پاراستنی بنەماڵە بەرگەی ڕقی جەماوەری سلێمانی ناگرێت
Saturday, 07/08/2010, 12:00
بەپێ ی هەواڵێكی كوردستان پۆست دەزگای تیرۆریستی پاراستنی بنەماڵەی خۆفرۆش بەنیازن كارە تیرۆریستی یەكانیان بۆ سنووری شاری سلێمانی بگوازنەوە و لەم شارەدا دەنگی ئازادی كپ بكەن ، بەیاننامەیەكی هەرەشەئامێزیان بەناوی گروپێك بەناوی گەنجانی داكۆكیكار لەسەروەری و پیرۆزی یەكانی كوردوستان بە ماڵاندا بڵاو كردووەتەوە، پارتی و سەرۆكە حەپۆل و گەلحۆكەی لەخەونێكدا دەژین پێ یان وایە خەڵكی ئەم ووڵاتە وەكو خۆیان كاڵ فام و نەزانن ، ئێمەی هاووڵاتی ئەم كوردوستانە مێژوویەكی دوورو درێژمان لەگەڵ خیانەت و خوێنڕێژی یەكانی دەزگا تیرۆریستەكەی بنەماڵە دا بەسەر بردووە ، بۆیە دەزانین ئەم بەناو گروپەی گەنجان هەرگیز نوێنەرایەتی گەنجانی ئەم نیشتیمانەی ئێمە ناكەن و كۆمەڵێك چڵكاو خۆر و پاشەڵ پیس و هۆمۆسێكسیواڵی سەربەدەزگاكەی مسعودی خائنن ، من باسم لەسەر ئەوەنی یە ئەوانە چی كەسایەتی یەكن ئەوەی بەلامەوە گرنگە با پارتی خۆی هەڵنەخەڵە تێنێت ئێمە هەمووان دەزانین بەدەستی ئەم بەناو گروپی گەنجانەخوێن لە لووتی منداڵێكی سلێمانی بڕژێت پارتی و دەزگاكەی بەرپرسیارن،هەرچەندە تەنها ناو ونیشانی ئەم گروپە خۆی لە خۆیدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەمانە كونی یەكانی بن دەستی مسرورن، كەی و چی كاتێك گەنجی سلێمانی بەرزانی و بنەماڵەكەیی یان بە پیرۆز و سەرۆك و ئەم قسەقۆڕانە زانیوە؟ تەنها كۆنە ....كانی سەر بەو دەزگایەنەبێت ئەوانەش زۆر بەیان پاشماوە و نەوەی دەزگا ئیستیخباراتی یەكەی بەعسن و پیاو كوژی بووەتە پیشەیان، كێ بیستوویەتی گەنجی سلێمانی بارزانی خائن و خۆفرۆش بە سومبول وبزانن ؟ ئەمانە كۆمەڵێك قسەی قۆڕن تەنانەت مسعود خۆیشی دەزانێت لە سلێمانی هیچ كاتێك خائن پیرۆز و سەروەر و سومبول نەبووە، و بەردەوام خائن لەگەڵ بێ ئابڕوودا حیسابی بۆ كراوە ولەشفرۆشەكان لە خائینەكان بەرێزتر تەماشایان دەكرێت.واتە خیانەت زۆر كەمترە لە هەموو بەد ڕەوشتی یەكانی تر لەلای خەڵكی ئەم شارە بەگشتی .
حەقیقەتێك هەیە ڕەنگە تاكو ئێستا پارتی بنەماڵە نەیزانێت بۆیە پێم باشە لێرەدا ئەم حەقیقەتە بۆ ئەوان و هەموو دام و دەزگایەكی تری تیرۆریستی وەكو دەزگاكەی ئەوان ڕوون بكەمەوە ، مێژووی دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەكانی عێراق شاهیدی ئەم حەقیقەتەن كە سروشتی جەماوەری سلێمانی وایە تاكو تووندو تیژی پەرەبسێنێت گیانی تۆڵەسەندنەوە و بەرەنگاربوونەوەش بەهێز تر دەبێت خەڵكی ئەم شارە لەوپەڕی توانای سەربازی بەعس و دەزگائەمنی یەكانی دا ڕقی خۆیان نەدەشاردەوە و كۆڵانەكانی سابوون كەران و قەززازەكان و خەبات و سەرشەقام و جوولەكان و چوارباخ و شێمحیدین...هتد لەهەشتاكاندا ئیزرائیل بوون بۆ بەعسی یەكان ئەمەش بەڵگەیەكی زیندووە بۆ مێژووی بەرەنگار بوونەوەی زۆر داری لەم شارەدا، هەروەك پارتی خۆی باش دەزانێت خەڵكی ئەم شارە ئەگەرئێستا جێگەی بارەگای لق و ناوچەكانی ئەم حیزبە لەق و لۆقەیان كردووەتەوە ئەوە وەكو خێرێك جێگەیان كردووەتەوە ، گەروانی یە تاكو ئێستا چەند جار سەرجەم بارەگاكانی ئەم حیزبە لەماوەی چەند دەقیقەیەك دا كۆنترۆڵ كراوون و كەووتوونەتە دەست منداڵانی شاری سلێمانی ، پارتی بەسواری كۆڵی دەبابەكانی بەعس هاتەوە بۆ سلێمانی كەچی نەیتوانی تەنها چل ڕۆژ لەم شارەدا جێگەی ببێتەوە ، ئەو شەوەی پارتی سلێمانی چۆڵ كرد ئەگەر بەعس دەرگای واڵانەكردایە ئەوا زۆربەی هێزەكەی پارتی لە ناو شاری سلێمانیدا تەفرو توونا ببوون،ئەمانە حەقیقە تێكن پێویستە بەبیر مەسعود و بنەماڵەكەی بهێنرێتەوە ، جەماوەری سلێمانی هیچ زوڵمێك قبووڵ ناكەن و لە كۆتاییدا لەم شارەدا هەر زۆردار شكست خواردوو دەبێت ، بۆیە بە جەنابی سەرۆكی پارتی و دەزگا تیرۆریستەكەیان دەڵێم ئەوەی دەتانەوێت لەسلێمانی دا ئەنجامی بدەن ئەنجامی دەن ، بەڵام ئەوەشتان لەیاد بێت حاڵتان لە حاڵی جاسووس و ئەمنەكانی ناو ئەمنەسوورەكەی سلێمانی و دام و دەزگاكانی تری بەعس باشتر نابێت، خەڵكی ئەم شارە كەتووڕەبوون ڕەحم تان پێ ناكەن تۆڵەی زیادتر لەپەنجاساڵی خیانەتتان لێدەسەنن ، بۆیە ئامۆژگاری تان دەكەم خەریكی كۆمەڵكردنی ماڵ وسامانەكانتان بن و لەجیاتی ئەوەی گەنجێكی ئازادی خوازی سلێمانی شەهید بكەن، بڕۆن ئاپارتمانێكی تر بكڕن لە دووبەی ، واز لەخەڵكی ئەم شارەبهێنن با داخی كوێرەوەری و نەهامەتی یەكانیان تان پێ نەڕێژن لەكاتێكدا خۆشتان باش دەزانن ئێوە هۆكاری هەموو نەهامەتی یەكانی گەلی كوردن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست