‌وا له‌ ناوه‌وه‌یدا خۆی ده‌خواته‌وه‌، درووست له‌کاتی داواکردنی یارمه‌تیه‌که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ کینێک له‌ دڵی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌ درووست ده‌بێ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر داواکردنی یارمه‌تی، ئه‌وا کینه‌که‌ له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ بۆ داهاتوو، لێره‌دا ئه‌م که‌سه‌ جیاواز ده‌کرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سواڵکه‌ر، چونکه‌ سواڵکه‌ر ده‌ستی له‌ عزه‌تی نه‌فسی خۆی ده‌شوا، به‌ڵام ئه‌میان له‌ناو پێێستی خۆیدا بوارنادا کبریائی بریندار ببێ، که‌چی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانیشی پێویستی به‌یارمه‌تیه‌، بۆیه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێ خۆی له‌ یارمه‌تیده‌ر نزیک بکاته‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامیش به‌ شان و باڵی هه‌ڵده‌ڵێێ و که‌سایه‌تیه‌که‌ی به‌رزده‌کاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ماڵومنداڵی ته‌سخیر ده‌کا بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌، دابه‌زینی له‌ که‌سایه‌تی خۆی له‌کاتی داواکردنی یارمه‌تیه‌که‌ ته‌نها ڕواڵه‌ته‌ و له‌ناوه‌وه‌ش هه‌ست به‌ ئازار ده‌کا. جا گه‌ر بارو دۆخه‌که‌ گۆڕدرا و ئه‌م که‌سه‌ گرفته‌که‌ی یه‌کلا کرایه‌وه‌ و هاته‌وه‌ سه‌رپێی خۆی وه‌ بۆ ساڕێژی کبریائه‌ ڕووشاوه‌که‌ی ئه‌وا هه‌رده‌بێ دوای ماوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ره‌که‌ پیاوخراپ بکا. و هه‌رچه‌ند ڕاده‌ی یارمه‌تیدانه‌که‌ زۆرتر بێ، ئه‌وا پیاوخراپی کردنه‌که‌ش زۆرتر ده‌بێ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا کێشه‌یه‌کی ده‌روونی به‌رامبه‌ر یارمه‌تیده‌ر له‌ گیانیدا درووست ده‌بێ و تا مردنیش له‌گه‌ڵ خۆی کێشه‌که‌ ڕاده‌کێشێ، ئه‌فلاتوون ده‌ڵێ:
گه‌ر چاکه‌یه‌کی بێئه‌ندازه‌ی بێچاوه‌ڕوانیت له‌گه‌ل که‌سێک کرد، ئه‌وا به‌خۆت نازانی و خراپه‌ت له‌گه‌ڵی کردووه‌ ، چونکه‌ تۆ به‌م چاکه‌یه‌ که‌سی خۆت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌دڵی ئه‌و که‌سه‌دا ده‌خولقێنی، ئه‌مه‌ش خراپه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌

یارمه‌تیده‌ریش خۆی نادۆزێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ و دابه‌زینه‌که‌ چاوی له‌چاکه‌ دانه‌وه‌یه‌ و نه‌ک پیاوخراپ کردن، جا لێره‌وه‌دا وشه‌کان له‌یه‌ک ده‌ده‌نه‌وه‌ و بێفسه‌ت، بێوه‌فا ، سپڵه‌، به‌منه‌ت، به‌چاوداده‌ره‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست، زۆر به‌زه‌قی ده‌رده‌که‌ون و دێنه‌ به‌رگوێش

چاکه‌ کردن و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێێزیان هه‌یه‌، جا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی ماڵومولک و ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ یان پله‌وپایه‌، مه‌قامی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی، ژیری یان جوانی، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵکانێکیان به‌ده‌وره‌وه‌یه‌ که‌ به‌به‌رده‌وام لێیان ده‌خۆن و پێشیان هه‌ڵده‌ڵێن، وه‌ هه‌تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌ر ڕوناکی دابێ ئه‌م که‌سانه‌ ده‌بن به‌ سێبه‌ره‌که‌ی، هه‌ر که‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما وه‌ ڕوناکی له‌سه‌ر لاچوو، سێێبه‌ره‌کانیشش نامێنن، جا زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ وه‌ لێپرسراوه‌کانی ڕۆژژهه‌ڵات که‌سایه‌تی خۆیان و وجودیان له‌سه‌ر ئه‌م سێبه‌ره‌ بنیات ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه‌شه‌ به‌سته‌می ده‌زانن واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنن چونکه‌ ئه‌وکاته‌ سێبه‌ره‌کانیان نامێنن و وجودیان له‌ق ده‌بێ


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)