کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستخۆش نەبەز گۆران، تۆش سەلماندتەوە كوردستانپۆست كەمینبەرى ڕاستگۆیى .

Monday, 23/11/2009, 12:00


بۆجارێكى تر سایتى كوردستانپۆست سەلماندیەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و حەقبێژیە بۆ جارێكى تر بەڕاگەیاندن و قەڵەم بەدەستە چەواشەكارەكانى دەسەڵاتى گووتەوە ئەوە منم سەكۆى ئازادى و دیموكراسى و دێم یەك بەیەك لاپەڕەى دزى و كارەقێزەون و نەشیاوەكانتان هەڵئەدەمەوە ئەوە منم دروشمى ڕەخنە توند بەچەكوشم هەڵگرتوەو دێم تووند ئەكێشم بەهەگبەى یەك بەیەكتاندا چونكە هەرمن و قەڵەمە ئازاو بوێرەكانى منن ئەزانین ڕابردوو و فایل و خیانەتەكانتان چەندە ناشیرین و شەرمەزارانەیە بەرامبەر بەو میللەتە و چى تێدایە لەمبارەوە ، ئەمجارەیان نووسەرە ڕۆژنامەنووسە گەنجە بەجورئەتە بلیمتەكە هاتووە بەكوردستانپۆست ئەڵێ تۆ مینبەرى ڕاستگۆیى و ئەوەى تۆ لەڕابردوو گووتووتە هەمووى بەزیادەوە وەك خۆى تەواوە و ئێستاش زۆرى ماوە ئەوە دڵۆپێكە لەدەریا مەزنە بێ وێنەكەى گەندەڵیان ، دەمێكە كوردستانپۆست چركاندوویەتى بەگوێیى هەمووماندا كەمحەمەدخۆشناو و باقى شەریكە دزەكانى ترى یەكێتى چەندە دز و گەندەڵن چۆن وەك مۆرانە بەربوونەتە بردنى سەروەت و سامانى یەكێتى و ئەو میللەتە . لەولاشەوە ڕۆژنامەنووسە زەلیلە دەم چەوركراوەكانى دەسەڵات و یەكێتى پاكانەیان ئەكرد و ئەیان ووت ئەوە خێرە هەر حەمەخۆشناو دزە ؟ ئەگەر دەستێك نەبێ لەپشتى ئەم نووسینانەى كوردستانپۆستەوە ؟ ئێستاش ئێمە حەقى خۆمانە وەك خوێنەرێكى سەرسەختى كوردستانپۆست بەو ڕۆژنامەنووسە زەلیل و ڕیسوایانەى یەكێتى و دەسەڵات بڵێین كەڕاستەوخۆ بۆ دەسكەوتنى بڕێك پارە پاكانەیان بۆ گەورە دزەكانى یەكێتى ئەكرد و ئەڵێین خێرە دكتۆرێك ئەو هەموو دزى و سامانەى میللەت و یەكێتى و كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە بەرێ و بدزێ ئەگەر ڕاستەوخۆ بنەماڵەى كوردفرۆشى تاڵەبانى لەپشتى نەبن و شەریك و دزى پۆشى نەبن ؟.
ئەوەتا لەدوا ژمارەى گۆڤارى جیهان واتا ژمارە 22 ى بەروارى 15 / 11 / 2009 گۆڤارەكە پاڵپشت بەڕاپۆرتێكى دوور و درێژى دیوانى چاودێرى دارایى پەردەى لەسەر گەندەڵیەكانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە هەڵماڵیوە كەئەوكاتەى دكتۆرمحەمەدخۆشناو سەرۆكى دەزگاكە بووە چۆن تەنها لەماوەى ساڵێكدا بەسەدان ملیۆن دیناریان بردووە ؟ ، ئێستا من لەئێوە ئەپرسم خوێنەرانى كوردستانپۆست كێ مینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانە و كێن ئەو دەزگا و میدیا و سایت و ڕۆژنامانەش كەخۆڵ ئەكەنە چاوى ئەو میللەتەوە و چۆن ئەو بەرپرسە دز و گەندەڵانەمان لێ ئەكەن بەشەریفى مەككە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە