ئێران هەرَەشە لە مەسعود بارزانی دەكات
Sunday, 29/04/2012, 12:00
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی لە توركیا گەرایەوە ولە هەوڵی ئەوەدابوو كە تاڵهبانی ونەوشیروان مستەفاش بێنێتە ریزی توركیا ودژایەتیكردنی نوری مالكی, دوای ئەوەی قەوانەسواوەكەی لەباسكردنی جیابوونەوە ومافی چارەنووس ودەوڵەتی كوردی دووبارەكردەوە, ئێران بەهەرَەشەوە نامەیەك بەهەژدەخاڵ وداواكارییەوە موقتەدای سەدر دەنێرێت بۆ هەرێم.
ئەگەر چی دەسەڵاتە گەندەڵەكەی هەرێم لەشەرما وبۆ ئەوەی عەیبی خۆ بشارێتەوە وبۆ چەواشە ومیللەت خەڵەفاندن وا بڵاودەكەنەوە كە گوایە جەنابی سەدر دەعوەت كراوە.
سەدری دەستكورت وكەمتوانا لەقسە وزانین تورَەیی خۆی وبەرپرسانی ئێران ناشارێتەوە ونامەكەی ئێران تەسلیم بەبەرزانی دەكات. نامەیەكی وابەهێزە تالأەبانی وبەرزانی وسەركردەكانی لیستی عیراقییەی بەیەك لەگەڵ سەدردا كۆ كردەوە.
ئەو پێشوازییە گەرموگورَەی بەرزانی خۆی وپێشخستنی سەدر لەلایەن سەرۆكی حكومەتی كوردستانەوە بێهێزی ولاوازی دەسەڵاتدارانی كورد پیشاندەدات بەرانبەر دەوڵەتانی دراوسێ.
مەسعودی لەسەدر نەزانتر وكەمتواناتر كە بێئەوەی رَەچاوی بەرژەوەندی كوردبكات, سەرەرَای ئەوهەمو غەدر وكارەساتانە پشت بەدەوڵەتی تورك دەبەستێت, لەسەر داوای تورك بۆ ئەوەی هاشمی برادەریان لە قەیرانێكی گەورە رَزگاربكات دژی مالكی وحكومەتی عیراق دەوەستێتەوە,دژی دەوڵەتێك سەرۆكەكەی كوردە وبەدەیان پەرلەمەنتار ووەزیری كوردی لێیە وهەرَەشەدەكات وقەیرانەكە گەوەتردەكات. ئەم هەڵەیە وادەكات حكومەتی تاران بۆ یەكەمجار وا بەگەرمی دووپاتی پاراستنی بەرژەوەندەكانی عیراق ویەكێتی وسەلامەتی خاكی عیراق دەكات. كەواتە نامەكە هەرَەشەیە, دەمكوتكردنی بەرزانییە وهەرَەشە لە هەرێم دەگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست