مسعود ووتی..یا من یا گۆڕان..بەڵام...
Monday, 27/12/2010, 12:00
بەدرێژایی ناسینی من بۆ مسعود بارزانی تائەم ساتەوەختەی کەپێی ئەڵێن سەرۆکی کوردستان بەوئاواتەوە ئەژیم و ئەمرم کەلەو ووتارانەی لەبۆنەکاندا ئەیفەرموێ بەحیزبی وناحیزبیەوە بتوانم لەکۆی هەمووی دووڕستەی پوخت و پڕمانا دروست بکەم تاهیچ نەبێ شاهیدی ئەوەی بۆ بدەم وبڵێم بهناو سەرۆکی ههرێمی کوردستان بەس نیە قسەش ئەزانێ بەڵام هەر نەبوو هەموو ووتارەکانی باس باسی قوتابخانەکەی باوکێتی کەتا ئێستاش بۆمان ئاشکرا نەبوو،سەرەتایی یە،ناوەندیە یان ئامادەیی، بەڵام بەبۆچوونی خۆم و بەپێ ی قسەو بیرکردنەوەکانی بێت لەسەرەتایی سەرەتاتر بووە بۆیە ئەمە بەرهەمەکەیەتی..بابێینەوە سەر کرۆکی بابەتەکەمان دەرپەڕاندنی ئەو ووتەیە گەر لای زۆربەی زۆرمان گومانی دروست نەکردبێ ئەوە لای هەندێکمان نەک گومان بەڵکو بەیەقینەوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی تووندی مسعودبۆ بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو قسەیەی کەکردوویەتی جلال تاڵەبانیە.گەر کەمێک بگەڕێینەوە دواوە وڕاستتر بۆ ساتەوەختی هێرشی ڕاگەیاندنی گۆڕان و جلالیەکان بەتایبەتیش لەنێوانی کاک نەوشیروان و جلال چڕکردنەوەی هێرشەکانی جلال لەخاڵێکدا بوو ئەویش تاوانبار کردنی کاک نەوشیروان لەڕابردوو وەک سکرتێری کۆمەڵەو ئێستاش وەک کەسایەتیەکی شەڕانگێزوو تووندڕەوو بەرپرسیار لەکوشتووکوشتارو هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕەکانی ناوخۆ،دەنا هەر ماوەیەک لەمەو بەر بوو لەسەر زاری جێگری مسعوود نیچیرگوێمان لێبوو کە ووتی بزووتنەوەی گۆڕان خاوەنی ٢٥ کورسیە ناکرێ حیسابی بۆ نەکرێ ، ئەی چی ڕوویژا تامسعوود ئاوابڵێ!!تالەم ڕێگەشەوە جلال خۆی بێ بەری بکات ودڵسۆزی و بێگەردی خۆی نیشانی بنەماڵەی بارزانی بدات چونکە لای بەعسیەکان دڵسۆزی خۆی سەلماند کاتێک ئامادەنەبوو ئامادەش نیە ئیمزای لەسێدارەدانی بکوژانی بەهەزاران لەڕۆڵەکانی میللەتەکەمان بکات بەڵام لای خۆشمان ئامادەیە واژۆی گوللەباران کردنی خولە بناوەسووتەیی و ئەرسەلان و بەدەیانی تر بکات!!هەر لەپێناو دووپاتکردنەوەی دڵسۆزی بۆ مسعوود بەدەیان جار دووبارەی ئەکەمەوە لەبری ناوی گۆڕان ناوی خائینی دانا بۆ کاک نەوشیروان و سەرکردەکانی تری بزووتنەوەکە،ئەویش وەک یەکێک لەداهێنانەکانی تریدا لەبواری ناوهێنان(ئێرانیەکانی بەخزمان و تورکاکانی بەخزمانی لای شازادوو پەکەکەشی بەشێتەکان وحمەی حاجی محمودیشی بەکەرەکەی خۆم)ناو ئەبرد.بۆیە جلال بۆ تەواو دڵنیابوونی مسعوود لەدڵسۆزی خۆیی و بنەماڵەکەی بەدڵنیایی یەوە هەرچی دۆکۆمێنتێکی کۆن و تازەی لابووە لەسەر کاک نەوشیروان وسەرکردەکانی تری گۆڕان لەدژی پارتی و بەتایبەتیش بنەماڵەی خائینی بارزانی بەدیاری پێشکەشی بنەماڵەی بارزانی کردووە دەنا لەخۆڕانیە ئەو...ئەو کەرە ئەو ماریفەتە ئەنوێنێ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست