کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ راپۆرتێكی‌ گۆڤاری‌ لڤین دا تاڵه‌بانی‌ 20ملیار دیناری‌ له‌ كڕینی‌ دیاریدا خه‌رجكردوه‌ خه‌رجی‌ میوانه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ماو�

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


لڤین هه‌رای‌ دروستكرد , سه‌رۆكی‌ هه‌رێم: بودجه‌ی‌ شه‌خسیم نییه‌ .

پاش ئاشكراكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار له‌ لایه‌ن گۆڤاری‌ لڤینه‌وه‌، مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاند كه‌ بوودجه‌ی‌ شه‌خسی نییه‌.

به‌ رۆژێك پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق‌و خودی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، له‌ لایه‌ن گۆڤای‌ لڤینه‌وه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌ڵێت "لێره‌دا ده‌مه‌وێ روونی‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ من بودجه‌ی‌ شه‌خسیم نییه‌".

راپۆرته‌كه‌ی‌ لڤین له‌سه‌ر تاڵه‌بانی‌ هه‌رایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌شه‌قامی كوردیدا دروستكردوو ته‌نانه‌ت وای‌ كرد كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش رونكردنه‌وه‌‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ شه‌قامی كوردی‌ بكات.

له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ساڵێكی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، گۆڤاری‌ لڤین له‌ ژماره‌ 119 ی‌ رۆژی‌ 1 ی‌ 3 دا به‌ ناوی‌ فایلی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ سه‌رۆك كۆمار، راپۆرتێكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بودجه‌ی‌ ساڵێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار 107 ملیار دینار بوه‌ و له‌وپاره‌یه‌ش 60 ملیاری‌ به‌دیاری‌ و به‌خشیش دراوه‌.

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانیدا هاتووه‌ "له‌ هه‌ندێ میدیا وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، لێره‌دا ده‌مه‌وێ روونی‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ من بودجه‌ی‌ شه‌خسیم نییه‌ و خه‌رجیه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌ كه‌ ئه‌میش موڵكی‌ میلله‌ته"‌.

ئه‌و راپۆرته‌ی‌ لڤین كه‌ پشتی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك دۆكۆمێنت به‌ستوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حساباتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار له‌ساڵی‌ 2006 دا، ئاشكراییكردوه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار و دوجێگره‌كه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 107 ملیار دیناریان خه‌رجكردوه‌ و له‌ژێر ناوی‌ وه‌همیدا بابی‌ خه‌رجكردنیان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ خه‌رج كردبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ دۆكۆمێنته‌كه‌دا هاتوه‌، پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ گۆڤاری‌ لڤین، چه‌ندین میدیای‌ تر به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان بلاوكردوه‌و ته‌نانه‌ت خودی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش ویستوویه‌تی‌ ئه‌و گومانه‌ له‌سه‌ر خۆی‌ لابدات‌و به‌ رۆژێك پاش بلاوكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌‌، بارزانى روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ رای گشتی‌ بلاوكرده‌وه‌.
له‌ راپۆرتێكی‌ گۆڤاری‌ لڤین دا تاڵه‌بانی‌ 20ملیار دیناری‌ له‌ كڕینی‌ دیاریدا خه‌رجكردوه‌
خه‌رجی‌ میوانه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 500 ملیۆن دیناربووه‌
له راپۆرتێكی‌ گۆڤاری‌ لڤین كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ ژماره‌یه‌ك دیكیۆمێنت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 1 ملیار و 750 ملیۆن دیناری‌ له‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ باخچه‌ و 20 ملیار دیناریشی‌ داوه‌ به‌دیاری‌ و به‌خشیش.
له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ساڵێكی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، گۆڤاری‌ لڤین له‌ ژماره‌ 119 ی‌ رۆژی‌ 1 ی‌ 3 دا به‌ ناوی‌ فایلی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ سه‌رۆك كۆمار، راپۆرتێكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بودجه‌ی‌ ساڵێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار 107 ملیار دینار بوه‌ و له‌وپاره‌یه‌ش 60 ملیاری‌ به‌دیاری‌ و به‌خشیش دراوه‌.
ئه‌و راپۆرته‌ی‌ لڤین كه‌ پشتی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك دۆكۆمێنت به‌ستوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حساباتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار له‌ساڵی‌ 2006 دا، ئاشكراییكردوه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار و دوجێگره‌كه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 107 ملیار دیناریان خه‌رجكردوه‌ و له‌ژێر ناوی‌ وه‌همیدا بابی‌ خه‌رجكردنیان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌شده‌كات، له‌ كۆی‌ ئه‌و 107 ملیار دیناره‌، تاڵه‌بانی‌ نزیكه‌ی‌ 28 ملیار و 491 ملیۆن دیناری‌ خه‌رج كردوه‌، كه‌ 20 ملیاری‌ ته‌نها به‌ دیاری‌ و ته‌به‌روعات داوه‌، بێ ئه‌وه‌ی‌ رونی بكاته‌وه‌ ساڵانه‌ ئه‌م 20 ملیار دیناره‌ی‌ به‌كێ داوه‌ و چۆن خه‌رجی‌ كردوه‌ و به‌ر كێ كه‌وتوه‌.
لڤین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، تاڵه‌بانی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ خه‌رج كردبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ دۆكۆمێنته‌كه‌دا هاتوه‌، پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌یتوانی‌ به‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك یه‌ك ملیۆن دینار به‌سه‌ر 20 هه‌زار خێزانی‌ ئه‌نفال و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ كوردستاندا دابه‌ش بكات، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌رجیشی‌ نه‌كردبێت ئه‌وا پاره‌كه‌ چوه‌ته‌ گیرفانی‌ شه‌خسی‌ سه‌رۆك كۆماره‌وه‌.
هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، له‌خشته‌ی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ سه‌رۆك كۆماردا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ جۆرێك له‌ رێككه‌وتن هه‌بوه‌ له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و دوجێگره‌كه‌ی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ بودجه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان له‌نێوان خۆیاندا و به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار 4 ملیار و 300 ملیۆن دیناری‌ به‌ناوی‌ موخه‌سه‌ساتی‌ سه‌فه‌ر و فڕۆكه‌وه‌ بردوه‌ و له‌وه‌شدا تاڵه‌بانی‌ به‌ ته‌نیا خه‌رجییه‌كانی‌ بۆ سه‌فه‌ر و كرێی‌ فرۆكه‌ و ئیفادكردن 1 ملیار و 300 ملیۆن دینار بوه‌ و خه‌رجی‌ میوانه‌كانیشی‌ 500 ملیۆن دینار بوه‌.
هه‌رچی‌ خه‌رجی‌ په‌یوه‌ندی‌ و كاره‌بای‌ تاڵه‌بانیشه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 200 ملیۆن دینار بوه‌ و له‌كاتێكیشدا كه‌ خاوه‌نی‌ لیوایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌تی‌ و له‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگرییه‌وه‌ موچه‌یان پێده‌درێت، تاڵه‌بانی‌ 4 ملیار و 150 ملیۆن دیناری‌ بۆ خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌منی‌ خه‌رج كردوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و دیكیۆمێنتانه‌ی‌ كه‌ گۆڤاری‌ لڤین بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تاڵه‌بانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا بڕی‌ یه‌ك ملیار و 750 هه‌زار دیناری‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ بیناكانی‌ ته‌رخانكردوه‌، بێ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ تێدا خه‌رج كرابێت.
هه‌روه‌ك تاڵه‌بانی‌ بڕی‌ 683 ملیۆن دیناری‌ به‌ چه‌ك داوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كڕینی‌ چه‌ك تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌و نییه‌ و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی‌ ئه‌و لیوا سه‌ربازییه‌ دابین ده‌كات، كه‌ پاراستنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ له‌ئه‌ستۆدایه‌.
هه‌ر له‌ دوكۆمێنته‌كه‌دا هاتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا دامه‌زراندنی‌ ئاو و كاره‌با هه‌بوه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار بۆ هه‌ردوكیان له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 90 ملیۆن دیناری‌ نوسیوه‌.
له‌كاتێكیشدا تاڵه‌بانی‌ به‌شێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌یه‌ و هه‌مو جۆره‌كانی‌ ئۆتۆمبێلی‌ تێدایه‌، به‌ڵام تاڵه‌بانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌ بودجه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، بڕی‌ دو ملیار دیناری‌ له‌و بابه‌ته‌دا خه‌رج كردوو.
له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ لڤیندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا تاڵه‌بانی‌ بڕی‌ یه‌ك ملیار و 750 ملیۆن دیناری‌ له‌ چاككردنی‌ باخچه‌دا خه‌رجكردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە