کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وا بڕیار بوو له شاری هه‌ولێر کۆنفرانسێک ببه‌سترێ به‌ناوی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر پارت و ڕێکخراوێکی ناوی کوردی له خۆی ناوه به‌ژداری بکات له‌و کۆنفرانسه‌دا ئه‌وه‌ش به سه‌رپه‌رشتی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت ئه‌وه‌ی جێگای گومانه ڕێگای به‌شداری کردنی لێ بگیرێت پارتی کرێکارانی کوردستانه که له سه‌رتاسه‌ری کوردستان دا وه‌ک دۆست یان کلک و پاشکۆی پارتی و یه‌کێتی نه‌ژمێردراوه هه‌رچه‌نده په‌که‌که‌ش به‌هۆی شه‌ڕه کورد کوژیه‌کانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی دا له 1992 هه‌تا 2001 که چه‌ند جارێک ئه‌و شه‌ره بووه جارجاره‌ش بۆته هاوپه‌یمانی لایه‌ک له دژی لایه‌که‌ی تر خراپترین مێژووی کار و خه‌باتی په‌که‌که‌یه جیا له کوژرانی هه‌زاران کوردی چه‌وساوه‌ی بێ ماف و بێ ئازادی باشووری کوردستان به‌ڵام هه‌زاران کادیر و گه‌ریلای به ئه‌زموون و شاره‌زای پهکهش کوژراون،به‌هه‌زارانیش هه‌ڵاتن و ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌یان جێ هێشتووه مه‌به‌ست له هه‌ڵاتوان عوسمان ئۆجه‌لان و سه‌رانی هاوشێوه‌ی نیه که ئێستا له‌باشووری کوردستان دا پارت و ڕێکخراوه‌ی خاوه‌ن ناوی بێ ناوه‌ڕۆکیان له خۆیان ناوه به‌ڵکوو ئهوکادیر و گه‌ریلا هه‌ره باشانه‌یه که به‌نیه‌ت و بیر و هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان هاتبوونه ناو ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێگای به‌شداری کردنی په‌که‌که‌ش بدرێت دانانی مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئه‌ویش چه‌ک دانان و چۆک دادانه بۆسه‌رانی تورک ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ش ئه‌ومه‌رجه په‌سه‌ند بکات ده‌بێته ڕه‌مزی ڕیسوای وشه‌رمه‌زاری له باکوری کوردستان دا به‌تایبه‌تی چونکه ئه‌و مه‌رجه ڕه‌وایی پێدانه به زمانی ئاگر و ئاسن و توانه‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن سه‌رانی تورکه‌وه باشترین بیر و هه‌ڵوێست و کاری نه‌ته‌وه‌یی په‌که‌که ئه‌وه‌یه وه‌ک پێشوویان که‌لێن و بۆشایی و به‌هانه نه‌ده‌نه ده‌ستی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی بۆ شه‌ڕی کورد کوژانه‌ی داهاتوو له‌کاتی پێویست دا باشووری کوردستان به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی برا کوژی نه‌بێته‌وه. چونکه پارتی و یه‌کێتی ته‌نیا ئاغا و کوێخان به‌سه‌ر باشووری کوردستانه‌وه نه‌ک ئاغایه‌تی و کوێخایه‌تی کردن به‌سه‌ر پارچه‌کانی تری کوردستانه‌وه بکه‌ن هه‌رچه‌نده سه‌رانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب که خۆشیان ڕاسته‌وخۆ به‌شدار نه‌بن مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێن چونکه وه‌کو کورد ده‌ڵێت: فێرکه‌ران یان فێریان مه‌که، یان بێ دڵیان مه‌که! ئه‌وه‌تا ڕژێمی ئێران ته‌نیا به پارچه پارچه کردن و بێ کاریگه‌رکردن و تێک به‌ردانی کۆمه‌ڵه و دێموکراتیشه‌وه نه‌وه‌ستاوه سه‌ره‌ڕای ڕه‌شه کوژ کردنی سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگریان له‌باشووری کوردستان دا کۆمه‌ڵه و دێموکرات له‌مێژه شه‌ڕی چه‌کدارانه‌یان ڕاگرتووه ئه‌وه‌ش وه‌کو مه‌رجی مانه‌وه‌یان له باشووری کوردستان دا، سه‌یر له‌وه دایه ئه‌و هه‌موو جۆره پارت و ڕێکخراوانه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته گه‌ر و ناوچه گه‌ر و تیره و هۆز و خێڵ گه‌رو عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و سوریاین نیو ئه‌وه‌نده‌ش نه‌ته‌وه‌یی نین و له‌به‌ر خۆ خۆریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رانی خۆ سه‌پێن و پاوه‌ن خوازی ده‌سه‌ڵاتدار ئاگایان له‌داگیرکه‌ر و کێشه‌ی گه‌له‌که‌شیان نه‌ماوه وه‌ک ئه‌وه وایه که ئه‌وانه خاوه‌نی کێشه‌یه‌ک نه‌بن له‌گه‌ڵ داگیر که‌رانی کوردستان دا که ناوی کێشه‌ی گه‌ل و وڵاتێکی داگیر و دابه‌شکراو و به‌زۆر لکێندراوه به تورکیا و سوریا و عێراق و ئێرانه‌وه، که ناوی کورد و کوردستانه که‌واته بۆچی ئه‌و کۆنفرانسه، کۆنفرانسی چه‌واشه‌کاری نه‌ته‌وه‌یی نیه یان زیاتر سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان و ڕه‌تاندن و خه‌ساندنی ئازادی خوازانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه کۆنفرانسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پارته پارچه پارچه کراوه و وێکچوانهش بوایه ده‌کرا بڵێین کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو پارت و ڕێکخراوه هاوشێوه و وێکچووه وه‌ک چه‌ند کۆمه‌ڵه و چه‌ند دێموکرات و چه‌ند هاوشێوه‌ی وێکچووی تریش له چه‌واشه کردن و به‌لاڕێدا بردنی کوردایه‌تی نه‌بێت هیچی تر نه‌بووه و هیچی تریش نیه! ئه‌گه‌ر چی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه کاریگه‌ری وایان نه‌ماوه له‌سه‌ر کورد و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی داگیر که‌ران به‌ڵام هیچ دوور نیه سه‌رانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس مه‌رجی یه‌که‌میان له‌و کۆنفرانسه‌دا ڕه‌تاندنی کوردانی هه‌رسێ پارچه‌ی کوردستان بێت که له‌باشووری کوردستان دا نیشته جێن ئه‌وه‌ی ئه‌رکی گه‌لی باشووری کوردستان و تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ک ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ئاینی هاوکاری و پاراستنی کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستانه که له‌باشووری کوردستان دا نیشته جێن. له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانیش دا ئه‌وه‌ی وه‌کو مرۆڤ، ڕێزی مرۆڤ و ماف و ئازادیه‌کانی بۆ دانه‌ندراوه له پێشه‌وه‌ی گه‌لانی بن ده‌ست گه‌لی کورد بووه چونکه سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی به تایبه‌تی و پارت و ڕێکخراوه‌ی تر به‌گشتی نه‌ک له کوردستان دا به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رکوێیه‌ک بۆیان کرابێت و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت کاریان ڕه‌تاندن و خه‌ساندنی کوردانی ئازادی خواز بووه، ئه‌وه‌ش به پێودانگی نه‌ته‌وه‌یی کار و کرده‌وه‌ی هێزی داگیرکه‌ری بێگانه‌ی خوێن تاڵه له دژی گه‌لی ژێر ده‌ست و ئازادی خوازانی ده‌یکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست