کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دادگای فیدرالی ئێراق بڕیاری بوێری دا و لەهەرێمیش هیچ باس نیە

Saturday, 28/06/2014, 12:00

1561 بینراوە



دادگای ئیتیحادی ئێراق لەبڕیارێكى بوێرانە و بێ لەبەرچاوگرتنى هیچ پرەنسپێكى لێك نزیكى و هاوسۆزى و هاوڕێیەتى و لاگیری بۆ لایەنێك و لەبەرچاوگرتنى هیچ ڕوو لێنانێك بڕیاری خانەنشینى ئەندامانى پەرلەمانى ئێراق و ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەڵوەشاندەوە، ئەم بڕیارە بۆ ئەم قۆناغە ناسك و هەستیارە ئەوپەڕی جێی ستایش و دەستخۆشیە و هەمیشە ناعەدالەتى و گەندەلییە سەر بۆ كێشەی ناوخۆیی و قەیران دەكێشێ لەكاتێكدا بەچەندین مانگ پێش ئەمڕۆ پارساڵ لە شەش حەوت پارێزگانى ناوەند و خوارووى ئێراق خەڵك دژ بەو خانەنشینیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا كە دەبوو وەكو دەستكەوتێكى سیاسی ئەو داخوازیەیان جێ بەجێ بكردبایە، كە ئێستایش هەر باشە و هەنگاوێكى پیرۆزە.

لەكاتێكدا لەهەرێمى كوردستان ئەو بابەتە وەكو بڵقی سەرئاو پووكاوەتەوە، چەند هەوڵێكى كەم لێرە و لەوێ دەنگی ئەو ناڕەزاییەیان بەرز كردەوە، وەلێ ئاكامەكان بێ ئەنجام بوون، لەم هەل و مەرجەى قەیرانى دارایی و تەنگژانەى بەرۆكى هەرێمى كوردستانى گرتووە، پێشنیار دەكەم لەلایەن خودی پەرلەمانەوە دست پێشخەری ئەو بارە بكرێ، ئەگەرچی ئێمە دادگای ئیتیحادیمان نیە، وەلێ هەقە ڕەچاوى ئەو مووچەیە و مووچەى فەرمانبەران لەبەرچاو بگیرێ كە دوای 63 ساڵ و خزمەتى سی چل ساڵ ئەوجا كە خانەنشین دەكرێ مووچەكەى ناكاتە ملیۆنێك ئەوەش نادادپەروەریەكە دەبێ هەموومان بە ناهەقی بزانین و بەجددی چاو لەو بڕیارەى دادگای فیدرالی بكەین كە نەك هەڵوەشاندنەوەى مووچەى ئەندامانى پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاكان، بەڵكو مووچەى خانەنشینى وەزیرەكانیش هەڵبوەشێننەوە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)