کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نوێکراوه‌ته‌وه‌: د. نوری و سه‌رباز هه‌ورامی، بای زیاتر یه‌ک ملیارد دۆلار زه‌وییان دزیوه‌

Thursday, 14/06/2012, 12:00


 په‌یامنێری کوردستانپۆست/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ د. نوری عوسمانی سەکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سه‌رباز هه‌ورامی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، ناوچه‌یه‌کی زۆر له‌ زه‌وی و زاری عه‌ینکاوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م دوانه‌وه‌دراوه‌ به‌ چه‌ند که‌سێکی مه‌سیحی، که‌ ئه‌مان له‌گه‌ڵیاندا رێکه‌وتن، سه‌رچاوه‌که‌ باسی له‌وه‌ کرد، که‌ نرخی ئه‌و زه‌ویی و زارانه‌ خۆی ده‌دات له‌ یه‌ک ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی، ئه‌و که‌سه‌ مه‌سیحیانه‌ هه‌موویان که‌سوکار، یان که‌سی نزیکی چه‌ند به‌رپرسێکن، که‌ له‌ رێگای د. نوری و سه‌رباز هه‌ورامییه‌وه‌ ژێر به‌ژێر ئاسانکارییان بۆ کراوه‌ و پێکه‌وه‌ رێکه‌وتوون. سه‌رچاوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، وتی داوا ده‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان و خودی نێچیره‌ڤان بارزانی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بکات، چونکه‌ پیده‌چێت ئه‌و ئاگاداری ئه‌م که‌ین و به‌ینه‌ نه‌بێت، ئه‌مه‌ی که‌ کراوه‌ گه‌وره‌ترین تاوان و دزییه‌ که‌ ئه‌م گروپه‌ مافیایه‌ تا ئیستا ئه‌نجامیان داوه‌، چونکه‌ نرخی ئه‌و زه‌ویی و موڵک و زارانه‌ زۆر زۆره‌ و مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ یه‌ک ملیار دۆلار.

 سه‌رنجی په‌یامنێری کوردستانپۆست: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رنجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌مه‌ مه‌نتیق نییه‌ به‌ دزی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌ ئه‌و دزیانه‌یان كردبیت، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌ واژووی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت و بووه‌ واته‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ دوو کوڕه‌ ماڤیای به‌رده‌ستی نێچیره‌ڤان بارزانین نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ به‌ دزیی نێچیره‌ڤانه‌وه‌ ه‌ ئه‌و زه‌ویالنه‌یان بۆ خۆیان داگیر کردبیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە