کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دامه‌زراندن ته‌نها بۆ بارزانییه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

Saturday, 19/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ به‌ هینی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندین، كه‌ بریارێكی نهێنی پاراستن هه‌یه‌ ته‌نها له‌مه‌ودوا بارزانییه‌كان وه‌ك كارمه‌ند و ئاسایش له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ دێنه‌ دامه‌زراندن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی بۆ دزه‌كردنی زانیارییه‌كانی ناو فرۆكه‌خانه‌ گێرایه‌وه‌ بۆ دزەکردنی هەواڵەکانی فڕۆکەخانە بۆ نێو رۆژنامه ‌و سایته‌كان، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌رچی گه‌نده‌لی و دزیی و بێنه ‌و به‌رده‌ی ناو ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌یه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ئه‌مه‌ دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ هات كه‌ گۆمانیان لێی هه‌بوو دزه‌ی به‌ زانیاریه‌كانی ناو فرۆكه‌خانه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كان كردبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌ ئه‌مرۆ نزیكه‌ی 2000 كارمه‌ند و ئاسایش پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌یان له‌ كه‌ زۆربه‌یان سۆرانین بە پێی ئەو بڕیاره‌ هاتووه‌كه‌ ده‌بێ ریژه‌ی له‌ 60 ئه‌و كارمه‌نده‌ سۆرانیانه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ بۆ ناو ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئاسایش له‌ بازگه‌كانی ناو هه‌ولێر و ده‌رەوه‌ی هه‌ولێر ده‌گوازرینه‌وه‌ و بارزانییه‌كان له‌ شوێنیان داده‌مه‌زرینن.
ته‌لار فایه‌ق ساڵح به‌ریوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌وه‌ ئەو هەواڵەی پشتراست كرده‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە