خۆپیشاندەران: با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە
Friday, 20/02/2009, 12:00
بە دروشمى با وەزیرى پەروەردە دەست لە كار بكێشێتەوە دەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایان و زانكۆ لە هەڵەبجەى شەهید لە بەرامبەر دانەمەزراندیان دەست بە مانگرتن و خۆپیشاندان دەكەن .
بڕیار وایە ڕۆژى یەك شەممە 22-2-2009 زیاتر لە 400 دەرچوى پەیمانگاى مامۆستایان و زانكۆ كە تا ئێستا دانەمەزراون,خۆپیشاندانێك بكەن لە كۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵبجەوە بۆ بەردەم نوسینگەى پەرلەمانى كوردستان پاشان بۆبەردەم بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید سەرەكیترن دروشمیان دەست لەكاركێشانەوەى وەزیرى پەروەردەیە.
سامان انوەر حەمە رەحیم بەناوى لیژنەى ڕێكخەرى خۆپیشاندانەكە ووتى: 14 ساڵ خوێندوومانە,ماوەیەى ساڵێكە چاوەڕوانى دەكەین دامانبمەزرێنن وەك مامۆستا كە حەق و مافى خۆمانە , بەڵام بە بیانووى زۆرى مامۆستا داماننامەزرێنن,لە كاتێكدا ئێمە دەزاننین چەندین قوتابخانە هەیە لە سنورى هەڵەبجەدا پێویستى بە مامۆستا هەیە,هەڵەبجە كێشەى كەمى بیناى قوتابخانەى هەیە نەك زۆرى مامۆستا,ئەوانەى دەڵێن مامۆستاى پێویست نییە ڕاست ناكەن با سەردانێكى قوتابخانەكانلاى هەڵەبجە بكەن ئەوكاتە دەزانن ئەگەر بیناى خوێندنگە هەبێت هەڵەبجە دوو هێندەى تر مامۆستاى پێویستە,سامان ووتى با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە ئەگەر كێشەى ئێمەى پێ حەل نابێت ,ئەمە دواین چالاكیمان نابێت ئەگەر داماننەمەزرێنن هەڵوێست و چالاكى ترمان دەبێت كە هەتا ئێستا هاوشێوەى نەبوبێت,جالەبەر ئەوە داواكارین كار نەگاتە ئەو حالڵەتانە چونكە ئەوە تەنهاكێشەى ئەم 400 كەسە نییە,بەڵكو كێشەى زیاتر لە چوارسەد خێزانى هەڵەبجەیە و ئەوكاتە وەزیرى پەروەردەو بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید بەرپرسیار دەبن لەسەر ئەم كێشەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست