عه‌لی عه‌بدوللای جێگری پيشووی مه‌سعودبارزانی، له ژێر چاودێری پاراستندايه
Saturday, 08/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست، په‌يامنيری پيرمامرۆژی ٢ئه‌م مانگه عه‌لی عه‌بدوللای جيگری پيشووی مه‌سعود بارزانی، داوای كردبوو كه كه‌نالی ناليا سه‌ردانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێدوانيك بدات، به‌لام پاراستن كاتی ئه‌و كه‌سه‌يان دۆزيوه كه ناوی(حمۆ ميرگه‌سوری) بووه‌و په‌يامبه‌ری عه‌لی عه‌بدوللا بووه بۆ كه‌نالی ناليا(ئين ئارتی) پيش گه‌ياندنی په‌يامه‌كه ده‌ستگير كراوه‌و تا ئيستا له پاراستن زيندانه!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوللا له‌لايه‌ن نيهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانيه‌وه له پار سالدا به‌ر شه‌ق و ليدان و ئازاردان كه‌تووه‌و دوو له ددانه‌كانی شكاون وسوكايه‌تی پێكراوه، هيچ كه‌سيكی له‌و بنه‌ماليه نه‌بينيوه، ته‌نها يه‌كجار مه‌سعودبارزانی بينوه دوای ليدانه‌كه، هه‌رچه‌نده له ژێر ليوه‌وه داوای لێبوردنی لي كردووه، به‌لام عه‌لی عه‌بدوللا تا ئيستا له‌به‌ر ئه‌و سوكايه‌تی پيكردنه له ژووره‌كه‌ی خۆی له مه‌كته‌بی سياسی نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش زانرابوو كه مه‌سعودبارزانی ماوه‌ی ٣ ساله برياری داوه خانوويه‌ك بۆ عه‌لی عه‌بدوللا بكريت تا ئيستا ئه‌و به‌ڵينه‌ی بۆ عه‌لی عه‌بدوڵڵای سۆرانی نه‌بردۆته سه‌ر؟!
ئه‌وه‌ی جيگای ئاماژه پێدانيشه، مه‌سعود بارزانی له كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی به چاك به خراپ باسی عه‌لی عه‌بدولڵای جيگری نه‌كرد، ئه‌مه هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره ليی ئاگادارن، كه وه‌ك په‌له‌يه‌كی ره‌ش به ناوچه‌وانيانه‌وه ماوه‌ته‌وه.
له رۆژی ٢ ئه‌م مانگه‌و به برياری سه‌رپه‌رشتياری پاراستن(مه‌سعودبارزانی) ٤ له پياوه‌كانی پاراستن له زيباريه‌كان بۆ چاوديريكردنی عه‌لی عه‌بدوللا دانراوون، هه‌رچه‌نده به‌ر له ماوه‌يك داوای كردبوو بگه‌رێته‌وه ناو خزمه‌كانی له كۆيه، مه‌سعودبارزانی ڕازی نه‌بووه‌و، ئه‌وه‌نده گووتووه، كه‌ی كۆچی دوای كرد، ته‌رمه‌كه‌ی به‌رنه‌وه كۆيه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست