پیرێژنی ئاخر شە ڕو شەیتانی گێچە ڵ و گە ڕو جاش قەڵەمەکان
Saturday, 14/03/2009, 12:00
جاش قەڵەم و ماستاو چیەکانی بنە ماڵەکانی دەسەڵات. لە سوکو ڕیسوایدا یەکەمن. تەنها بۆ دەسکەوتنی پارەو چڵکاو خواردن ئەوەندە پێ لە بەڕەی خۆیان زیاتر ڕادەکێشن. تەنانەت زۆر جار خۆشیان پێکەنینیان بە قسەو نوسینەکانی خۆیان دێت. ئەوەندە بەشانو باڵای سەرانی ئەم دەسەڵاتە دزو داوێن پیس و نیشتمان فرۆشە هەڵدەڵێن. ئەوندە ناوی قارەمان و وەهمیان بۆ دروست دەکەن . بەوەشەوە نەوەستاون جنێوو ئیهانەو سوکایەتی کردن و دزی ونیشتمان فرۆشی و داوێن پیسیەکانی سەرانی دەسەڵاتمان بە هونەرو کلتور پێ دەفرۆشنەوە. ئاخر چی لەوە سوك و ڕیسواترە کە جاش قەڵەمەکان و خۆفرۆشان هەمیشە بۆ دەسکەوتی شەخسی و خۆ دەوڵەمەند کردن.. فێڵ لە میللەتی خۆی بکات و هاو ڕەگەزو هاوزمان و هاو خوێنی خۆی بە لاڕێدا بەرێ.؟ ئەی چی لە و نوسەرە بێقیمە ترە کە خودی خۆی دەزانێ .دەسەڵات تا سەر ئێسقان دزە تا سەر ئیسقان نیشتمان فرۆشە و غەرقە لە داوێن پیسی وکەڵەگایی و ناعەدالەتی و نا یەکسانی . کەچی سوكو باریك دێت خۆی لە هەمو ڕاستیەکان ئەدزێتەوەو بە پێچەوانەوە بە شانو باڵی سەرانی دەسەڵات هەڵدەڵێ و بۆی لە دەهۆڵ ئەدات. سەرانی ناو ئەم دو بنەماڵە دزو داوێن پیسە مان لێدەکەنە فریشتەی خوداو ڕزگاریخوازو ناوی جۆراو جۆریان بۆ دروست دەکەن. وەك سەرۆك و پیشمەرگەی کوردستان مەسعود بارزانی . کەچی لە ڕاستیدا ئەم کابرا گێژە نە سەرۆکەو نە پێشمەرگەشە. چونکە کەسێك لە سەر قوتی خەڵکی و پارەی دزراوی میللەت بوبێتە ملیاردێر ئەوە کەی پێشمەرگەیە.؟ پێشمەرگە ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی بەدرێژای هەمو شۆڕشەکانی کورد پێشمەرگە . سەرەڕای برسیەتی و تینوێتی ئاوارەی و نەداری و بەخشینی دەریایەك خوێن هەر بەردەوام بوە بۆبەدەستهێنانی ئازادی تاکەکانی کۆمڵگەی کوردی. یان گێژێكی وا کە بێجگە لە تەنازول و جاشایەتی و بەردەوام سڕینی ئارەقەی شەرمەزاری. ئەوە لە کوێ دەبێت پێی بوترێت سەرۆك.؟ یان ئەو چڵکاو خۆرو جاش قەڵەمانە کێن؟ کە ئەو هەمو خیانەت و پاشقول و جاشیەتی و نیشتمان فرۆشی و دزی و دیکتاتۆریەی جەلال تاڵانی لە ڕابوردوداو ئێستا لە پێناو پەڕژەوەندی شەخسی و بنەماڵە کردویەتیو ئەیکا. کەچی خۆیان لە ڕاستیەکان ئەدزنەوەو بە سوار چاکی مەیدانی سیاسە ت وکوردایەتی ناو زەدی دەکەن ؟ یان هێرۆی بلەی ئەحەڕەش چی کردوەو چی لە بارایە ؟ ئایا لە خزمەت گوزاریە زۆرەکانی ؟ لە هاوکاری کردنەکانی بۆ مناڵانی ڕەشو روتی پێشمەرگەو دێهاتەکانی کوردستان؟ کە سەڕای نەبونی و چەندین جار سوتانی ڕەزو باخو باخاتیان و تاڵانکردنی مەرو ماڵاتیان لەلایەن حیزبی بەعسەوە هەمیشە دەرگای ماڵیان کراوە بوە بۆ پێشمەرگەو بەرپرسەکانی شۆڕش. ئەی خۆ لە یاری باسکە یان مەلەوانی یان بۆکسێن و تێنسدا دا پلەی بەرزی بەدەست هێناوە.؟ هەتا یەکەم بێت لە عێراقدا؟ پیرێژنێك کە هەتا ئێستا زمانی کوردی کە بەحساب زمانی نەتەوەکەیەتی بە باشی نازانێت پیرێژنێك کە جگە لە دزین و بەتاڵانبردنی قوتی خەڵکی ڕەش وڕوتی کوردستان و خۆ دەوڵەمەند کردن ئاگای لە هیچی تر نیە . پیرێژنێك بێجگە لەڕق و قین بە رامبەر بە هەمو تاکێکی کورد چیتر نازانێ. کەچی وەك پیشەی هەمیشەییان جاش قەڵەمێك دێت ئەکڕوزێتەوەو ئەی فەلسەفێنێ و لە پێناو دەسکەوتی مادیدا ناوێکی وەهمی بۆ دائەتاشێ و بە شان و باڵی دا هەڵدەڵێ و بە ناوی خاتونی یەکەمی عێراق بۆ مان ناو زەد دەکات.. ئەکرێت ئەم پیرێژنە لە سەروچاوی ناشیرینی دا لە ڕەفتارە ناشیرنەکانیدا کە ئەوەندەی تر سیمای ناشیرینتر کردوە یان لە دزیو پارە کۆکردنەوەدا لە سەر حسابی خوێنی شەهیدان.. پێی بوترێت یەکەمی عێراق . ئەگینا لەچیدا یەکەمە ؟ ئەکرێت لەمەشیاندا یەکەم بێت. کە بۆ یەکەم جار پیرێژنێك کە هاوسەرەکەی سەرۆکی ولاتێکەو لافی مافی ئافرەتان لێدەداو کەچی خێزانەکەی خۆی ئیهمال کردوە. ئەویش نەی کردۆتە نامەردی بۆ پڕ کردنەوەی کاتی بێئیشی دوای ئەوەی ئەو ئەسپەی بە چەند دەفتەر دۆلار لە پارەی دزراوی میللەت کڕی و جوتەیەکی باشی لێداو دەست و قاچێکی بۆشکاند.. ئیستا سەگێکی نێری دەست بازی کڕیوە ..... بۆیە لێرە وە دەڵێم نەحلەت و مردن و سەر شۆڕی بۆ ئە و جاش قەڵەمانەی نۆکەری دەسەڵات . کە بونەتە پەیکەر تاشی وشە داهێنانی دەستەواژەی قێزەون بۆ سەرانی دزو نیشتمان فرۆش و ڕاستیەکان لە خەڵکی کوردستان ئاوەژو دەکەنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست