کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعوود بارزانی جارێکی تر که‌وته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی درۆ

Saturday, 17/11/2012, 12:00




مه‌سعود بارزانی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی رووداوه‌كانی دوێنێی شاری دوزخورماتو ده‌كات و داواش له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ئامادەباشی تەواویان هەبێت لەبەرامبەر هەر دەستدرێژی و كردارێكی دوژمنكارانە  ده‌ڵێت:
" ... هەرێمی كوردستان ئامادەباشی تەواوی هەیە بۆ روبەروبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بۆ بەرگریكردن لە خاك و گشت هاوڵاتیانمان. لەهەمان كاتدا داوا لە پێشمەرگە ئازیزەکانیش دەکەم، كە وێڕای دان بە خۆداگرتن بەرامبەر بە كردەوە ئیستفزازییەكان، ئامادەباشی تەواویان هەبێت لەبەرامبەر هەر دەستدرێژی و كردارێكی دوژمنكارانە، بۆ ئەم مەبەستە داوام لە وەزارەتی پێشمەرگە كردوە هەمو ئامادەكارییەكی پێویست وەربگرێت."

سه‌یری ئه‌م کۆمیۆدیایه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌خه‌ڵکی کوردستانی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت و خه‌ته‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ ، ئه‌ی بۆ داوا ناکه‌یت جێگری مالیکی، که‌ ڕۆژ نوری شاوه‌یسه‌ و هوشیار زێباری که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌ و بابه‌کر زێباری که‌ سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراقه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌ کۆیله‌کانتان  له‌ حکومه‌تی عێراق له‌ به‌غداد بگه‌ڕێنه‌وه‌؟
دیاره‌ ئه‌م هه‌موو قسه‌ به‌تاڵ و گاڵته‌کردن به‌ عه‌قڵی کورد و  خۆگیڤ کردنه‌وه‌یه‌ هه‌مووی درۆیه‌ و ته‌نها شانۆگه‌ریه‌ و ده‌ته‌وێت بێزاری و توڕه‌وونی خه‌ڵکی کوردستان کپ که‌یته‌وه‌ و ڕێڕه‌وی توڕه‌بوونیان به‌ ئاراسته‌یه‌کی تردا به‌ریت!
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کلپه‌ ده‌سێنێت و مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ باکوور دروست بووه‌ و ترس و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ حکومه‌تی تورکیای فاشیست دروست کردووه‌ و خه‌ڵکی باشووریش له‌ هاوکاری یارمه‌تی دانی باکوور و ڕۆژئاوادان دژ به‌ تورکیای فاشیست.
ئاله‌م کاته‌دا له‌ ژێرداوای تورکیادا، وه‌ک نۆکه‌رێک و خزمه‌تکاری دوژمنانی کورد که‌وتوویته‌ دروستکردنی دوژمنی وه‌همی  ترس و تۆقاندن، هه‌تا خه‌ڵکی باشوور له‌ یارمه‌تی و پاڵپشتی کورده‌کانی باکوور و ڕۆژئاوا بخه‌یت و سه‌رقاڵیان بکه‌یت به‌ به‌غداوه‌...
ئه‌مڕۆ مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ هه‌موو کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی تورکیایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی‌ نه‌ک عێراق، سه‌رکه‌وتنی کورد له‌ تورکیادا زامنی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی کورده‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی تردا .
بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستانی باشوور به‌ درۆکانی هه‌ر دوو بنه‌ماڵی بارزانی و تاڵه‌بانی باوه‌ڕ نه‌که‌ن و خۆیان نه‌که‌نه‌ سووته‌مه‌نی شه‌ڕی نه‌وت و پاره‌ و ده‌سته‌ڵات ...
شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ حوکمه‌تی عێراق،  شه‌ڕکردنه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و زامنکردنی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانی باشوور له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و چه‌ته‌کانیانه‌وه‌یه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هاوکاری و یارمه‌تیدانی کوردستانی باکوور له‌دژی تورکیای فاشیست یارمه‌تیده‌ری سه‌رکه‌وتنی کورده‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.
پێویسته‌ خه‌ڵکی کوردستانی باشوور نه‌که‌وێته‌ ژێرکاریگه‌ری درۆکانی مه‌سعوود و جه‌لال هه‌ر ئێوه‌ جارێکی تر ده‌بنه‌وه‌ به‌ سووته‌مه‌نی و قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی شاخ که‌ ئێستا له‌ ده‌سته‌ڵاتدان پارێزگانی له‌ موڵک و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌کانیان بکه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە