ئه‌رێ هۆ ڕێکخراوه کۆیله‌کانی ژنان ....ژنێک ده‌ستدرێژی سێکسی کراوه‌ته سه‌ری
Thursday, 25/03/2010, 12:00
ئه‌و هه‌واڵه‌ی یه‌ک دوو ڕۆژێکه بڵاوبۆته‌وه،ده‌ستدرێژی سێکسی کراوه‌ته سه‌ر ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک،له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه،تووشی شۆکی کردم.ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه له باکورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ڕووی بدایه زۆر ئاسایی بوو،چونکه ده‌مانزانی له‌لایه‌ن دووژمنه‌وه ئه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر کراوه.ئه‌وه‌ی کاره‌ساتبارو چه‌رگ بڕه ئه‌وه‌یه ،ئه‌م که‌سانه هه‌ر کوردن،سه‌ر به حزبێکی ده‌سته‌ڵاتدارن.حزبه‌که‌ی ئه‌م که‌سه بێ مۆڕاڵانه،ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بۆ ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌کارده‌هێنا،هه‌ر ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حزبه‌ن ئێستا سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌که‌ن،ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ک.ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی سورکردبۆیهوه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و به‌شان و باڵی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ڵی ده‌دا له‌م کاره‌ساته بێده‌نگه.جێگه‌ی داخه که تا ئێستا هیچ ژنێکیش ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕیوه،ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕیوه وداوای دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌یان نه‌کردووه،له کاتێکدا چه‌نده‌ها ژنی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیرمان هه‌یه،که هه‌ریه‌که‌یان قسه ده‌که‌ن و باسی مافی ژن ده‌که‌ن،قسه‌کانیان زۆر له خۆیان گه‌وره‌تره،به‌ڵام له ئاستی ئه‌و سوکایه‌تییه‌ی که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت بێده‌نگ ده‌بن.نازانم ئه‌م هه‌موو رێکخراوه کۆیلهبوانهی ژنانه‌مان بۆچییه؟ هه‌ر یه‌که‌یان دنیایه‌ک بودجه له پاره‌ی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌به‌ن،خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن.هه‌ر جاره‌وه به‌شکڵ و شێوه‌یه‌ک بهرپرهسهکانیان ده‌بینین دێنه سه‌رته‌له‌فزیۆن و خۆیان به خه‌مخۆری ژنان داده‌نێن.به پێدانی پاره‌وه ده‌رخستنیان له تیڤییه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک کۆیله کراون،نه‌توانن فزه‌یان لێوه‌بێت له ئاستی ئه‌م بێویژدانییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ژنێک ده‌کرێت،ئه‌گه‌ر بێت و فزه بکه‌ن ،فزه‌یان له بنا ده‌بڕن.پێمانڵێن ئێوه نه‌بوونتان باشتر نییه له بوونتان؟ئێوه‌ی هه‌ژار ئێوه‌ی چه‌وساوه ئێوه‌ی کۆیله کراو له ژێر ده‌سته‌ڵاتێکی ڕزیو.ئێوه شه‌رم له خۆتان ناکه‌ن باسی کێشه‌ی ژنان ده‌که‌ن؟له کاتێکدا هه‌ریه‌که‌تان په‌رژو بڵاو کار بۆ لاوازکردنی هاوڕه‌گه‌زه‌کانتان ده‌که‌ن.خۆتان له‌سه‌ر حسابی هاوڕه‌گه‌زه‌کانتان ده‌به‌نه پێشه‌وه.ئێوه‌ی چاوبرسی ،ئێوه‌ی مردوو بۆ ده‌سته‌ڵات،هاتوون سه‌رشانی ژنتان هێنده‌ی تر قورسکردووه.خۆتان به‌نوێنه‌ری ژنانی چه‌وساوه ده‌زانن له کاتێکدا خۆتان زۆرتر له‌وان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه له پێناوی کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی که به‌ده‌ستی بهێنن.ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی من پێتان ده‌ڵێم وانییه،وه‌رن یه‌کبگرن و بووه‌ستنه‌وه دژی سوکایه‌تی کردن به‌ژنان وبازرگانی کردن به‌ژنانه‌وه له‌سه‌رده‌ستی ده‌سته‌ڵاتێک که هه‌ریه‌کیان باندی سێکسی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.وه‌رن یه‌ک ده‌ست پشتگیری له‌و ژنانه بکه‌ن و داوای مافی ئه‌و ژنانه بکه‌ن که ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ریان.وه‌رن ڕێگه له یاری کردن به ژنانه‌وه بگرن که له نێوان خۆیاندا ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌که‌ن،تا ته‌واو لێی دڵنیا ده‌بن که به‌که‌ڵکی بانده‌که‌یان دێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێی ده‌که‌ن.ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستاندا به‌سه‌ر ژناندا دێت،له هه‌ره ده‌وڵه‌ته دواکه‌وتووه‌کانیش به‌وشێوه‌یه.ئه‌گه‌ر هه‌واڵی ئه‌م ژنه به‌وشێوه‌یه بڵاوکرایه‌وه بۆ به‌رچاوی خه‌ڵک،ئه‌ی چی له‌و ژنانه‌ی تر ده‌که‌یت که ئێستا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه که‌وتونه‌ته به‌ر ڕه‌حمه‌تی ئه‌و بێ مۆڕاڵانهوه،ئه‌وانه چۆن ڕزگارده‌که‌ن؟له کاتێکدا ته‌نانه‌ت نا‌وێرن لێشیان نزیک ببنه‌وه.دڵنیا بن ئه‌وه‌ی که بڵاوکراوه‌ته‌وه ته‌نیا نمونه‌یه‌کی زۆر بچوکه،زۆر شتی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه که پێمان ده‌گات به‌ڵام هیچ که‌سێک ناتوانێت لێیان نزیک بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست