کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست سیناریۆکانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌.

Friday, 10/09/2010, 12:00


پاش شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ، بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ تێیکه‌وتبوون و بۆ لابردنی تاوانی شه‌هیدکردنه‌که‌ له‌سه‌ر خۆیان خه‌ریک بوو سینارێۆیه‌ک رێک بخه‌ن و به‌ جه‌ماوه‌ری بده‌نه‌ قه‌بوڵ کردن.
کوردستانپۆست هه‌ر زوو به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی که‌سانی به‌ویژدان و کوردپه‌روه‌ر و مرۆڤپه‌روه‌ر له‌ نێو ده‌زگای به‌دناوی پاراستن سیناریۆکه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جارجاره‌ش زۆر به‌ وردی ئاگاداریان ده‌کردینه‌وه‌ له‌ ماهیه‌تی سیناریۆکه‌ ، ئێمه‌ش ده‌ستوبردمان ده‌کرد و پێش ئه‌نجامدانی سیناریۆکه‌ بڵاومان ده‌کرده‌وه و پلانه‌کانیا به‌تاڵده‌بۆوه‌‌.
به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌ چه‌ند جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا که‌ گوایه‌ بکوژانی سه‌رده‌شت ده‌درێنه‌ ته‌له‌فزیۆن و خه‌ڵکی کوردستان لێی ئاگادارده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ چوار مانگ ده‌بێت ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که‌ پێکهێنراوه‌ ‌ ده‌نگی نییه‌ .. ده‌نگی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سیناریۆکانیمان ئاشکرا نه‌کردایه‌ وه‌ک چۆن ده‌یان تاوانی دیکه‌ سیناریۆی له‌پێش ئاماده‌کراویان به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشته‌وه‌ و مه‌رامه‌ سیاسییه‌ چه‌په‌ڵه‌کانیان له‌ په‌نایدا جێبه‌جێ ده‌کرد، بۆ تاوانی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شتیش ده‌یانویست به‌ سیناریۆیه‌کی پووچ خۆیان لێ قورتار بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵات پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌توانای ماددی و پشتیوانی ته‌زویری هه‌ڵبژاردن کرد ، ئیدی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێک له‌ کپکردنی ده‌نگه‌ ناره‌زاییه‌کان نه‌سله‌مییه‌وه‌ و هیچ حسابێکی بۆ ئه‌و رۆژه‌ ره‌شه‌ی خۆی نه‌کرد که‌ ئیمڕۆ تێیکه‌وتووه‌ . سه‌ددامیش پاش ئه‌وه‌ی توانای ماددی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گه‌یشته‌ راده‌یه‌کی بڵند ئیدی هیچ حسابی بۆ ده‌رئه‌نجامه‌کانی نانه‌وه‌ی شه‌ر و قه‌تلوعامی خه‌ڵکی عێراق و درواسێکانی نه‌ده‌کرد تا سه‌رئه‌نجام به‌و رۆژه‌ گه‌یشت که‌ رۆژێکه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش زۆر نزیک بۆته‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود گومانی تێدا نییه‌ زوو یا دره‌نگ سه‌ددامئاسا ده‌که‌ونه‌ به‌ر عه‌داله‌تی خه‌ڵکی کوردستان و مرۆڤایه‌تی و تا هه‌تایه‌ تۆڵه‌ی نیو سه‌ده‌ زیاتر له‌ تاوانی جاشایه‌تی کلکایه‌تی و تیرۆر و تاڵانکردنیان لێ ده‌کرێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە