کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئه‌لبوومی یادته‌ زۆر............... ئه‌ترسم

Friday, 14/10/2011, 12:00




له‌ یادی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ
ئه‌رده‌لان............... به‌کر

به‌ جێت هێشتین
له‌ گه‌ل چرۆی گوڵه‌کانه‌
له‌ گه‌ڵ ده‌نگ و ئاوازی
باڵنده‌ ئاواره‌کانه
له‌ گه‌ڵ شنه‌ی بای به‌یانه‌
به‌جێت هێشتین
زۆر ئه‌ترسم
ئه‌م ترسه‌یه‌
هه‌موومانی گرتۆته‌وه‌
له‌ وڵاتی غه‌ریبیدا
ڕۆژێک بمرین
به‌ بێ یادوو
به‌ بێ وڵات
بێکه‌س
سه‌ر بنێینه‌وه‌‌

تاراوگه‌ شڵه‌ژاوه‌

له‌ ئاکامی
کوژانه‌وه‌ی
چرای ژینت

له‌ هه‌ستێکی نامۆدا

له‌ سه‌ده‌ی نه‌وه‌کانی

وڵاتی گه‌رووی شه‌ڕدا

ڕووی هه‌زار ده‌رد

ده‌بیته ‌شه‌وکانی برینی یاد

جه‌نازه‌که‌ت
له‌ سه‌هۆل به‌ندانه‌

که‌وتووه‌‌

چاوه‌کانت
تۆزی گه‌شتی وڵاتانیان

هه‌ڵگرتووه
دڵت به‌ خاک سپاردووه‌‌‌

به‌ره‌و وڵات دێته‌وه و‌
هه‌نگاو ده‌نێت

‌‌
دڵێکه‌....غوربه‌تی وڵاتێکی

هه‌ڵگرتووه‌‌

گوڵی ته‌مه‌ن...فرمێسکی پاک

ڕاوه‌ستاون

ماڵئاواییت لێ ده‌که‌ن

سڵاوی ئه‌زیزانت

ده گه‌یه‌نن

زۆر ئه‌ترسای
روژێک بێت و

له‌ وڵاتی غه‌ریبیدا‌‌

به‌ بێ لاوا‌نه‌وه‌ی دایک و

به‌بێ قژ ڕنینی خوشک و

به‌ بێ فرمێسکی ئه‌زیزان
سه‌ربنه‌یته‌وه‌

تووخوا
ئه‌گه‌ر هاتمه‌وه‌

له‌ شه‌قامه‌کانه‌
ڕاوه‌ستن

بۆ یه‌ک چرکه‌

بۆ ڕێزلینانی غه‌ریبیم

به‌رپرس نه‌بووم

من چاوێلکه‌ی چاوی عه‌شق و

من هۆنراوه‌ی عه‌شقی خه‌مم

چاوبگێڕن

جه‌نازه‌ی لاوێکی کورده

له‌ تاراوگه‌ی ئاواره‌کان

به‌ره‌و شاری..کۆشک و ته‌لار

دێته‌وه‌

به‌رپرس نیه‌

په‌پوله‌ی چرای خه‌ونه‌‌

له‌هێلانه‌ی خاکی ژیان

بێبه‌رییه‌‌
وه‌ک بالنده‌ جگه‌
فڕیین به‌ره‌و ئاسمان
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاک
نێیه‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە