گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌شی راگه‌یاندن له‌كۆلیژی ئادابی هه‌ولێر به‌رده‌وامه..
Tuesday, 26/07/2011, 12:00
له‌وكاته‌ی به‌شی راگه‌یاندن له كۆلیژی ئاداب له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین دروست بوه تائه‌م كاته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رده‌مانێك نه‌بونی جێگا‌و ساڵێكیش بێ مامۆستا‌و ساڵێكیش گه‌نده‌ڵی له نمره، تا ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌شه به‌ده‌ست چه‌ندین كه‌موكوڕی و كێشه‌وه ده‌ناڵێنیت.
سه‌رۆكی به‌ش كوردی نازانێ؟!
لاتان سه‌ر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له كۆلیژی ئادابی هه‌ولێر هه‌ر كوردی نازانێ!، چونكه زۆربه‌ی قوتابیان‌و خوێندكارانی ئه‌و به‌شه به‌شێوه‌زاری سۆرانی ده‌دوێن، كه‌چی چوارساڵه كوردێكی رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی (دكتۆر ره‌زوان بادینی) سه‌رۆكی به‌شه، ئه‌و به‌شێوه‌زارێك قسه ده‌كات مه‌گه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی لێی تێبگات، هه‌میشه به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و فه‌ره‌نسی‌و تێكه‌ل به رووسی‌و كه‌مێكیش بادینی ئینجا كێ هه‌یه له‌م دونیایه له‌و زمانه بگات!!، تاكه كه‌سێك ئه‌و دكتۆر ره‌زوانه بناسێت ئه‌وا بێشك سه‌رۆ قادری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتیه كه‌چۆن كاتی خۆی به جنێو ده‌ری كردووه‌و دواتر به‌هۆی پابه‌ندبوونی به پارتییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی به‌ش به‌جیاتی دكتۆر سه‌پان مه‌غدید دانرا، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌رزوو پارتی له پۆسته‌كه‌ی لابرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی یه‌كێتی بوو، به‌ڵام ره‌زوان بادینی جگه له‌وه‌ی حه‌رفێك له راگه‌یاندنی كوردی شاره‌زا نیه به‌ڵام چیبكه‌ین سه‌رۆك به‌شه، ئه‌گه‌ر پارتیش له‌هه‌ولێر به‌شتێك بفه‌رموو به‌ڵێ ئه‌وا بێشك جێبه‌جێ ده‌كرێ و ده‌بێ قبول بكرێ!.
له‌به‌شی راگه‌یاندن چ باسه!!
یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی به‌شی راگه‌یاندن به‌نێوی (دكتۆر حه‌بیب كه‌ركوكی)، ئه‌و له‌رێگه‌ی رێكخراو‌و ناوچه‌وه هاتۆته ئه‌و به‌شه‌و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كرا به بڕیارده‌ری به‌ش، زۆربه‌ی كاره‌كانی به‌شی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رێوه ده‌چێت یاخود راستتر بڵێم تێك ده‌درێت، دكتۆر حه‌بیب بێ شك هه‌ركه‌سێك بیبینێ ده‌زانێ كه‌سێك مێبازه‌و هه‌میشه گوێرایه‌لی حیزبه‌و له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی ئه‌ندامێكی یه‌كێتی قوتابیان یان لاوان‌و یان كه‌سێكی حیزبی ئه‌وا چۆك داده‌نێت، ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و مامۆستایه‌كی ئه‌و به‌شه به‌ناوی (ئاریان ئیبراهیم) ئه‌وه‌ی دووه‌میان تاكه مامۆستای ئافره‌ته له‌و به‌شه له‌لایه‌ن هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌وره‌ی پارتیه‌وه پشتگیری ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن روخسارێكی جوانه‌و خزمه‌تێكی باشی به‌رپرسه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی به‌ش، بۆیه هه‌میشه دكتۆر حه‌بیب له‌هه‌ولی ناشیرین كردنی ناوی ئه‌و مامۆستایه‌دایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی دیكه به‌ناوی (مامۆستا وشیار) پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ دژایه‌تی هه‌ر مامۆستایه‌ك كه ببێته رێگر له به‌رده‌میان، مامۆستا وشیار ئه‌گه‌رچی ووشه‌یه‌ك له راگه‌یاندن نازانێ و به قودره‌تی قادر كه‌وتۆته ئه‌و به‌شه‌و زۆرجار ده‌بێت به قه‌شمه‌ر به‌ده‌ست قوتابیه زیره‌كانی ئه‌و به‌شه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژیانیدا رۆژنامه‌یه‌كی كوردی نه‌خوێندۆته‌وه هه‌میشه وانه‌كان له ده خوله‌ك تێپه‌ر ناكات و به گاڵته‌و گه‌پ وانه‌كان به‌رێ ده‌كات.
نمره به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای چی!!
وه‌كو قوتابیانی ده‌رچووی ئه‌و به‌شه ده‌یگێرنه‌وه كه له‌ساڵی یه‌كه‌مه‌وه كێشه‌ی نمره له‌و به‌شه ده‌ستی پێكردووه، بۆیه گروپێك له‌و به‌شه هه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه بوونه له‌روی نمره‌وه، وه‌كو له‌چه‌ند راپۆرتێك كه له‌مالپه‌ری كوردستان پۆست پێشووتر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه قوتابی له‌و به‌شه له‌سه‌ر نمره (10) ئه‌وا (14)یان بۆداناوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌می ئه‌و به‌شه، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌و به‌شه بكرێت ئه‌وا له 10 قوتابی یه‌كه‌م 9یان له ریزه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی قوتابیانه!!، به‌تایبه‌ت چه‌ند قوتابیه‌كی وه‌كو (عه‌لی عبدالله، شیلان ته‌لعه‌ت، ئاواز حه‌سه‌ن، مه‌ریوان قادر، ئازاد محه‌مه‌د، ئه‌یاد حوسێن) هه‌روه‌ها قوتابی (ره‌سول حوسێن) له‌ماوه‌ی چوار ساڵی زانكۆیدا ته‌نها چه‌ند مانگێك ده‌وامی كردووه‌و سه‌ره‌نجام به‌ئاسانی بروانامه‌شی وه‌رگرتووه، ئه‌وانه‌ی باسكران چه‌ند ناوێك بوون له قوتابیانی ده‌رچووی ساڵی یه‌كه‌م به‌هه‌مان شێوه له‌قۆناغی ئێمه‌ش ئه‌و گرفته دووباره بویته‌وه‌و زۆر قوتابی هه‌ن له‌به‌شه‌كه‌مان نمره‌یان به‌خۆرایی پێدراوه، ته‌نانه‌ت قوتابی هه‌بووه له‌پێناو ئه‌وه‌ی یه‌كه‌می به‌ش ده‌ربچێت ئه‌وا له‌سه‌ر (10) ئه‌وا 15ی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها قوتابی له‌و به‌شه بێ ده‌وام كردن بروانامه‌ی وه‌رگرتووه، دیاره هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵییه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه بناغه‌ی ئه‌و به‌شه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نا ته‌ندروست و دوور له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی دانراوه، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت له كۆی 10ی مامۆستای ئه‌و به‌شه ته‌نها 2 مامۆستایان بروانامه‌یان له‌بواری راگه‌یاندن بێت!!.
نه‌بوونی باشتره له‌هه‌بوونی!!
كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێك مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ماوه‌ی 5 ساڵه ئه‌و به‌شه‌كراوه‌ته‌وه ته‌حه‌دا ده‌كه‌م 5 رۆژنامه‌نووسی پرۆڤیشنالی په‌روه‌رده كردبێت!، پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی گه‌نده‌ڵی وه‌كو (دكتۆر حه‌بیب و وشیارو دكتۆر سه‌پان و دكتۆر ره‌زان) چۆن به‌رهه‌می ده‌بێت، بۆیه ده‌توانم بڵێم رۆژنامه‌یه‌كی وه‌كو هاوڵاتی به‌قه‌د ئه‌و به‌شه زیاتر خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كردووه!، له‌كۆتاییدا پێمۆخشه ئاماژه به‌وه بكه‌م به‌شێك له‌مامۆستایانی ئه‌و به‌شه له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندن له‌كوردستان دروست بكه‌ن، لێره‌وه بۆهه‌موو لایه‌كی ده‌خه‌مه‌روو كه ئه‌و مامۆستایانه ته‌نها مه‌به‌ستیان ده‌سكه‌وتی تاكه كه‌سییه، چونكه بۆ ماوه‌ی 5 ساله له‌و به‌شه دژی میدیای ئازاد‌و میدیای ئه‌هلی ره‌فتار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وه‌ن ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و ئه‌نجومه‌نێك به خواستی ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌كێتی دروست بكه‌ن هه‌رچه‌نده من دڵنیام ئه‌و خه‌ونه‌یان نایه‌ته‌دی!.
له‌كۆتایدا پێویسته ئه‌وه بلێن كه كردنه‌وه‌ی به‌شی راگه‌یاندن ته‌نها ناوه‌كه‌ی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی به راگه‌یاندنی كوردی بكات، قوتابیه‌كی ده‌رچووی ئه‌مساڵ له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌ی كۆتایی ده‌ڵێت : "چوار ساڵی زانكۆم له‌و به‌شه چوار ووشه‌ی جوان فێر نه‌بووم" به‌راستی ئه‌و قسه‌یه جێگه‌ی هه‌لوێسته له‌سه‌ر كردنه‌و ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه بۆ خه‌مخۆرانی بواری راگه‌یاندنی كوردی به‌جێده‌هێڵم ئه‌وه‌ی باسیشم كرد مستێك بوو له گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوریه‌كانی به‌شی راگه‌یاندن له‌كۆلیژی ئاداب زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست