کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسڕائیل له‌ باشووری کوردستان، کارگه‌یه‌کی شیر ده‌کاته‌وه‌

Thursday, 21/02/2013, 12:00


دینۆ دانیال
په‌یامنێری کوردستانپۆست / ئیسرائیل

ئه‌مرۆ له‌ رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌خره‌نۆت له ‌ژماره‌ی 225559 رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 21.02.13 باسیک بڵاوکرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس : عۆڤر پترسبۆرگ به‌ناونیشانی :
کیبوچی ئه‌فیکیم ئاماده‌یه‌: بۆ مۆلگه‌ی شیری عێراقی (البان) کارگه‌ی شیری (البان)ی ئیسرائیلی له‌ عێراق

هه‌موو له‌ ژیر په‌رده‌وه‌ به‌نهینی . نینراوی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌ عێراق له‌م ماوانه‌ی رابردوو سه‌ردانی کیبوچی ئه‌فیکیم یان کرد بۆ کڕینی کارگه‌ی شیری پیشکه‌وتوو. نینراوی ئیسرائیلیش سه‌ردان ده‌کات له‌م نزیکانه‌ بۆ کوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌وان. ئامانج له‌م کینه ‌ئه‌وه‌یه‌، که‌ به‌رهه‌می ئیسرائیلی شین وسپی مه‌به‌ستی ئالاکه‌یه‌ بگاته‌ به‌غدا ش.

ئه‌مه ‌وه‌کو چیرۆکیکی خه‌یاڵییه‌، به‌ڵام به‌ر نامه‌که‌ له ‌به‌ره‌وپێشچوون دایه‌: کیبوچی ئه‌فیکیم که ‌له‌دۆڵی ئوردنه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دانانی کارگه‌ی شیر له‌ ناوچه‌ی کوردستان و کارگه‌ی شین وسپی ئیسرائیلی که ‌به‌رهه‌مه‌کانی له‌ داهاتوو بۆ به‌غداش ده‌نێرن.
پرۆژه‌که‌ ئیستا به‌نهینی داده‌مه‌زرێ. به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی ئه‌دیعۆت ئه‌خرۆنۆت که‌وتووه‌ له‌رۆژانی رابردوو نینراوی کوردی سه‌ردانی کۆمپانیای (ئه‌فیمیلک)یان کردووه‌، نینراوه‌که‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری کشتوکاڵی کوردستان و وه‌جیگری سه‌رۆک . ئه‌وانه‌ هاتوون بۆ کرینی کارگه‌یه‌کی شیری پیشکه‌وتوو له‌ ئیسرائیل و له‌گه‌ل کارمه‌ندی پسپۆر بۆ به‌کار هینانی کارگه‌که‌- هه‌موو ئه‌مانه‌ بۆ دانانی کارگه‌یه‌ک له‌ باکووری عێراق بۆ شێری (البان) له‌سه‌ر مۆدیلی ئیسرائیلی پێشکه‌وتوو دا.
کۆمپانیای (ئه‌فیمیلک) ناویکی جیهانی هه‌یه ‌له‌باره‌ی پیشکه‌ی خۆیو ‌ئه‌وکۆمپانیایه‌ زیاتر له‌50 کارگه‌ی شیری داناوه‌ له‌ وولاتانی ده‌ره‌وه‌دا ، سێ کارگه‌ له‌ (تکساس) و په‌کین و فیتنام یش دا- ئه‌وان گه‌وره‌ترینین له‌ جیهاندا. کۆمپانیکه‌ له‌ مه‌نگۆلیدا کارگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی داناوه‌، ‌دوور له‌کارگه‌ی شیری - دوبه‌ی - دا. کارگه‌ی شیر (ئه‌فیکیم) ته‌نها ئه‌وه‌ نیه ‌گه‌وره‌یه ‌له‌ ئیسرائیل، ئه‌و زۆر پیشکه‌وتووه ‌له‌باره‌ی ته‌کنه‌لۆژیه‌وه‌ له‌کار کردنیدا و ‌به‌رهه‌مه‌شیریه‌کانی زۆر به‌رزه‌.
کارگه‌ی شیری ئیسرائیل له‌ کوردستان که‌ گه‌وره‌ترین کارگه‌ی شیره‌ له‌ هه‌موو عێراقدا که‌ دابمه‌زری، و ‌به‌رهه‌مه‌کانی ته‌نها بۆ دانیشتوانی کوردستان نیه، ‌به‌لکو بۆ هه‌موو عێراقه‌. له‌م رۆژانه‌دا خۆ ئاماده ‌ده‌کری بۆ ناردنی نوێنه‌ری ئیسرائیل بۆ کوردستان له ‌شاره‌زایانی کارگه‌ی شیر و ئه‌نده‌زیاران بۆ جی به‌جێ کردنی به‌رنامه‌که‌. له‌کوردستان باوه‌ڕیان وایه‌ دانای ئه‌م کارگانه‌ ئابووری کوردستان به‌ره‌وپیش ده‌بات. له‌کاتی سه‌دام حوسێن له ‌ده‌سه‌لات بووه‌ کوردستان توشی گیرگرفتی ئابووری بووه‌. ‌په‌یوه‌ندییه‌کانیش باش نیه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا دا.
نوێنه‌ره‌که‌ی کورد زۆر به‌ ئیحساسه‌وه‌ هه‌ستیان به‌خۆشی کرد به‌تایبه‌تی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ کۆمپیوته‌ریه‌ی که‌ ئه‌م کارگه‌یه‌ ده‌یکات.
یه‌کیک له‌ نوێنه‌ره‌ کورده‌کان ئه‌مه‌ی ووت، که‌ ئه‌مرۆ زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌ بازار به‌رهه‌می شیری ناوخۆی له‌لای ئێمه ‌ده‌ست بکه‌وێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویکی فره‌وانمان هه‌یه‌ بۆ به‌خیوکردنی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می شیر، خاک و بناغه‌که‌ لای ئێمه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پیویستمان به ‌ته‌کنه‌لۆژیا و زانیاری هه‌یه‌. به‌رهه‌مهینانی شیر که‌ جوتیارانمان له‌سه‌رشێوه‌ی نوی که‌م زانیاریان هه‌یه ‌له‌به‌ده‌ست هێنانی ته‌کنۆلۆژیای نوێدا. ئیمه‌ ده‌مانه‌وی له‌ ریگای ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ به‌ده‌ست بهێنین . ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌وه‌ی به‌خۆی داوه‌، که‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌ خورده‌مه‌نیه‌کان به‌رهه‌م بهینێت و به‌رهه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌هێنیت.
کوردستان ناوچه‌یه‌که‌ له‌ عێراق که‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌وه، ‌ئیسرئیل هیج په‌یوه‌ندێکی دیبلۆماسی یا بازرگانی نیه ‌له‌گه‌ڵ کورد. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هانی کۆمپانیاکانی نادات که له‌کوردستان ‌پرۆژه‌ بکه‌ن که‌ وای بۆ ده‌چی ناوچه‌یه‌کی هه‌ستیاره‌ له‌ باره‌ی (جیوپۆلتیکیه‌وه‌). بارودۆخ له‌عێراق تاکو ئیستا له ‌گرگرتندایه‌،کوردستان به‌خۆی په‌یوه‌ندی باش نیه ‌له‌گه‌ل تورکیا و ‌په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئیران به‌هه‌مان شیوه‌باش نییه‌.


دینۆ دانیال
له‌ عیبریه‌وه‌وه‌ری گیراوته‌ سه‌رزمانی کوردی
www.ynet.co.il
21.02.13
ئیسرائیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە