کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەكەكە:ئەوەى ڕاستى ناڵێت بەرهەم ساڵحە نەك قەرەیلان.

Friday, 30/04/2010, 12:00


دواى ئەوەى موراد قەرەیلان لەدیمانەى عەمبەرین زەمان كچە ڕۆژنامەنووسى تورك ڕایگەیاندبوو كەبەرپرسانى تورك لەدورگەى ئیمڕاڵى لەگەڵ ئۆجەلان دانیشتینیان كردووە لەوەڵامى قەرەیلان دا بەرهەم ساڵح سەرۆكى حكومەتى هەرێم و لەدیمانەى میدیایەكى توركی دا دەڵێت موراد قەرەیلان درۆ دەكات و توركیا دانیشتن لەگەڵ ئۆجەلان ناكات ئەم لێدوانەى ساڵح پەكەكە نیگەران كرد و بۆزان تەكین بەزمانێكى توند وەڵامى دایەوە و ووتى ئەوەى بەڕێز موراد قەرەیلان گوتوویەتى ڕاستە و ئەوەى ڕاستى ناڵێت بەرهەم ساڵح خۆیەتى لەو لێدوانەدا كەتەلەڤیزیۆنى ڕۆژتى ڤى بڵاویكردەوە ووتى ئەگەر ساڵح دەیەوێت زانیارى لەسەر ئەم بابەتە وەربگرێت باقسە لەگەڵ بەڕێز جلال تاڵابانى بكات ئەو باش ئاگادارى ئەم بابەتەیە تەكین ووتیشى لێدوانەكەى ساڵح جێگەى نیگەرانى بوو چونكە لەجیاتى بەرپرسانى دەوڵەتى توركیا ئەم قسەیەى كرد تەكین ئەوەشى گووت كەموراد قەرەیلان كەسێكى ڕاستگۆیە ئەم لێدوانەش لەلای شارەزایانى دۆسیەى توركیا وەها لێكدرایەوە كەبەرهەم ساڵح بەم لێدوانەى ڕۆڵى ووتەبێژى دەوڵەتى توركیاى گێڕاوە نەك سەرۆكى حكومەتى هەرێم،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە