کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشه‌کانی یه‌کێتی له‌کوێ ده‌وه‌ستێ !!؟

Monday, 23/02/2009, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌ ململانێکانی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چر بۆته‌وه‌ ،‌ به‌ڵام وه‌ک هه‌واڵ ، نه‌وه‌ک لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندن . هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ خه‌ڵک ئازاره‌کانی خۆی تیا نابینێته‌وه‌ ، وه‌ترس بونی نوسه‌ر له‌ تۆمه‌تی لایه‌نگیری ، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ریه‌ک له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌رپرسه‌ سیاسیه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌ئارادایه‌ ، که‌ ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌کانیان له‌ سیناریۆ ده‌چێت .
به‌ڵام ناکرێت ئه‌م ڕوداوانه‌ به‌ بچوک سه‌یر بکه‌ین ،چونکه‌ کاریگه‌ری له‌ روداوو هاوکیشه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان هه‌یه‌ ،بۆیه‌ به‌گرنگی ده‌زانم هه‌ندێ تێبینی به‌پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی تاکاتی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ئارادیه‌ ، ده‌رببڕم ،که‌مه‌رج نیه‌ بتوانێت راستیه‌کان بپێکێ ، به‌ڵام هه‌قه‌ ‌ڕاشکاوانه‌ تێبینیه‌کان ده‌رببڕین و ترسه‌کان فڕێ بده‌ین ،که‌ چ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌کرێت .
ئه‌م ململانێێه‌ ی نێو یه‌کێتی به‌شێکی بۆ هه‌یکه‌لی دروست بونی یه‌کێتی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندام و به‌رپرسانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،که‌ دیارده‌ی بنه‌ماڵه‌ ، چه‌ند ساڵێکه‌ له‌نێو یه‌کێتی ره‌گ دا ده‌کوتێ و زۆرینه‌ی شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کانیان داگیرده‌کات ،که‌وه‌ک ناو پارتی نا‌توانێت بڕ بکات به‌ڵکو روبه‌روی فشار ده‌بێته‌وه‌ . دواتر ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک ، کاریگه‌ری دۆرانه‌ سیاسیه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر پارتی ، پاوانخوازی و بریاردانی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسازه‌کانی یه‌کێتی به‌ ده‌ست دیکتاتۆره‌ میانڕه‌و مۆدێرنه‌که‌ی یه‌کێتی (تاله‌بانی) ،شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دوای تاڵه‌بانی ، به‌هێز بونی کوتله‌ و کوتله‌کاری ، لاوازبونی پێگه‌ی یه‌کێتی له‌ناو خه‌لک و خۆیان ، کۆنترۆلی ده‌سه‌لات ودارایی به‌ده‌ست گروپی خه‌تی گشتیه‌وه‌ .... له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ کێشه‌ ، که‌که‌وته‌ ناو حزب و رێکخراو، ئاسته‌مه‌ ڕێچکه‌ی سروشتی خۆی وه‌ربگرێته‌وه‌ .
ئه‌و ململانێیه‌ نوێیه‌ی که‌له‌ 5 سالی رابردوه‌وه‌ که‌ به‌شیوازی جۆراو جۆر ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ (نه‌وشیروان و کۆسره‌ت) له‌گه‌ل (تاڵه‌بانی) ،وه‌ک دوباره‌ بونه‌وه‌ی مێژوو له‌ ململانێی 64 ی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی) له‌گه‌ل مه‌لامسته‌فا ده‌چێت .به‌لام به‌ هاوکێشه‌ی نوێ ، وه‌ک ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌نته‌ری روداوه ‌ ، له‌ بڕی شاخ ،له‌ شارو ده‌سه‌لاتن ، ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌ڵک ،دژی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ تاله‌بانی و بارزانی ، سه‌رده‌می جیهانگیری و زالبونی میدیا به‌سه‌ر هه‌موو کونج وکه‌له‌به‌رێکی جیهان .سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌نگیه‌ سیاسیه‌که‌ی ، له‌ به‌کارهێنانی چه‌ک ، باجه‌که‌ی قورس ب‌که‌وێته‌وه‌ .
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ، ناکرێت تاڵه‌بانی و گروپه‌که‌ی نه‌بینین که‌ ره‌های مادی و ده‌سه‌لاتی له‌به‌رده‌سته‌ ، وه‌ ئه‌زمونی زیاتر له‌ ململانێی سیاسی و سوپایه‌ک له‌ خه‌لکی هه‌مه‌ جۆر ی ‌هه‌لپه‌رست و مشه‌خور تا خه‌لکانێکی پاک، پاڵپشتی بارزانی و حزبه‌که‌ی بۆ تاله‌بانی ....

وه‌ ‌دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 5 به‌رپرسی به‌رزی یه‌کێتی ، سه‌ره‌نجام ڕیکه‌وتنێک راگه‌یانرا ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ باڵی تاڵه‌بانی ،له‌راگه‌یاندنی یه‌کێتیه‌وه‌ که‌به‌ده‌ستیوه‌تی ، دانی پێدانه‌ناوه‌ ، به‌لکو به‌شێوه‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌یان داڕشت که‌ داخوازیه‌کان بۆ ‌ پته‌و کردنی پڕۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانیه‌ .
وه‌ راگه‌یاندنه‌ 11 خاله‌که‌ی (کۆسره‌ت ره‌سول ، عوسمانی حاجی مه‌حمود، مسته‌فا ی سه‌ید قادر ، سه‌رجه‌می بۆ تۆکمه‌ و ڕیکخراوبونی یه‌کێتیه‌ ، نه‌وه‌ک ئازاره‌ گه‌وره‌کانی خه‌ڵک ، ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ ئه‌و وێنه‌یه‌مان له‌به‌رچاو بێت که‌هه‌ردوباڵ (نه‌وشیروان و کۆسره‌ت) نایه‌نه‌وێت گۆرانێکی ڕیشه‌یی له‌ ئازاره‌کانی خه‌لک بکه‌نه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی خۆیان.
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خاله‌کان بۆ ئالۆگۆرکردنی پله‌ سیاسی و ئیداریه‌کانی ناو یه‌کێتی و حکومه‌ت بێت که له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ‌به‌ ده‌ست باڵی تاله‌بانیه‌ ، ئایا ئه‌و باله‌ ی که‌ کۆنترۆلی دارایی ، راگه‌یاندن ، ڕێکخستن ، ڕیکخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان کردوه‌ ئاماده‌یه‌ بێ کێشه‌ و به‌فشارێک ده‌ست به‌رداری لوتکه‌ی گۆرانی خۆی بێت ؟ ئاخر کێشه‌ هه‌ر گۆڕینی 5 به‌رپرسی باڵای تاڵه‌بانی نیه‌ ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌زاران کادیرو ئه‌ندام ، جێ پێی له‌ق و پێگه‌کان ئاڵۆگۆری به‌سه‌را دێت . بۆیه‌ به‌دلنیایه‌وه‌ لۆبی تاله‌بانی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژ به‌و ڕیکه‌وتنه‌ وه‌کێشه‌ شی بۆ دروست ده‌کات .
یه‌کێک له‌به‌نده‌کانی تری ده‌بێت هه‌موو مه‌سه‌له‌کان به‌پێ ی په‌یره‌و پڕۆگرامی یه‌کێتی ره‌فتار بکرێت ؟ تۆ بڵیی تاڵه‌بانی په‌یره‌و پڕۆگرام له‌ بڕیاره‌ گرنگه‌کانی یه‌کێتی و کورد بزانێت ؟ ئاخر ئه‌و 60 ساله‌ شه‌ری ده‌سه‌لات و فێره‌ بڕیاردان بێ ئاسته‌م بو له‌ناو حزبه‌که‌ی ، وه‌وه‌ک دیکتاتۆرێکی مۆدرنیش مامه‌له‌ی کردوه‌ ، ئێستا به‌پێی ده‌نگدان و بریاری مه‌کته‌ب سیاسی مامه‌له‌ ده‌کات!!؟ ، بروام وایه‌ چه‌نده‌ جیوه‌ ده‌گیرێت تاڵه‌بانیش هه‌ر به‌و ئاسته‌ له‌و خاله‌ ده‌گیرێت .
وه‌به‌رده‌وام ئه‌و بریار ورێکه‌وتنامانه‌ی ‌ئیمزا ده‌کرێت ، به‌ڵام که‌ ده‌چێته‌ ‌بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ ، به‌پێی بارودۆخ سیاسی و هێز ،ئالۆگۆری به‌سه‌را دێت ، ئاخر هه‌ر ئه‌و گروپه‌ (ئیمزا) 5 سال له‌مه‌وبه‌ر به‌هێزیکی زیاتره‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان ، تاله‌بانی وه‌ک ئێستا به‌هه‌مو مه‌رجه‌کانیان رازی بوو ، تا خۆی گرته‌وه‌ ، ئیتر که‌وته‌ لێدان و په‌رته‌وازه‌کردن و لاوازکردنیان . وه‌ڕیکه‌وتنه‌ جیهانیه‌کانیش زۆر جار هه‌مان ئاراسته‌ وه‌رده‌گرێت ، بۆ نمونه‌ ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل 16 ساله‌ نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵیم ململانێی هه‌ر باڵێک له‌گه‌ل تاڵه‌بانی و سنورداننان بۆ ئه‌و دیکتاتۆریه‌ میانڕه‌و مۆدێرنه تاله‌بانی دابنێ به‌ خالێکی پۆزه‌تیف ده‌بینم له‌ لاوازکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌کوردستان که‌ واڕێچکه‌ی هاوشێوه‌ی خه‌لیجی له‌ ئال سه‌باح و فه‌یسه‌ل...وه‌رده‌گرێت ، دواتر ئه‌زمونی ئه‌م 18 ساله‌ ده‌ری خست هێز ره‌خنه‌گره‌کانی ده‌سه‌لات ، ته‌نیا توانیومانه‌ ببینه‌ هێزی فشار و ئازاردانی لاوه‌کیان ، نه‌وه‌ک هه‌ژانیان . وه‌ئه‌م فشارو ره‌خنه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌هه‌رباڵێک بێت ، وا ده‌کات نه‌ک تاڵه‌بانی ویه‌کێتی به‌ڵکو پارتیش هه‌ست به‌وه‌ بکات که ئه‌گه‌ر‌ کاریگه‌ری راسته‌وخۆشی نه‌که‌وێته‌ سه‌ری ، ئه‌وا به‌شێوازی تر خۆی فۆرمۆله‌ ده‌کات ، وه‌ک له‌ به‌ده‌ست نه‌هێنانی ده‌نگدانی هه‌لبژاردن و به‌رفراوان بونی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وحزبی و په‌رله‌مانی وڕۆژنامه‌گه‌ری،ترس شکاندنی جه‌به‌روتی سیاسیان...
وه‌ بۆکه‌سانێک له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ململانێیه‌ بکه‌ن ، ئازاره‌کانی خۆی تیا نابینێته‌وه‌ ، وه‌ زۆر ده‌مێکه‌ قۆناخی لابردن و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌کته‌ر سیاسیه‌ 50 سالیه‌ تێکشکاوانه‌ هاتوه‌ ، که‌به‌رده‌وام له‌و هاوکێشه‌یه‌ ده‌مان سوڕێنه‌وه‌ ،‌ شۆڕش <خه‌بات و قوربانی < گفتوگۆو دانوسان < دۆران یان ئاشبه‌تالی سیاسی .
وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ، (نه‌وشیروان و کۆسره‌ت) به‌گروپه‌کانیشیانه‌وه‌ ناکرێت ، وه‌ک فریشته‌و ڕزگار که‌ر سه‌یر بکرێن وه‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌و تاوان و دۆرانه‌ سیاسیه‌کان به‌شی خۆیان له‌یه‌خه‌ نه‌ده‌ین .
وه‌ ‌ده‌ست تێکه‌لاو کردنه‌وه‌ی (کۆسره‌ت ره‌سول) وه‌ک جاری پێشوو له‌ گه‌ل تاڵه‌ بانی یان چونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ناو یه‌کێتی ، ئه‌وا بێ باوه‌ریه‌کی زۆر خراپ له‌ نێو خه‌لک و هه‌وادارانیان توش ده‌بێت ، که‌ئاسته‌مه‌ جارێکی تر خۆیان به‌و پێگه‌یه‌ی ئێستا بگرنه‌وه‌ ، چونکه‌ ئاستی هوشیاری وگه‌یاندنی په‌یام و زانیاریه‌کان ، وه‌ک 60کانی سه‌ده‌ی رابردو نیه‌ولێک نادرێته‌وه‌ . هه‌ر وه‌ک ئێستا سه‌رباری ئه‌و ناره‌زایتیه‌ به‌رفراوانه‌ی خه‌لک له‌ده‌ست تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌مانه‌ ،که‌چی به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل هه‌نگاوه‌کانیان ده‌که‌ین . به‌کورتیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ سیاسی و ئیداریه‌کانی تاڵه‌بانیه‌ که‌ یه‌کێتی به‌ره‌و پارچه‌بون و لاوازبون هه‌نگاوپێ ده‌‌بات ، که‌ ئاسته‌مه‌ له‌مه‌ودوا یه‌کێتی ڕێچکه‌ی سروستی خۆی به‌و هێزه‌ی کۆنی وه‌ربگرێته‌وه‌ ‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە