دادوەرى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە و ناوی ئهوانهی که داوایان تۆمارکردووه
Friday, 30/01/2009, 12:00
2174 بینراوە
1) وەزیرى داد و دادوەرە بەویژدانەكان و خەڵكى ئازادیخواز، دادوەرى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە بناسن وەك خۆى!
دادوەرى دادگاى لێكۆڵینەوەى هەڵەبجەى شەهید، كە ناوى" سەلاحەدین لەتیف سادق"ە ئەم كابرایە، لە عەدالەتدا، خۆى بە حەزرەتى عومەر ناگۆڕێتەوە، بەڵام من بۆتانى ئەسەلمێنم، كە ئەم دادوەرەى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە، ئەوەى لەلاى قیمەتى نەبێت عەدالەتە، ئەوەى باوەڕى پێى نەبێت، ئازادى ڕادەربڕین و كارى ڕۆژنامەنوسییە، ئەوەى ڕقى لێى بێت ووتنى ڕاستییە، ئەم كابرایە، كە یاساى لە ژێر پێڵاوەكانی و وێنەكەى تاڵەبانى لە سەر سەرى خۆیەوە داناوە، ئیدیعاى عادلى خۆى دەكات، هەركەس ڕێگەى بكەوێتە لاى ئەم كابرایه باس هەرباسى خۆی و ئەو حوكمانەىهتی كە دەرى دەكات.
من نمونەیەكى زۆر باشتان دەخەمە بەرچاو بۆ ئەوەى ئەم كابرایە بناسن، كە چەند حاكمێكى تەسلیمبووى ئیرادەى حیزب و بەرپرسانە، هەتا ئەو ڕادەیەى فەرەیدون جوانڕۆى داواى لێكردووە بچێت لە بارەگاى لقى 12 ئیفادە لە شكاتكارەكان وەربگرێت، ئیتر نازانم جەنابى ڕۆیشتووە یان نا؟ بەڵام ئەوە دەزانم ئەگەر حاكم و محكەمەى هەڵەبجە لە بهرچاوى فەرەیدوون و جوانڕۆى و ئەمساڵى فەرەیدون سوك نەبێت و بەسوكى سەیر نەكرێت چۆن ئەو مافە بەخۆیان دەدەن و جورئەتى ئەوە دەكەن، که حاكم و مهحكەمە سەر بۆ بارەگایەكى حیزبێک دانەوێنێت و تەسلیم به ئیرادەى نەخوێندەوار و پیاوكوژێكى وەك فەرەیدون جوانڕۆى بێت؟ ئەم پرسیارەش وەزیرى داد ئەتوانێت وەڵامى بداتەوە.
نموونەیەكى تەسلیمبووى ئیرادەى ئەم حاكمە و ترسەنۆكى لەبەرپرسان ئەوەیە، که پار ساڵیش لە 26-6-2007 لەسەر دەعواى ئەكبەر ئێناخى و پێشمەرگە دێرینەكان لە پێناوى ڕازیكردنى دڵى پیاوانى بەرپرس و دەستەڵاتدارى ناوچەكە و پێشمەرگە دێرێنەكان دوو شهو دوو ڕۆژ منى زیندانى كرد، پاش 24 سەعات كە مافى خۆم بوو داوا بکهم بە كەفالهت بەربدرێم، بەڵام ئەم حاکمە گووتى دەبێت ئیجازە لە ئەكبەر ئێناخى وەربگرم، یان ئێوە بڕۆن قەناعەت بە ئەكبەر ئێناخى و پێشمەرگە دێرینەكان بكەن، ئەگەر ئەوان ڕازى بوون ئەوجا من بەفالەت ئازادتت ئەكەم، ئەوەبوو پاش 48سەعات منى ئازاد كرد، ئێستا با وەزیرى داد و دادوەرە بەڕێزەكان حوكم بدەن كەسێك لەسەر نووسین و ئازادىی بیروڕا زیندانى كرابێت چ پێوستى بە لایەنى بەرامبەر هەیە تا رەزامەندى وەربگیرێتبۆ ئهوهی بە كەفالەت ئازاد بكرێت؟ ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت حاكم سەلاح خۆى و یاساو هەیمەنەى دادگاى شكاندبێت و خستبێتیە ژێرپێى بەرپرسەكان؟ خۆ من لەسەر دزیى و گەندەڵیى و پیاوكوشتن نەگیرابووم، تا لایەنى بەرامبەر ڕازى بێت بەوەى بەكەفالەت بەربدرێم؟
لە بەروارى دادگایكردنەكەمدا لە 16-1-2008 كاتێك لە ژوورەكەى حاكم سەلاحەدین دانیشتبووین لەلایەن ڕێكخروێكى ئەمەریكی و ناوەندەى چاك و فیدراسیۆنى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى چەندین كەسایەتى ئازادیخوازە و سەرزەنشتى حاكم سەلاحەدین كرا، لەسەر زیندانى كردم، لەوەڵامدا گووتى من بیرم نایەت و شتى وانە بووە، بزانە ئەوە عوتڵەى بەسەردا هاتووە ئەگیا، ئەوە لە من ناوەشێتەوە من كەسێكى ئازادیخوازم و باوەڕم بە ڕەخنە هەیە، ئیتر خۆىئاسا كەوتە باس كردنى خۆى، بۆیە منیش لە بەرچاوى هەموونەوە، وەڵامى حاكم سەلاحەدینم دایەوە، گوتم شتى وا نییە، تۆ زیندانیت كردووم و بەكەفالەتیش ئازادت نەدەكردم و داواى هێنانى ڕەزامەندى ئەكبەر ئێناخیت لێدەكردم، بۆ ئەوەى بەكەفالەت بەرببم، ئەوەبوو هیچى بۆ نەمایەوە!
نموونەیەكى تر
بیستون هەوارامى: ئەندامى مەكتەبى ڕاگەیاندنى لقى 12 نووسەر لە سایتى كوردستان نێت بەناوى خوازراوى "كۆشیار هەورامى"وتارێكى تەشهیرو ناوزڕاندنى بڵاو كردووتەوە) *بەرامبەر "مامۆستا محمەد و مامۆستا فوئاد" ئەم دوو كەسە ماوەى چەند ساڵێكە وازیان لە پارتى هێناوە، كاتێك ئەم دوو مامۆستایە شكات دەكەن، حاكم سەلاحەدین جورئەتى ئەوە ناكات، که دڵى بەرپرسانى لقى 12 لە خۆى بڕەنجێنێت و بیستون زیندانى بكات، بۆیە منیش لە كۆڕێكدا ڕووبەڕوو بە حاكم سەلاحدینم گووت: بۆچى یاسا وەك خۆى جێبەجێناكەیت؟ بۆچى بێستون هەورامى زیندانى نەكرد، بەڵام منت زیندانى كرد؟ تەنها ئەوەندەى گووت ئێرە شوێنى ئەو قسانە نییە! بۆیە كاتێك ڕووبەڕو كاتى قسەكردن نەبێت، ئەوا منیش سایتى كوردستانپۆست هەڵدەدەبژێرم بۆ ووتوێژكردن و بڵاو كردنەوەى ڕاستییەكان لەبارەى حوكمە ناعادلانەكەى تۆوە.
ئەگەر شتێ بگەنێ خوێى لێدەدرێت، ئەى ئەگەر خوێ بگەنێت؟ وەزعەكە وەك ئێستاى كوردستانى لێدێت.
من هەر هێندە دەڵێم ئەوى دیكەى، جێدێڵم بۆ نووسەر، ڕۆشنبیرو ڕۆماننووس گەورهى كورد بەختیار على:
ڕۆماننووسى گەورەى كورد"بەختیار على" لە ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپپیەكاندا لەبارەى دادگاكانەوە دەڵێت:
"هەندێ شەو بەسەر سیاجى دادگاى هەرە گەورەى ناو شاردا بازم دەدا و میزم بە دیوارەكانیدا دەكرد " دەمگووت ئەگەر تۆ ماڵى عەدالەت بیت ئەوا من میزت پیادەكەم" ئێستا دواى بینینى ئەو هەموو زوڵمە نەدەبوو بابل بدەمەوە دەستى ئەوان ."
سەبارەت بە حاكمەكانیش دەڵێت:
"ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن، دەكوژرێین، چاوەڕوانن لەسەرووى خۆیانەوە فرمانیان بدەنێ تا باوەرش بە چاوى خۆیان بكەن، معاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەڵاوە گرنگ تر، ها ئێوە پیمبڵێن ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن من ئەوەندە توڕەم لێیان بە بێ ئێوەى هیچ شەرم بكەم ئامادەم لەناو بازاڕدا میز بكەم بەسەریانا"
...........................................................
ووتەى مامۆستا محەمەد حەمە ڕەزا
2) ناوى ئەو (پارتی)یانەى سكاڵایان لەسەر من تۆمار كردووە ئازادیخوازان بیانناسن
1. بەشى یاسایى لقى 12 " ڕێبوار ئەمین "بزوێنەرى دەعواكەیە
2. ناسح فائق موالید 1971 ئەندام مەكتەب لە لقى 12 دانیشتوى گەڕەكى مامۆستایان
3. حەمە ئەمین مەحمود حەمە ئەمین مولید 1965 كارگێڕى لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
4. ساڵەح محەمەد ناسراوە بە ساڵحى حەمە زلە عەبابەیلێى بەرپرسى ناوچەى هەڵەبجە
5. ساڵەح عومەر ئەسعەد موالید 1969 ئەندامى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجە گەڕەكى سەرا
6. سەلاح سەعید محمەد موالد 1957 كادرى ناوچەى هەڵەبجە
7. فاروق كمال رشید موالد 1966 كادر
8. ڕزگار عوسمان محمد ئەمین قادر موالید 1962 كادرى لق گەڕەكى مامۆستایان
9. ڕزگار محمد ئەمین موالید 1979 ئەندام مەكتەب لە لقى
10. سلاح ئەحمەد ئەمین موالید 1964 ئەندام مەكتەبى لقى 12 -گەڕەكى بەنزینخانە
11. كامەران ئەحمەد حەبیب ئەسكەندەر موالید 1976 ئەندام مەكتەبى لقى 12 گەڕەكى شارەوانى
12. مەهدى عبدولقادر عبدوڵا 1974 كادرى لیژنەى ناوچەى هەڵبجە گەڕەكى مامۆستایان
13. نەوزاد كامیل موالید 1972 كادرى لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
14. هیوا ئەحمەد محمد 1982 كادرى ناوچەى هەڵبجە گەڕەكى مەرزەبۆتۆ
15. عبدوڕەحمن كریم اوڕەحیم موالید 1963 كادرى ناوچەى هەڵەبجە گەڕەكى سەرا
16. حەمە ساڵەح محمد ئەمین موالید 1959 ئەندامى لقى 12 باخى میر
17. عومەر على وەیس موالید 1969 ئەندامى ڕێكخستن گەڕەكى مامۆستایان
18. جزا فرج محمد موالید 1971 ئەندامى ڕێكخستن گەڕەكى فەرمانبەران
19. سیروان عوسمان خالید موالید 1971 ئەندامى مەكتەب لە لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
20. هوشیار حسن عوسمان موالید 1966 ئەندامى لقى گەڕەكى مامۆستایان
21. ڕزگار غفور موالید 1976 كادرى لق گەڕەكى مامۆستایان
22. شاخەوان حەمە شەوكەت 1978 كادرى لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
23. هەورامان خسرەو ئەمین ئەندامى لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
24. بوار عرەب حەمە ئەمین موالید 1982 ئەندانى لقى 12 كەڕەكى مامۆستایان
25. سامان خەسرەو محەمەد موالید1975 ئەندامى مەكتەبى لقى 12 كەڕەكى شەهیدان
26. بێساران شاوەیس محمد ئەمین موالید 1973 ئەندامى مەكتەب گەڕەكى كانى قوڵكە
27. سەرهەنگ عیزەت محمود موالید 1976 ئەندامى مەكتەب گەڕەكى مامۆستایان.
هەتا ئێستا ئەم پاڵەوانانەى لقى 12 و ناوچەى پارتى، که سكاڵایان لەسەر من تۆماركردووە، دەڵێن ئێمە نە خیانەتمان كردووە و نە خۆفرۆشین "31 ئاب و شەڕى ناوخۆ، بە خیانەت و خۆفرۆشى نازانین"، بەڵام ئەوە نەوەى نوێیە لە مێژوودا بڕیار دەدات، که 31ى و ئاب و شەڕى ناوخۆ خیانەتى گەورەى نەتەوەییە و ئەخلاقى و ئینسانییە.
هەركەسە لەلاى خۆیەوە، دەتوانێت ئەم كەسایەتیانە هەڵبەسنگێنێت، چۆن ناسیوێتى و لەلاى چ جۆرە كەسێكە !
من لە وتارەكانى داهاتوودا، لە بارەى ئەمانەوە دەدوێم، ئەوەش بزانن چەند ڕاستیەك هەیە دەیخەمە بەرچاو بۆ ئەوەى بزانرێت چى پاڵى بە ئەمانەوە ناوە، تا بێن دەعوا له سهر من تۆمار بكەن.
سهرنجی کوردستانپۆست: کاک ناسح عهبدولرهحیم، نووسینهکهی له سهر حاکمهکهی ههڵهبجه و ناوی ئهوانهی شکاتیان لێکردووه، وهک دوو بابهتی جیاواز ناردبوو، ئێمه پێمان باشتربوو، که ههردووکیان بکهین به بابهتێک و پێکهوه بلاوی بکهینهوه.