دكتۆر ێەباح بەرزنجى، پەرلەمانتارى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى:
Monday, 28/06/2010, 12:00
"دەسەڵات پێى وایە پەسەندكردنى پڕۆژە یاساكانى ئۆپۆزسیۆن واتە سەركەوتنى ئۆپۆزسیۆن"
سەنتەرى ڕۆژنامەوانى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى:
تا ئێستا هەرسێ لیستەكەى ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، كۆمەڵى ئیسلامىو یەكگرتوو) چەندین پڕۆژە یاسایان پێشكەشكردووە بەڵام لە بەر ئەوەى لیستى دەسەڵات زۆرینەیە ئەو پڕۆژە یاسایانە ڕەتكراونەتەوە، لەو بارەیەوە دكتۆر ێەباح بەرزنجى، پەرلەمانتارى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى ڕایگەیاند " لیستى دەسەڵات پێى وایە پەسەندكردنى پڕۆژە یاساكانى ئۆپۆزسیۆن واتە سەركەوتنى ئۆپۆزسیۆن لە بەر ئەوە تا ئێستا نەكراوە پڕۆژە یاسایەك لەو دەیان پڕۆژە یاسایەى ئۆپۆزسیۆن پێشكەشیكردوون ڕەتنەكرێنەوە".
دەرباەرى ئەوەش كە ئایا هیچ تەنسیقێك لە نێوان ئۆپۆزسیۆنو پەرلەمانتارانى لیستى كوردستانیدا نیە؟ ئەو پەرلەمانتارەى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى وتى "هەندێك جار بووە، ئەوەش كاتێك هەندێك لە پەرلەمانتارانى لیستى كوردستانى قنەاعەتى شەخێییان بە پڕۆژە یاساكان هەبووبێت، ئەوكاتە دەنگیان خستۆتە پاڵ ئۆپۆزسیۆن."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست