پێویستیمان بە"ڤۆڵتێر" ێكە تاوەكو مێژووى كورد لەخورافەت دابماڵێ !!
Sunday, 27/03/2011, 12:00
مەترسناكترین دیاردە كە هەستى پێبكەین لەنێو مێژوى كورددا , بوونى بەپیرۆز سەیركردنى ڕووداوەكانى وبەموقەدەس كردنى كەسایەتیە مێژوویەكانى كوردە , جگە لە نەبوونى هیچ گۆڕانكارى وبوژانەوەیەكى فیكرى وفەلسەفى ومەنتقى لەنێۆ مێژووى نەتەوەكەمان دا ,ئەمەش هۆكارى زۆر ە وبەچەن دێڕودوو پەڕیەك تەواو نابێت , یەكێك لەوهۆكارانەى كەوایكردوە مێژووى ئێمە پڕە لەدرۆ وبێ ئەنجامى وبابەتى ناواقیعى ونادروستى , بوونى هەیمەنەو فشارى حیزبە بە سەر كۆى ڕووادوەكان ونووسینەوەى مێژووى كۆندا , واتا ئەگەر كەسێك ئەمڕۆ مێژووى كورد بنوسێتەوە لەترسى دەسەڵات یادەبێ باسى شان وشكۆى دەسەڵات بكات لەمێژوودا یا دەبێ بێ دەنگ بێت , یاخود بەهۆى پلەو پایەو ئیمتیازاتێكى شەخسى ومادییەوە دان بەڕاستیەكان دا نانێ وتەنها ئەوەى پیًَ دەكرێ كەلەنێو نووسینەكانى دا چەپڵە بۆ كورد لێبدات ودرۆى بریق وباق وهەڵبەستراوى جوان بۆ دەسەڵاتداران بڵێت ومەكیاژى كارەكانى بكات , مێژووى كورد پڕە لە گەوچێتى ,پڕە لە نەزانین , پڕە لە ئیفلیجى , پڕە لە مۆنۆپۆلكردن ,پڕە لە خورافیەت , پڕە لە موزایەدەكردن , پڕٍە لە شان وشكۆى حیزب پڕە لە شتى پڕوپوچ وناعەقلانى !!
پێویستە هەموو ئەمانە ڕابماڵرێن ولە هەموو درو دەلەسەكارییەك دابماڵین , ومێژوویەكى نوێ و عەقلانى دروست بكەین , ئێمە پیویستیمان بەڤۆلتێرێكە كەچۆن توانى مێژووى ووڵاتەكەى وجیهانیش بداتە بەرتانە وتەشەرى ڕەخنە وپێیوابوو كە خوێندەوەى هەزارەها شەڕ وڕێكەوتنامە هیچ بەئەو نابەخشێت ئەگەر واقیع وهۆكار وئەنجامى شتەكان نەخەینە ڕوو , ئەو دەیوست فەلسەفەى عەقلانى لەنێو مێژووى ووڵاتەكەى دا بچەسپێنى وجارێكى تر نەكەوێتە ژێر دەستى ئەم سەركردە وئەو دیكتاتۆریەت بەئارەزووى خۆیان تەراتێنى پێ بكەن !
بۆئەوەى مێژوویەكى نوێ وبزووتنەوەیەكى چالاك دروست بكەین دەبێ ڕاستگۆ بین ومەسەلەى عاتیفەت وحەز وبەدمەستى وترس بخەینە لاوە وخاوەن عەقڵ وڕۆشنبیرییەكەى سەربەخۆ بین , مێژووى بێ ئەنجام وەك مێژووى كورد كە زیاد لە 5000هەزار ساڵە بوونى هەیە ولەسەردەمى فتوحاتى ئیسلامیشەوە تاوەكو ئێستاهەر خەریكى لاواندنەوە وفێڵ وكڕنۆش بردنە بۆ ئەم وئەوى تر , هەموو نەتەوەكانى دەوروبەرى مێژووییەكى نویێیان بۆ خویان دروست كرد بەبەگژاچوونەوەى دەسەڵات وسەرخستنى بزوتنەكەیان , كەچى ئێمە تاكو ئێستاش خۆمان لەنێو خودى خۆمان دا دوژمن ونەیارى سەرەسەختى یەكترین , یابەباڵا وبەژنى دەسەڵات ومێژوو بێ كەڵكەكى كورد هەڵدەدەین یا هەرخەریكى تاوانباركردنى دەرەوە وئەمریكا وبەریتانیان , دەمەوێت كورتەى قسەكانم لەوەدا ساغ بكەمەوە كە مێژووى كورد پێویستى بە ڕەخنەگرێكى چاونەترسە , پێویستى بە نووسەرێكە كەئیبراهیم ئاسا بتەكانى دەسەڵات وتابۆكانى ووڵات بڕوخێنیًَت , پێویستى بە چەنگاوەرێكە مێژووى كورد لەجنگى گەلەكۆمەكى حیزبى وتاكڕەوییەكانى دەسەڵات دەربهێنى وبیخاتە سەر هێڵە سروشتێكەى خۆى , ئەوەى كەبووەتە مایەى ئەسەف وداخێكى گەورە بۆمن دەیەها نووسەر مان هەن هەرخەیكى لاواندنەوەى مێژووى كۆنى كوردن وكلاسیكیانە ڕووداوە ودیاردە ونەتەوەكۆنەكانى كورد بۆ نەوەى ئەمڕۆ دەگێڕنەوە , كەچى تاوەكو ئێستاش هەست بەوە ناكەن كەنەوەى ئەمڕۆ نەوەیەكى هۆشیار وناڕازییە لە ئەداى حكومەتى كورد , نەوەیەك بۆئەوەى میللەتەكەى پێش بخات پێویستى بە شتى نوێ وخلاقیەت وداهێنانى مێژووییە نەك گێرانەوەى بابەت كلاسیكێكان كە هیچ سوود وبایەخێكى بۆ ئەمڕۆ تێدا نیە جگە لە سەرئێشەیبوون نەبێت , دیارە یەكێك لەو نووسەرانەش كە وەك دەبینین بەلێشاو بەرهەمى كلاسیكى مێژوویى دەربارەى زمان ونەتەوە وئایین وكەلتوور وفەرهەنگ وكەلەپور و....هتد كورد دەگێڕیتەوە , كەیوان ئازادە , ئەم نووسەرە وەك من ئاگادارى بم لەسەرتادا كەدەركەوت هێڕش وڕەخنەیەكى زۆرى لێگیرا لەلاەین بەرێزێە بەناوى (سەردار موحەمەد) كەپێوا بوو پێویست ناكا ئێمە دووبارە وسێ بارە مێژووى كورد وەك خۆی بنوسینەوە وهەر خەریكى لاواندنەوەى ڕابوردوبین , بەڵام دیارە قسەكانى ئەم بەرێزە نەبووە وانەیەك بۆ كاك كەیوان ئەوە بوو دەستى كرد بە دەركردنى چەندین نامە ونامیلكەى جۆراوجۆرى مێژووى كە هەموویان یەك ئەنجامى تەواو نادەن بەدەستەوە !!ئەوەى كە پێم وابى توانى تاڕادیەك مێژووى كورد بداتە بەر رەخنەیەكى توند فەرهاد پیرباڵ بوو كە نەفرەتى كرد وگووى بەمێژووى كورد وڕبردووى كورددا كرد ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى كەهیچ ئەنجامێكى نیە ولەنێو بازنەیەكى دواكەوتوویى خراپدا دەخولێتەوە وزیاتر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كەپێِویستى شۆرشێكى نوێ لەمێژووى كورددا ئەنجابدەین وبەسیەتى گەڕەلاوژێ ومل بادان ولاواندنەوە بۆ حیز ب وسەركردە , جگە لەمانەش ئەوەى ئێمە تێبینى بكەین ئێمە ئەوەندەى پێویستیمان بەئەمرۆِ وئایندەیە ئەوەندە پێویستیمان بە لاواندنەوەى وحەیران ووتن بۆ ڕابردوو نیە , میللەتى ئێمە لەنێو درۆ ودەلەسەكانى ڕابردوو مەیووس وجاهل بووە , میًَشكى گەنج ولاوە تازەپێگەیشتووەكانمان بە فڕت وفێڵى مێژوو مەخڵافێنن , ئەوەى كەمنى زۆر تووڕە كردووە ئەو مێژووە ئیفلیجەى مەنهەج وانەكانى خوێندنى ئامادەیى وپەیمانگاوزانكۆكانە , كەئەگەر بگەڕێى بەفەردە درۆی زل وزەبەلاحى تێدایە , بۆنموونە لەمێژووى پۆلى شەش دا زۆر بەئاسانى گوێت لە ووشەى پێشمەرگە دەبًَى بەڵام لەسەدەى شازدەدا !! گوێت لە پیاهەڵدانى میر وشێخ وسەرەكە كوردێكانە بەووشەى ئازا وچاونەترس وبلیمەت وخۆڕاگر وجەنگاوەر ...هتد , باشە من یەك پرسیار لەدانەرانى ئەم مێژووە ئیفلیجە دەكەم ئەگەر ئەمانە خاوەنى ئەو سیفەتە مرۆییانە بوون بۆ ناینتوانى لەسەر یەك خاڵى بچووك لەنێوان یەك كۆك بن وكارەكانینا بەهاوبەشى ئەنجام بدەن وبۆ نەیانتوانى بچووكترین ماف بۆ ڕۆڵەكانی ووڵاتەكەیان دابین بكەن ! نموونەمان زۆر لەمێژوودا كەنەتەوەى وا بووەتە خاوەن دەوڵەت لەكوولەكەى تەڕیش دا ناوى نەبووە , نەخاوەن ئابورى ونەخاوەن سەركردە ونەخاوەن ئایدۆلۆژیا بوونە , بەڵكو ئیرادە وهێزى یەكگرتنیان لەسەروى هەمووشتێكەوە بووە , لەتوركیا ئەتاتورك دروست بوو , لەئێران ڕەزا شاە , ولە نێو عەربیش دا مەلیك فەیسەل وشەریف حسین , لەنێو كوردیش دا كۆمەڵە كەسانێك كەهەر خەریكى دابەش كردنى دەسكەوت ویەكدى ڕووخاندن بوون , ئێستاش ئەم مێژووە دواكەوتووە كورسى پەرستە بەردەوامە ! كێ بەرپرسیارە ؟ لەبرى ئەوەى بەگژى خورافەتە مێژووییەكان دا بچینەوە وبەشێوازێكى نوێ بەگوێى ڕۆڵەكانمان دا بدەینەوە كەچى زۆر بەداخەوە ماجستیر وبەناو دوكتۆرەكانمان ومامۆستا چكۆلەكانمان هەرخەریكى پارە كۆكردنەوە وفرۆشتنى مێژووى ئیفیلجى كوردن بەنەوەكانیان وهەر خەریكى لافلێدان وقسەى زلن !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست