کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ تریش خزمه‌تیان كردووه‌‏

Tuesday, 13/09/2011, 12:00



هاوڕێیه‌كی‌ نزیكی‌ خۆم بۆی‌ گێڕامه‌وه‌ كه‌چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ند كه‌سێك له‌هۆتێلێكی‌ شار كۆبونه‌وه‌یان كردبوو و باسی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردبوو ئه‌گه‌رچی‌ قسه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ نیه‌ له‌سه‌ر خزمه‌ت و به‌رنامه‌ی‌ ئه‌وان و ئه‌وان نه‌به‌قسه‌ی‌ هه‌واڵ ئاماده‌ ده‌كه‌ن نه‌به‌قسه‌ی‌ ئه‌وانیش سارد ده‌بنه‌وه‌ من كارم زۆر به‌وه‌ نیه‌ ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌ كێن ناشمه‌وێت بزانم و خۆ ئه‌گه‌ر بشزانم ناویان نابه‌م ئه‌و هاوڕێیه‌م زیاتر قسه‌ی‌ كرد و ووتی‌ كاتێك باسی‌ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان ده‌كرد ڕووماڵی‌ بارودۆخی‌ قه‌ندیل و ناوچه‌ سنورییه‌كانیان ده‌كرد و بۆ به‌بێ‌ ویژدانی‌ ته‌نیا ناوی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ (ڕۆژ تی‌ ڤی‌ و نه‌ورۆز تیڤی‌) ڕۆڵیان هه‌بووه‌ من وه‌ك په‌رچه‌ كردار له‌هه‌مبه‌ر قسه‌ی‌ ئه‌وان ناڵێم ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ هیچیان نه‌كردووه‌ و من ده‌ڵێم ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ كاریان كردووه‌ و كه‌ناڵ و ڕۆژنامه‌ی‌ تریش كاریان كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ بێویژدانیه‌ كه‌له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا باسی‌ ڕۆڵی‌ دوو كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ بكرێت چونكه‌ به‌بڕوای‌ من ئه‌وه‌ نه‌ك دڵسۆزی‌ نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ كارێكه‌ ڕێگه‌خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ گیان له‌ده‌ستیان دایه‌ ڕێگای‌ قاچاغ ده‌گرنه‌ به‌ر و ده‌چنه‌ بناری‌ قه‌ندیل دواتر دێنه‌وه‌ بابه‌ته‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌رێ‌ ئه‌مانه‌ نابێته‌ بێویژدانی‌ كه‌ته‌نیا بڵێیت ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ كاریان كردووه‌ به‌ڵێ‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ك بێویژدانی‌ به‌ڵكو غه‌درێكی‌ گه‌وره‌شه‌ له‌ڕاگه‌یاندنكارانی‌ هه‌رێم ده‌كرێت خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش زیاتر باسی‌ ڕاگه‌یاندنكاره‌ بیانیه‌كان بكه‌ین كه‌ئه‌وانیش زیاتر له‌و دوو كه‌ناڵه‌ كوردییه‌ی‌ كه‌ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر كردوون زیاتر كاریان كردووه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ بۆ ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ ده‌ڕه‌خسێنرێت ئه‌گه‌ر بۆ شوێنی‌ تریش بڕه‌خسێنرێت ڕه‌نگه‌ ئه‌وانیش بتوانن زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی‌ ڕێزم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ردوو كه‌ناڵ من دڵنیام له‌وه‌ی‌ كه‌نه‌ قه‌ندیل و نه‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ش ئه‌وهابیرناكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وان به‌مشێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا خۆیان تاقه‌ سوار له‌مه‌یدانه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌
هاوڕێیه‌كه‌م ووتی‌ ئه‌گه‌ر باسی‌ ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ كراو ئه‌وانی‌ تر پشت گوێ‌ خران له‌و هۆڵه‌دا كه‌ته‌نیا كه‌ناڵی‌ نالیا له‌وێ‌ ئاماده‌بوو هۆڵه‌كه‌ی‌ جێهێشت و زۆر نیگه‌ران بوو چونكه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ش به‌گوێره‌ی‌ پێویست خزمه‌تی‌ بارودۆخه‌كه‌ی‌ كردووه‌ و به‌ڵام ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ كه‌من ناخوازم ناویان ببه‌م نازانم چ پێوه‌رێكیان به‌كارهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت كام كه‌ناڵه‌ خزمه‌تی‌ كردووه‌ و كامه‌ش له‌به‌ر هه‌وایی‌ فێنك لێی‌ دانیشتووه‌ مێش میوانی‌ نه‌بووه‌ جارێكی‌ تریش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ی‌ به‌مشێوه‌یه‌ بیربكاته‌وه‌ بێویژدانیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ و غه‌درێكی‌ مه‌زنیشی‌ له‌كه‌سانی‌ تر كردووه‌ چونكه‌ له‌منێوه‌نده‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ (كه‌ی‌ ئێن ئێن و ئێن ئاڕ تی‌ و میدیای‌ ئه‌هلیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌)بینی‌ و میدیای‌ پارته‌ سیاسیه‌كانیش ڕۆڵێكی‌ باشیان گێڕا نه‌ك ته‌نیا ده‌رگا بۆ دوو كه‌ناڵ بكرێته‌وه‌ و ئه‌وانی‌ تر فڕێ‌ بدرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ هیچ یه‌كێك له‌و كه‌ناڵ و ڕۆژنامه‌ و سایت و گۆڤارانه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ست خۆشی‌ نین له‌م چه‌ند كه‌سه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێویژدانیشیان به‌رامبه‌ر بكرێت نیگه‌ران و بێتاقه‌ت ده‌بن به‌ڵام من باوه‌ڕناكه‌م له‌سه‌ر كاره‌كانیان ساردنابنه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ جارێكی‌ تر ده‌ڵێم ئه‌وانیش خزمه‌تیان كردووه‌ و ناكرێت و ناگونجێت خزمه‌تیان زه‌ڕبی‌ سفر بكرێت.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە