جەمال حسەین : گۆڕان 4 كوورسى زیاتر ناهێنێت ، مەلابەختیار : هەرخۆم بەتەنها لەسلێمانى 200000 ئەندامم هەیە !!! ئەم پێشبینیانەبوون یەكێتیان بەشوودا !
Saturday, 08/08/2009, 12:00
سەرەتاى ووتارەكەم بە هۆنراوەیەكى پیرەمێردى نەمر دەست پێدەكەم كە ئەوزاتە گەورە و ناودارە فەرموویەتى :
بانگمان تەواو كرد جەماعەت بەسترا بۆ ئیمامەتى كوێرێك پێش خرا بیست مەلاى چاو ساغ لەوێ وەستاوە ئیمام كوێر نەبێ ، نوێژ ناتەواوە هەرماڵى خوایە شێواوە بێ خێو مەشهوورە فیكە بەبراى بێ لێو توخوا لێى گەڕێ لەئیمانى كوورد هەر بۆ ئەوەیە بڵێن نوێژمان كرد خوێنەرە خۆشەویستەكان ئەگەر لەناوەرۆكى ئەو هۆنراوەیە بكۆڵینەوەو شى بكەینەوە ڕێك لەگەڵ قەد و باڵاى جەمال و مەلابەختیار دێتەوە كەئەو بەناو مەلایە و ئەمیش كۆنە ئیسلامیى وخەڵوەتچییەكى ڕێبازەكەى ئەبوو عەوڵاى قەسرێیە ئەوەى تۆزێك بەئاگا بێت لە دنیاى ڕاگەیاندن و عەولەمەو ئەنتەرنێت یاخوود بڵێین لەسەدەى 21 دا بژى مەلا بەختیار و جەمالى كۆنە نەهزە باش ئەناسێت ئەم دووزاتە كەئەم پیاوى ئەوەو ئەویش ئاغاى ئەمە پێكەوەو بە دووقۆڵى یەكێتیى و مامیان بەسیغە بەشوودا ، هەموومان نەتائیجى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كووردستانمان بینى دەركەوت كە (مام و ینك) چۆن پۆرتیان شكا ، تەنانەت زووڕنا ژەنەكانیشیان ناتوانن بیان هێننەوە مایە .
لیستى كەرە دێزى پارتى و یەكێتى بەهەردووكیان كەزۆرینەى هى پارتییە 59 كوورسى بەهەزار ئەم لاولا و فرت و فێڵ بەدەست هێنا ، لیستى گۆڕان 25 كوورسى ئەگەر ئەم دووانە كۆبكەیتەوە ئەكاتە (84) كوورسى واتە ئەگەر گۆڕان لەیەكێتى جیانەبونایەتەوە بە پارتى و یەكێتى 84 كوورسییان بەدەست ئەهێنا ئەم 84 كوورسیە دابەشى 2 ى بكە ئەكاتە 42 بۆ هەریەك لەپارتى و یەكێتى ئەم (42) ەى یەكێتى 25 ى گۆڕانى لێدەربكە ئەمێنێتەوە (17) كوورسى بەتەنها بۆ یەكێتى ، بەڵێ یەكێتى بەتەنێ 17 كوورسى بەدەست هێناوە ئەم هاوكێشە ماتماتیكیە زۆر دەقیقەو حسابێكى بیركارى ڕاست و درووستە 17 كوورسى جەلالیەكان بەهەزار حاڵ هێنایان ئەم حەیاچوونەش بەشێكى گەورەى لەئەستۆى مەلابەختیارى كۆنە ئاشى ڕێكخراوەكانە كەووتبوى بەمامى خۆى هەرخۆم بەتەنها لەسلێمانى 200000 ئەندامم هەیە و سلێمانى لەڕووى جەماوەرییەوە تاپۆى خۆمانە بەڵێ بەڵێ هى خۆتانە ئەوەنەبوو وابوو !!!! هەرچى جەمالى نەهزەشە پێشبیینیەكانى ڕاست دەرنەچوو كەلەبیناى ڕێكخراوەكان بە مەلا بێتحانى ووتبو جەماعەتى ووشە 4 كوورسى زیاتر بەدەست ناهێنن ئەدى ئێستا جەمالى ئیعلامیى و خاوەن سەقافەت دەڵێى چى ؟؟؟ وائەزانیت ئەمەش خەڵك دەركردنە بانگى كەیت بۆ ژوورەكەى خۆت و ئیزنیان بدەى ئەو تاوانانە هەر زەڕبەى لەتەلەفزیۆنەكەتان نەداوە بەڵكوو زەڕبەى لەنفووسى یەكێتى و قاعیدەى حزبۆكەكەشتان داوە چوونكە ئەوانە كەس و كارییان هەیەو لەتۆڵەى ئەو ڕەفتارە ناشرینەتاندا دەنگ نادەن بەلیستى عەزیز وەیسى و كەرى دێز .. جەنابى مودیرى (BMW X6) ئێستا ئێمە لەتۆو مەلا بێتحان و ئازادى علووج و بەهێزى حشكع ئەپرسین ڕووتان دێت بەسلێمانیدا گووزەر بكەن خۆ بینیتان سلێمانى چۆن لێتان ڕاپەڕى تۆڵەى بەروو دواى لێكردنەوە هەقى خۆى بوو واى بەسەر هێنان پخۆن دەردتان بێت چاوەڕێ ى ڕۆژى ڕەشتر بكەن بۆ خۆتان و مام و حیزبەكەشتان كوورد ووتەنى ڕۆژان ڕۆژى لەدووایە و تۆڵە چەند بەسەبر بێت ئەمما بەزەبر ئەبێت پێشكەشتان بێت ئەم دۆڕانە لەكۆتایشدا یەك پێشنیار ئەخەمە بەردەمى جەمالى نەهزە ئەگەر بەقسەم بكات با ئەم ووتارەى كوردستان پۆست لەبەرنامەى چاپەمەنییەكاندا دابەزێنێ بۆ ئەوەى خەڵك حەقیقەت و ماهیەتى ئێوەى بۆ دەركەوێت ئەوسا لەوانەیە خەڵكى بڵێت ئەى ئافەرم خۆیان دانیان نا بە غەڵەت و دۆڕانى خۆیاندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست