نوێکراوه‌ته‌وه:په‌یامنێرانی بێ سنوور باس له پێشیلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له دژی راگه‌یاندنه ئازاده‌کان ده‌کات، کوردستانپۆست به
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
له دوایین راپۆرتی په‌یامنێرانی بێ سنوور که ئیمڕۆ بڵاوبۆته‌وه زۆر بابه‌تی هه‌ستیاری ورژاندووه و ده‌سه‌ڵات به کارکردن بۆ به‌رته‌نگ کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات ، گرنگی ئه‌و راپۆرته له‌وه‌دایه گه‌رما و گه‌رم قسه‌ی له سه‌ر رووداوه زیندووه‌کانی کوردستان هه‌یه.
له‌م راپۆرته‌دا باس له شکایه‌ته‌که‌ی مه‌سعود له دژی مه‌ریوان وریا قانیع و ئاراس فه‌تاح ده‌کات هه‌روه‌ها گرنگی زۆریداوه به ئه‌و پێشێلکارییه‌ی به‌ناو دادگای کوردستان که له‌سه‌ر وتارێک که دکتۆر فایق گوڵپی له کوردستانپۆست بڵاوی کردبۆوه یه‌ک ملیۆن دینار که ده‌کاته 645 یۆڕۆ سزادراوه.
چه‌نده‌ها پێشێلکاری دیکه له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه..
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینکی راپۆرته‌که‌یه.
http://fr.rsf.org/irak-manifestation-de-soutien-a-la-05-01-2011,39216.html ***************************************
کوردستانپۆست سوپاسی کاک ئارین ده‌کات که له هه‌ولیره‌وه ده‌قی ئه‌و راپۆرته‌ی بۆ وه‌رگێراین. ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆه‌رته‌که‌یه که به زمانی فه‌ڕه‌نسیی نووسراوه:
خۆ پیشاندان بۆ پشتگیری له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان خۆپیشاندانی ده‌ربه‌ندیخان یه‌کێک له شاره دیاره‌کانی کوردستانی ئێراق که به 65 کم له خوواروی شاری سلیمانی بۆ پشگیری دوو نووسه‌ری ئازادی ئاوێنه * مه‌ریوان ووریا قانع و ئاراس فه‌تاح * ، به شێوازێکی گشتی خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌کان بۆ پشتگیری و پارێزگاری کردنه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی را ده‌ربڕین له‌م هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئێراق.
په‌یام نێرانی بێ سنوور پشتگیری ته‌واوی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه بۆ گشت ئه‌م په‌یامانه‌ی که بۆ پشتگیری ئازادی راده‌ربرین ده‌کرێن له کوردستان و ئه‌م دوو رۆشنبیره‌ی کورد که ئێستا داوایه‌کی یاسی و داوا کراون له لایه‌ن پ د ک بۆ نووسینی بابه‌تێک له رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ژماره 227 رۆژی 20.06.2010 له ژێر ناو‌و نیشانی (سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چی ووت) ، مه‌سعود به‌رزانی چه‌ند رۆژێک به‌ر له بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره له په‌رله‌مانی کوردستان ووتارێکی پێشکه‌ش کردبوو که هه‌ره‌شه‌ی له گشت ئه‌م مرۆڤانه کردبوو که خه‌تی سوور ده‌به‌زێنن و ئه‌م دوو هێزه‌گه‌وره‌ی کوردستان ئه‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه ی ن ک تاله‌بانی و پ د ک ی به‌رزانی.
مه‌ریوان ووریا قانعی پرۆفیسۆر ومامۆستا له زانکۆی ئه‌مستردام ی هۆله‌ندی و ئاراس فه‌تاح ی کۆمه‌ڵناس که هه‌ردوکیان ستوونێکیان هه‌یه له هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه .
شوان محمه‌د سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه روونی کرده‌وه ئه‌م ووتاره که هه‌ردوو نووسه‌ر به‌یه‌که‌وه نوسیویانه دووره له هه‌موو شێوازێکی جنێودان و ناراستی ، ئه‌مه راپۆرتێکی لێکۆلینه‌وه‌و زانیاری نیه ، به‌ڵکو شێوازێکی شیته‌لکردن و هه‌لسانگاندنه له‌نێو رۆژنامه‌ی ئاوێنه ، شوان ناچار کراوه بری 2 ملیۆن دیناری ئێراقی واته 1300 دۆلار بدات له به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر شێوازی هه‌لسوکه‌وهتی پ د ک کردووه .
له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ل په‌یام نێرانی بێ‌سنوور (مه‌ریوان) نائارامی پێوه‌دیار بوو به‌رامبه‌ر بار‌و دۆخی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد له کوردستانی ئێراق شێواز و هه‌لسووکه‌وتی دکتاتۆریانه‌ی پ د ک به‌کارهێنانی . ئه‌یه‌وێت گشت ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌کان کپ و بێده‌نگ بکات ، به شێوازێکی روون تر ئه‌یه‌وێت هه‌رێمه‌ک و ناوچه‌که بخنکێنه‌ت له بێ‌ده‌نگی و سیاسه‌ت ، گشت ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی ئه‌م پارته ئه‌یکاته سه‌ر رۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران به‌شێکه له‌م پلانانه‌ی پ د ک بۆ ئه‌وه‌ی گشت شێوازێک به‌کار بینێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ئه‌م پارته و بریاری خۆی داوه بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئازادی . هه‌ست ده‌کرێت خه‌ته‌ریاتی ته‌واو هه‌یه .
رۆژنامه‌نوسێکی تری ئاوێنه سات محه‌مه‌د داواکراوه بۆ نووسینی بابه‌تێک له هه‌مان ژماره 227 مانگی 6 . 2010 له ژێر ناو نیشانی (شێری ماله‌وه ، ریوی ده‌ره‌وه) .
له لایه‌کی تر در فایق محه‌مه‌د گولپی نووسه‌ری کۆمه‌لێک رۆژنامه و سیاسه‌ت وانێکی کۆن نه‌چار کرا بری 1 ملیۆن دیناری ئێراق ی واته 645 یۆرۆ بۆ ناراستی نووسینه‌کی له سایتی کوردستان پۆست له 22 مارس 2009 له ژێر ناو نیشانی (یادی بۆمب بارانی ده‌ی شێخۆسانان به کیمیاوی ، که ی ن ک کردی ) له‌م نوسینه ده باس له بۆردومانی دێی شێخۆسانان ده‌کات له سالی 1988 و نووسه‌ر باس له‌وه داکات که به‌رپرسی ده‌زگای شه‌هیدانی ی ن ک که کۆنه پێشمه‌رگه بووه و گه‌راوه‌ته ناو رژێم به‌عس ، ئه‌م به‌رپرسه داوایه‌کی له‌سه‌ر نووسه‌ر تۆمار کرد بۆ ناراستی زانیاریه‌کانی، د. فایه‌ق گولپی تاوان بار کرا به ناراستی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی گشت لێکۆلینه‌وه‌کان راستی نووسه‌ریان سه‌لماند .
شوان داودی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌والی نزیک به ی ن ک داوای لێکراوه که بری 21 ملیۆن دینار واته 13560 یۆرۆ بدات به هۆی بلاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێک ده‌رباره‌ی گه‌نده‌لی له نێوان سالانی 2004 و 2005
ئارین هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست