مەسروریش هەیە؟؟؟؟؟؟؟
Friday, 11/02/2011, 12:00
مەسرور دواى ئەوەى دڵنیا بوو كە نێچیرڤانى ترۆ كرد ئێستا دەیەوێت بە پیاوى دووەم بێتە گۆرەپانەكەوە و خۆى بە خاوەن ئەزموون پشانبدات كەوا لەبوارى ئاسایشى نەتەوەییدا ئەزمونێكى زۆرى هەیەو ئەو نەبێت ئەوا میللەتى كورد لەناو دەچێت .
ئەرێ دەبێ شارەزایى مەسروور چى بێت، لەوانەیە ئەمانەى خوارەوە بێت:
1. كوشتنى رۆژنامەنووسان زەردەشت و سۆران
2. كوشتنى مامۆستا عوسمان بێت
3. كوشتنى موعتەمەدێكى خۆیان بێت لە بازگەى هەولێر گوایە ئیرهابیى یە
4. چەندین چالاكى وەهمى تر
مەسرور دەڵێت ئەم دەزگایە بۆ یەكخستنى گشت دەزگا پەیوەندیدارەكانە ، منیش دەڵێم ئەم دەزگایە
1. بۆ بەرژەوەندى تاكە كەس خۆتە بۆ ئەوەى پێگەیەك لەم ولاتە بۆ خۆت شەخسى دروست بكەیت و دوو بەیانیش جێگەى باوكت بگریتەوە ببیتە وە سەرۆك. ئەگەر نا كە سانى زۆر بە ئەزموونترو بە تواناترو دڵسۆزتر بۆ ئەم وڵاتە هەن رێگا بەوان بدە با سەركردایەتى ئەم دەزگایە بكەن.
2. بۆ قۆرغكردنى دەسەڵاتە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو شوێنانەیە كەوا دەسەڵاتى رەهاتان تیا نى یە ، وەك سلێمانى و كەركوك. ئەگەر راست دەكەى با ئەم دەزگایە با سەر بە حكومەت بێت و جەنابیشت و نەزهەت حالى و محمد ئەرگوشى تیانەبێت.
مەسرور باس لە ئاسایشى نەتەوەیمان دەكات وەكو ئەوەى ئەو و باوكى و حزبەكەیان و بنەماڵكەیان هێندە لەخەمى ئاسایشى نەتەوەیمان بن و چەند بەڵگەیەكیش بۆ ئەم دڵسۆزییەیان:
1. 31 ى ئابە كە توانیان بەم كارە تەنها بنەماڵەى خۆیان بپارێزن
2. هێنانى میتى توركى و ئیتلاعات و تەراتێن كردنیان بە ئارەزوى خۆیان تە نها بۆ ئەوەى رێگەیان پێبدەن پارە دزراوەكانیان لە بانقەكانى توركیاو ئێران بپارێزن
3. هێنانى چەندین قوتابخانەى جۆراو جۆر كە لەوانەكانیان فێریان دەكەن چۆن بچینە سەر مەزارى ئەتاتورك و چەندین بیرو باوەرى دوژمنانمان فێربكەن و بەیەك وشەش فێرى كوردایەتى نە كرێین.
4. بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى وڵاتەكەمان لە رێگەى پێدانى چەندین پرۆژەى گەورە بە و كۆمپانیانەى كە سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەكانى وڵاتەكانى دەوروبەرمانن وەك پرۆژەى رێگاى كۆرێ__ قەندیل بە كۆمپانیاى یۆكسانى سەر بە سەرەك وەزیرانى توركیاو ........هتد.
5. دزینى سەروەت و سامانى نەوەى داهاتومان و كارپێكردنى ئەو برە پارەیەى كەدەڵێن لە حسابێكى تایبەت دامانناوە
6. ئاسایشى گشتى هەولێر بەشى كاركردن لە سەر گشت حزبەكانى كوردى تیدایە بە حزبە كوردییەكانى ئێران و توركیا بە حزبە نیشتمانى یەكانى عێراقیش بە ڵام بۆ یەك رۆژیش چارێگە بەشێكیش لە سەر حزبى بەعس نەبووە.
7. مانەوەى دەبابەكانى توركیا لە ئامێدى و شوێنەكانى تر لەبەرژەوەندى ئاسایشى نەتەوەیمانە یان لەبەرژەوەندى بناماڵەى بارزانى یە، ئایە پارتى بۆ رۆژێك باسى ئەم هێزانە ناكات لە سەر خاكى كودستانە چونكە مانەوەى ئەم هێزانە لەبرى ئەو شەرانەیە كە ئەم هێزانە بۆ مانەوەى بنەماڵەى ئەم فسفسپالەَوانەیە كەوا خۆى فش دەكاتەوە لەسەر ئەم میللەتە خۆى بە پارێزەرى ئاسایشى نەتەوەیى دادەنێت.
8. كردنەوەى كەناڵێكى تایبەت بە گۆرانى (كۆرەك تى ڤى) تەنها گۆرانى ئەو كەسانە لێدەدات كەوا لە كۆنگرەكانیان گۆرانى دەڵێت ئەوانى تر كەوا رەخنەیان لە سەرۆك و حزبەكەیان هەیە گۆرانیان لێنادرێت.
مەسرور دەڵێت ئەم دەزگا ئەمنیانە بۆ ( بهرگری لهدهسكهوتهكانی خۆمان له بهرههمی خوێنی شههیدهكانمان بكهین) منیش دەڵێم راستە تەنها بۆ زیاتر قۆرغكردنى دەسەڵاتە و مانەوەتانە لە سەرى رەش.
كاك مەسرور دەڵێت (باشه ئهگهر دامودهزگای حزبین و ئێستا بیانهوێ ببن بهدهزگای یاسایی كێشهكه لهچ دایه) كێشەكە لەوەدایە:
1. كەوا جەنابت و نەزهەت حالى و محمد ئەرگوشى و چەندین تاوانبارى تر لە رێگەى ئەم كارە شەرعیەت بە خۆیان دەدەن لە سەروى لێپێچینەوە دەبن ، ئێمە داواى بەسزاگەیاندنى ئەم تاوانبارانەو تاوانبارانى شەرى كوردكوژى دەكەین لە سەروى هەموشیانەوە بەرێزى باوكت.
2. میللەتەكەمان بە هیچ جۆرێك متمانەى بە ئێوەى شەرانگێز نى یەو چاك دەزانێت كە ئێوە مانان ئەوەندەى ئەم دەزگایانەتتان بۆ بەهێزكردنى دەسەڵاتى خۆتان بەكار هێناوە تۆزقاڵێك بەرامبەر دوژمنتان بەكارنەهێناوە.
كاك مەسرور دەڵێت (دامهزراوهیهك دابنێین كه بۆ گهل و نیشتمان بێت، نه بۆ هیچ حزبێكه نه بۆ هیچ تاكێكه بۆ ههموو خهڵكی كوردستانه به ههموو پێكهاتهكانهوه.)
من بەم (جیمس بۆندە) دەڵێم ئێوە بە درێژایى شۆرشى كورد چ كارێكتان كردووە بۆ هەموو خەڵكى كوردستان بێت ؟؟؟ ئێوە هەر كاریًك بكەن پێش هەموو شتێك بەرژەوەندى سەرۆك و بنەماڵكەتان لەپێش چاو دەگرن نمونەش دەستان لە كەركوك كێشایەوە تەنها بۆ ئەوەى دوژمنانى میللەتەكەمان لێتان رازى بێت.
مەسرور دەڵێت (ئهوانهی شارهزای ئهم بابهته نین ئومێدهوارم زیاتر بخوێننهوه بۆ ئهوهی بزانن ئهم سیستمانه له دونیا چۆن ئیش دهكهن) لێمان دەبن بە (سقرات) ئەگەر بێت و خەڵك پلانە گڵاوەكانیان ئاشكرا بكەن و خەڵك هیچ نازانێت و تە نها سەرۆك و كورە بلیمەتەكەى شارەزان. بەڵام كاتێك رۆژنامەنوسێك بە توانج داواى كچى سەرۆك دەكات تابتوانێت دەستى بروات و حاڵى ئەم میللەتە باشبكات ئەوا دەبنە خاوەن دیوەخان و عەشیرەت و دەڵێن ئەوە ئیهانەى ماڵى شێخى كراوەو دەبێت تۆڵە بسێنرێتەوەو ئەوەى ئەو كفرەى كردووە دەبێت گولەى لەناو دەمى بدرێت تاوەك و ببێتە پەند بۆ ئەوانەى خەیاڵى كردنى ئەم جۆرە باسانەیان هەبێت.
مەسرور دەڵێت ئەم ئاژانسە بۆ (ڕووبهڕووبوونهوهو دژایهتیكردنی تیرۆزمه، ڕووبهڕووبوونهوهو دژایهتیكردنی سیخوڕییهو ڕووبهڕووبوونهوهو دژایهتیكردنی مادده هۆشبهرهكانه.)
(مەسرور بن لادن) ئێوە تیرۆر ى راستەقینەن لە كوردستان ئێوەن خەڵكتان ئیها نە كردووە و داركاریتان كردووە. پیاوێكم لەم كوردستانە بۆ دەستنیشان بكە خۆى یان باوكى بەدەستى ئێوە داركارى نەكرابێت، وە ئێوەشن تیرۆر دروست دەكەن بۆ نمونە (شێخ زانا) هەر ئێوە نەبون خەڵكتان پێ دەتۆقاند. هەر (نەزهەتى) جێگرت نەبوو چەندین ئەندامى یەكگرتووى كو شت و داركاریانى كرد ، تا ئێستاش گرتوخانەى ئاكرێ هەر ماوەو چەندین كەستان كوشتوو كەم ئەندام كردوو داركاریتان كردو خەساندتان.
ئێوە دوایەمین كەسایەتین كەوا خەڵك لەسەر سیخورى سزابدەن لەبەرئەوەى ئەگەر ئەم یاسایە جێ بەجێ بكەن دەبێت یەكەم كەس باوكت و زۆربەى ئەندامانى بنەماڵكەت لە سێدارەبدرێن.
ماددە هۆشبەرەكانیش میللەتى كورد باش دەزانێت گەورە بازرگانى ئەم كارە لە چوارچێوەى بنەماڵكەتان دەرناچێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست